ئیمڕۆ چه‌مکی گفتوگۆی فه‌رمی زۆر جار به گفتوگۆیه‌ک ده‌گوترێ که له ماسمێدیادا ده‌کرێ. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه. به تایبه‌تی له به‌ر ئه‌وه وه‌ک ده‌گوترێ دیمۆکراسی له سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆی فه‌رمی دانراوه، ماناکردنه‌وه‌ی گفتوگۆی فه‌رمی به‌م شێوه‌یه جێگای مه‌ترسییه. ئه‌مه له خۆیدا شێواندنی دیمۆکراسییه. کاتێک پێشنیار، بیروبۆچوون و دانی زانیاریی له ماسمێدیادا شێوه‌یه‌کی فه‌رمی پێده‌درێ، بۆ دیمۆکراسی هه‌م باش و هه‌م پێویسته. به‌ڵام بڵاوکردنه‌وه له خۆیدا ته‌نیا لایه‌نی پشته‌وه‌ی گفتوگۆی فه‌رمی نێوان مرۆڤه‌کانه. فه‌رمیبوونی به بێ گفتوگۆ وه‌ک نان و ئاکته‌ریی بۆ خه‌ڵک وایه. ئه‌مه له خۆیدا جێگه‌ی دیمۆکراسی ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته ئامرازی چاوه‌دێریکردن به سه‌ر هاووڵاتیاندا. مرۆڤ ئیتر له‌ودا گوێگری گفتوگۆی فه‌رمی نیه به‌ڵکوو بۆخۆی له گفتوگۆکه‌دا به‌شداره.
هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه به چه‌واشه و هه‌ڵه ده‌رده‌چێ که ڕه‌خنه له ماسمێدیا بگری که بۆ گرینگی به گفتوگۆی فه‌رمی نادا یان ئه‌وه به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک و کاریگه‌ر ئاور له گفتوگۆی فه‌رمی ناداته‌وه. ڕه‌خنه‌یه‌کی به‌وشێوه واوێده‌چێ دیمۆکراسی به‌لاوه گرینگ بێت به‌ڵام له جێگه‌ی ئه‌وه هاووڵاتیان به پێنه‌گه‌یشتوو داده‌نێ. ئه‌وان ئه‌و کارکرده‌ی دیمۆکراسی که له سه‌ر گفتوگۆی فه‌رمی دانراوه له دیمۆکراسی ده‌گرن.
بڵاوکردنه‌وه‌ی بێ گفتوگۆی فه‌رمی ده‌کێشرێته ئه‌وه که مرۆڤ له هه‌ڵبژاردنی سیاسی خۆیدا شتوومه‌کی تایبه‌تی، که‌س یان حیزبی تایبه‌تی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ. پێش له هه‌موو شتێک ئه‌مه ڕه‌نگه ببێته هۆی پاسیڤ بوونمان. کاتێک له مێدیا خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ڕه‌نگده‌داته‌وه، ده‌بێ هه‌ناسه‌یه‌کی سپاسکه‌رانه هه‌ڵکێشین و بڵێین: به‌س نیه هیچ نه‌بێ که‌سێک هه‌یه و شتێک ده‌کا.

Jürgen Habermas
به‌ڵام مێدیا فه‌رمییه‌کان هه‌میشه کارکردی پاسیڤکه‌رانه‌یان نیه. پێشتر له سه‌ر ده‌می شۆڕشی بورژوازیدا ئه‌وان ئامرازی گفتوگۆی دیمۆکراتیک بوون. سۆسیالفیلۆسۆف یورگێن هابرماس Jürgen Habermas له یه‌کێک له کاره سه‌ره‌تاییه‌کانی (1) له ساڵی 1962دا نیشانی دا که چۆن فه‌رمیبوون له خۆیدا ده‌سه‌ڵاتی |ته‌واوه‌تی| ده‌وڵه‌تی تێکدا. به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ که چۆن فه‌رمیبوون هه‌ر له سه‌ده‌ی نۆزده به‌دواوه ورده وه‌رده به‌ره‌و ڕووخان ده‌چێ. که چۆن گفتوگۆی سیاسی که له خۆیدا له نێو ماسکه‌لتوورێکی ناسیاسیدا وه‌به‌رهه‌م هێنراو، تێده‌په‌ڕێ.
له سه‌ده‌کانی هه‌ژده‌و نۆزده‌دا له قاوه‌خانه و شوێنی کۆبوونه‌وه‌کاندا گفتوگۆیه‌کی سیاسی هه‌میشه‌یی بوو به باو و وه‌پێشکه‌وت. کتێب و ڕۆژنامه‌کان له ماڵه‌وه (هه‌رێمی که‌سیی) ده‌خوێندرانه‌وه، به‌ڵام له شوێنه فه‌رمییه‌کانی وه‌ک قاوه‌خانه‌کاندا ده‌که‌وتنه به‌ر باس. ڕووی ڕه‌خنه‌کان به زۆری به‌ره‌وڕووی پاوانی وه‌خوێندنه‌وه‌ی کلێسه و داموده‌زگا ده‌سه‌ڵات له پاوانبووه ده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌کرایه‌وه. هه‌ر له نێو ئه‌م باس و گفتوگۆیانه‌دا بوو که چه‌که‌ره‌ی بیروڕایه‌کی گشتی گه‌شه‌ی ئه‌ستاند و وه‌پێشکه‌وت. ئه‌مه وه‌ک مه‌کۆی ڕاستی و ڕاستوێژی نرخێندرا. بزووتنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بورژوازی ناسراو به فیزیۆکراته‌کان، یاسایان له و عه‌قڵیه‌ته‌وه که ئاکامی گفتوگۆ فه‌رمییه‌کان بوو، هه‌ڵێنجا. بنه‌مایه‌ک بۆ عه‌قڵییه‌ت، وه‌کیه‌کی و سه‌ربه‌خۆی به‌شداربووانی گفتوگۆی فه‌رمی بوو. ئه‌وان بێجگه له گووتنی ڕاستی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاستییانه مه‌به‌ستێکی دیکه‌یان ڕه‌چاو نه‌ده‌کرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، ئه‌م ترادیسیۆنه سه‌ره‌تاییه ده‌رگه‌ی له سه‌ر گرووپگه‌لێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ژنان داخستبوو، به‌ڵام ئه‌و پرۆژه بورژوازییه له خۆیدا لایه‌نی به هێزی دیمۆکراتیکی پێوه دیار بوو. بۆ نموونه له قاوه‌خانه فه‌رانساییه‌کاندا له به‌ر ئه‌وه ژنه هه‌ژاره‌کان هه‌ر کامه‌یان بۆ خۆیان توانای کڕینی ڕۆژنامه‌یان نه‌بوو، به ده‌نگی به‌رز ڕۆژنامه‌یان بۆ یه‌کتری ده‌خوێنده‌وه و به‌و شێوه‌یه فه‌رمیبوون له نێو ژنانیشدا بره‌وی په‌یدا کرد و وه‌پێشکه‌وت.
Habermas, J. Borgerlig offentlighet. Lund: Arkiv förlag. 1984 -1-
Habermas, J. Borgerlig offentlighet. Lund: Arkiv förlag. 1984