رووناکگه‌ری یانێ بۆخۆ بیرکردنه‌وه. له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا ئێمانوێل کانت Emanuel Kant ده‌یگووت؛ پێنه‌گه‌یشتووی یانێ بێ‌توانا بوون له‌وه که تێگه‌یشتووی خۆت به‌کار به‌ری و بچیته ژێر کاریگه‌ری که‌سی دیکه (1). به‌ڵام ڕووناکگه‌ری به پێی قسه‌ی کانت هه‌روه‌ها یانێ به‌رز بیر کردنه‌وه: ئایا چه‌نده و چه‌نده ڕاست ئێمه ده‌توانین بیر بکه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه وا بیر نه‌که‌ینه‌وه که پێکه‌وه له گه‌ڵ که‌سانی دیکه هه‌مان بیرکردنه‌وه‌مان هه‌بێ؟ (2)

Emanuel Kant
به‌ڵام کاتێک ئه‌وانه‌ی له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا بێجگه له هێزی کاری باسکیان سه‌رمایه‌کی دیکه‌یان نه‌بوو، به زۆر خۆیان خزانده نێو فه‌رمیبوونه‌وه، لیبراڵه‌کان پشتیان له به‌ر هه‌مان بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان ڕاست کرده‌وه. جۆن ستارت میل و که‌سانی دیکه بیروڕای گشتییان وه‌ک ده‌سه‌ڵات له نێو خه‌ڵکی دیکه بینی. گه‌ڕان به‌دوای ڕاستیدا و بڕیاری ڕاستییانه جێگه‌ی خۆی له گه‌ڵ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات گۆڕییه‌وه. دواتر بڕیاره‌کان به نێو ساچان و سازانی نێوان ڕێکخراوه‌کاندا تێده‌په‌ڕی هه‌تا ئه‌وه له نێو گفتوگۆی هاووڵاتیانه‌وه سه‌رچاوه بگرێ. دیمۆکراسی جێگه‌ی خۆی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دابه‌شکردن گۆڕییه‌وه. فه‌رمیبوون تایبه‌تمه‌ندی سیاسی خۆی له ده‌ستدا و بوو به کارکردێکی مه‌سره‌وفی هه‌تا کارکردێکی هه‌ڵقوڵاو له نێو باس و گفتوگۆدا.
نموونه‌یه‌کی به‌رچاو له‌م پێوه‌ندییه‌دا پانێلی باسه له نێو بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا. باسه‌کان زیاتر له به‌رنامه‌ی سه‌رگه‌رمکردنی خه‌ڵکی ده‌چن. تێکۆشه‌رێکی به‌شداربوو له پانێل‌دا ڕۆڵی سه‌رگه‌رمکردن وه‌رده‌گرێ. ئاکامه‌که پاسیڤ بوونه هه‌تا ئه‌وه که گفتوگۆ و دیالۆگه‌که بکێشرێته بڕیارێکی به‌کرده‌وه.
شێوازی جۆراوجۆری مێدیای وه‌ک کۆڕبه‌ستن، به‌شداریکردن له پانێل، فیلم، وێنه و کتێب ئه‌گه‌ر بێتوو هاوکات گفتوگۆ و باسیان له سه‌ر نه‌کرێ، کاریگه‌رییان نابێ. یانێ ده‌بێ ئه‌وان ببنه ئامرازی گفتوگۆ. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌کرێ ئه‌وه مێدیا وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی دیمۆکراتیکی سیاسی کاریگه‌ری نابێ.
بۆ ئه‌وه خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به شێوه‌یه‌کی دیمۆکراتیک کاریگه‌ری هه‌بێ پێویسته شوێنی فیزیکی له‌بار که له‌ودا گفتوگۆی فه‌رمی له سه‌ر ڕاستی و بڕیاری ڕاستیانه ده‌کرێ، ئاماده بکرێ. باوه‌شبه‌دارکه‌ره‌کانی بۆلنێس Bohuslän (سوید) له ماوه‌یه‌کی دوورودرێژدا ڕۆژانی یه‌کشه‌مه له گه‌ڵ خه‌ڵکیدا کۆده‌بوونه‌وه. کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریان ده‌گرت. له‌نێوچوونی لێره‌وار پیشانی خه‌ڵکی ده‌درا، له لایه‌ن که‌سێکه‌وه قسه ده‌کرا، باس و گفتوگۆ داده‌مه‌زرا و زۆر تێکۆشانی دیکه‌ی که‌لتووری ڕێکده‌خرا. هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریانه‌وه زۆر له‌و یه‌کشه‌مانه بڕیاری نوێ له سه‌ر هه‌ڵمه‌تی نوێ بۆ سه‌ر پرۆژه‌ی جێبه‌جێکردنی ئوتوبان ده‌درا.

باوه‌شبه‌دارکه‌ره‌کان
باس له گه‌ڵ دۆستان و خزمان ڕه‌نگه یه‌کێک له کاریگه‌رترین مێدیاکان له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا بێت. مێدیای دیکه له‌و پێوه‌ندییه‌دا که به‌شداربوون له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا به‌رین ده‌کا، پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و باس له گه‌ڵ به‌ره‌ی دژ له درێژایی هه‌ڵمه‌ته‌کاندایه.
بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاری به‌داخه‌وه زۆر جار له باتی بڵاوکردنه‌وه وه‌دوای بڵاوکراوه ده‌که‌وێ. یانێ له باتی پیشاندان و به‌رزکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان له مێدیادا زیاتر باسی بڕیاره‌کان ده‌که‌ن. به‌م شێوه‌یه گرفتی ئه‌وان ئه‌وه ده‌بێ که چۆن ده‌ستیان به ماسمێدیا ڕابگا و له‌وێدا پریستیژی خۆیان قایم بکه‌ن. له باتی ئه‌وه سیاسه‌تی خۆیان له گفتوگۆی فه‌رمیدا بۆ خه‌ڵک شی بکه‌نه‌وه ده‌که‌ونه به‌ره‌گرتن و کوتانی لایه‌نی دژ به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی.ئه‌وانه‌ی که له سه‌رتاوه به‌ڕاست له پێناوی دیمۆکراسیدا تێده‌کۆشان ئێستا خه‌ریکی چه‌واشه‌کردنی بیروڕای گشتین.
په‌راوێزه‌کان:
1 Habermas, J. Borgerlig offentlighet. Lund: Arkiv förlag. 1984. s 137.
2 Habermas, J. Borgerlig ofJ’entlighet .Lund: Arkiv förlag. 1984. s 137.