مێدیا
ئه‌م کتێبه له خۆیدا مێدیاکه. ئه‌و هێندێک ڕامان و تێفکرین و هه‌روه‌ها به‌شێک ئه‌زموون له سه‌ر خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌خاته به‌ر سه‌رنج. به‌ر له‌وه‌ی کێشه کرده‌وه‌ییه‌کان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ماسمێدیا بخه‌مه به‌ر سه‌رنج ده‌مهه‌وێ باسێکی سه‌رنجڕاکێش سه‌باره‌ت به نه‌خش و ڕۆڵی مێدیا فه‌رمییه‌کان له کۆمه‌ڵگادا بێنمه گۆڕێ. هیچ نه‌بێ ئه‌م باسه له خۆیدا هێندێک جار پرسیاره‌کانی منی سه‌روخوار پێکردووه.
ئامانجی دیمۆکراتیک له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هاووڵاتیان به‌شداری پرۆسه‌ی بڕیاردان بکه‌ن یان باس و مناقشه و هاوکاری له کۆمه‌ڵگادا وه‌ڕێ بخه‌ن. دیمۆکراسی ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵێک پاش باس و ڕاوێژ ده‌گه‌نه بڕیارێکی باش که به قازانجی هه‌موو لایه‌که، یانێ له ڕاستیدا ڕێکه‌وتنێک ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر هاتوو مافی ژماره‌یه‌ک له به‌ر چاو نه‌گیرا ئه‌وه ئه‌وان به هۆی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییه‌وه سه‌ر له نوێ پرۆسێسکی دیمۆکراتیک بۆ دابینکردنی مافه‌کانیان وه‌ڕێ ده‌خه‌ن.ده‌کرێ له ڕوانگه‌ی دیکه‌وه چاو له نافه‌رمانی مه‌ده‌نی بکرێ. ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌کان ده‌کرێ ئه‌وه بێ که ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری له سه‌ر کاربه‌ده‌ستان دابنێ. ئه‌گه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێویست نه‌بوو دیالۆگێک چێ بکرێ، له خۆیدا ده‌کرێ کاریگه‌ری هه‌بێ. به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی به بێ دیالۆگ له درێژخایه‌ندا شوێنه‌واری ڕۆخێنه‌ر له سه‌ر دیمۆکراسی داده‌نێ. هه‌مان کێشه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ له چاڵکردنی دیمۆکراسی دێته گۆڕێ ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نی دیکه (کاربه‌ده‌ستان) به بێ گرتنه پێشی دیالۆگ و گفتوگۆ ڕێگاکانی دیکه ڕه‌چاو بکه‌ن.
هه‌موو تێوه‌گلاوه‌کان پێویست ناکا له دیالۆگدا به‌شداری بکه‌ن. به‌ڵام ده‌کرێ هه‌موو لایه‌ک شانسی به‌شداریکردنی پێ بدرێ. کاتێک من باسی دیالۆگ ده‌که‌م مه‌به‌ستم گفتوگۆی نێوان مرۆڤه‌کانه. له‌و باس و مناقشانه‌دا که له مێدیاکاندا بڵاو ده‌کرێته‌وه ته‌نیا ژماره‌یه‌کی که‌م و دیاری کراو له هاووڵاتیان به‌شداری ده‌که‌ن. مرۆڤ له مناقشه‌یه‌کدا به‌شداری ناکا ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه تێکستێک بخوێنێته‌وه. له تێکستێکدا هه‌موو شت ناگوترێ و وه‌ڵامی پرسگه‌لێکی زۆر نادرێته‌وه. ته‌نانه‌ت کاتێک مناقشه‌یه‌ک له به‌شی که‌لتووری ڕۆژنامه‌ی سه‌رله‌به‌یانییاندا بڵاو ده‌کرێته، دیسان وه‌ڵامێکی ئه‌وتۆ له تێکستی مناقشه‌که‌دا نابیندرێ، بابه‌تێکی نوێ و جێگه‌ی تێڕامان له تێکسته‌که‌دا وه‌به‌رچاو ناکه‌وێ. تێکسته‌که داخراوه‌و هه‌ر له‌و کاته‌وه ده‌چێته ژێر چاپ ئیتر نه‌گۆڕ و وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
به‌ڵام لێتێگه‌یشتن و وه‌خۆێندنه‌وه‌ی (ماناکردنه‌وه) نه‌گۆڕ و داخراو نیه. تێکسته‌که ده‌کرێ پاش خوێندنه‌وه باس و مناقشه‌ی له سه‌ر بکرێ و نێوه‌ڕۆکه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگێندرێ. له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر تێکستێک پاش بڵاوبوونه‌وه ده‌بێته موڵکی گشتی و ئیتر نووسه‌ری تێکست پاوانی وه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ خۆی نووسیویه‌تی له لا نامێنێ. ئه‌گه‌ر هه‌مان نووسه‌ر حه‌وتوویه‌کی دیکه بێ و تێکستێکی دیکه به بۆچوونی نوێوه بنووسێ، ئه‌م تێکسته نوێیه‌وه ته‌نیا ده‌بێته تێکستێکی نوێ و هیچ شتێکی دیکه ناگۆڕدرێ. تێکسته کۆنه‌که هه‌ر وه‌ک خۆی و به هه‌مان نێوه‌ڕۆک و په‌یامه‌وه ماوه‌ته‌وه‌و چرکه‌ی نه‌کردووه.