پێوه‌ندی
ستێلان Stellan به‌ڕێزه‌وه سپاسی پۆلیسه ئاڵمانییه‌کان ده‌کا که له ماوه‌ی ڕاگیران له گرتووخانه‌دا له گه‌ڵیان ناسیاوی په‌یدا کردبوو. به هه‌ستێکی تێکه‌ڵاوه‌وه گرتووخانه به جێ دێڵێ. بیر له‌وه ده‌کاته بۆچی گرووپی پشتگیری زه‌مانه‌تی پاره‌یان به پۆلیس داوه؟ ده‌بێ چ له ده‌ره‌وه ڕووی دابێ؟ شتێکی گرینگ ده‌بێ ڕووی دابێ.
له ده‌رگه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌دا چاوی به ئیلڤا Ylva و یوهانا Johanna ده‌که‌وێ. ئه‌وان به توندی له ئامێزی ده‌گرن. چ له گرتووخانه‌دا ڕووی داوه؟ بۆچی داوات کردبوو که ئازاد بکرێی؟

هه‌ڵمه‌تی پلاگبیلی له موتلانگێن Mutlange
چیرۆکه‌که ئاوا ده‌ست پێده‌کا، دادوه‌رێک پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ به گرووپی پشتگیرییه‌وه ده‌گرێ و داوا ده‌کا که ئه‌وان پاره‌ی زه‌مانه‌تی ستێلان ڤینتهاگێن بده‌ن. کرده‌وه‌یه‌کی زۆر له خۆڕاو بێ بایه‌خ که مرۆڤ بیری بۆ بچێ. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه ته‌وژمی ئه‌خلاقی بۆ سه‌ر پۆلیس و مه‌حکه‌مه زۆرتر بکرێ، ستێلان بڕیاری دا که پاش هه‌ڵمه‌تی پلاگبیلی له موتلانگێن Mutlangen گرتووخانه به جێ نه‌هێڵێ.
کاتێک دادوه‌ر نه‌یتوانیبوو گرووپی پشتگیری ڕازی به‌دانی زه‌مانه‌تی پاره بکا، پۆلیس بۆ خۆی پێوه‌ندی به گرووپی پشتگیرییه‌وه کردبوو و گوتبوویان:
- ستێلان هه‌میشه له ژووره‌که‌ی خۆی له گرتووخانه‌دا ده‌گری. ئه‌و داوا ده‌کا و لێتان ده‌پاڕێته‌وه که کارێک بکه‌ن، ئازاد بکرێ. به کورتی ئه‌م کابرایه خۆڕاگرتووی مانه‌وه‌ی له گرتووخانه‌دا نیه.
هه‌ر زوو گرووپی دۆستان وه‌خۆ ده‌که‌ون و دوو هه‌زار دێمارک له نێو خۆیاندا کۆده‌که‌نه‌وه و ده‌یده‌ن به پۆلیس.
ئه‌مه یه‌کمجار بوو که ئیلڤا و یوهانا، ئه‌ویش له کاتی بردنه‌وه‌ی ستێلان له گرتووخانه تێده‌گه‌ن که پۆلیس چۆن فریوی داون و کڵاوی له سه‌ر ناون.

هه‌ڵه‌ی گرووپه‌که له‌وه‌دا بوو که ئه‌وان پێشتر و به‌ر له‌وه تووشی گرتووخانه بن، بڕیاری ئه‌وه‌یان نه‌دابوو که جۆری پێوه‌ندی گرتنیان ده‌بێ به چ شێوه‌یه‌ک بێت. هه‌ڵه‌ی له‌م چه‌شنه له زۆربه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کاندا دووپات ده‌بێته‌وه. گرووپی دۆستان ئه‌وه له بیر ده‌که‌ن که چۆن خۆیان بۆ پێوه‌ندی گرتنی پاش گرتن و له گرتووخانه مانه‌وه، ئاماده بکه‌ن، کێشه‌یه‌کی پێوه‌ندی که نزیک به زۆربه‌ی جاره‌کان له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا چه‌ندپات ده‌بێته‌وه.
پێش له هه‌ڵمه‌ت ده‌بێ پێوه‌ندی به‌و که‌سانه‌وه هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان له دژ ده‌کرێ، بکرێ. بۆ ئه‌وه پێشگیری له قووڵبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکارییه‌کان بگیردرێ ده‌کرێ پێش له هه‌ڵمه‌ت پێوه‌ندی بۆ نموونه به شه‌ریکه‌یه‌کی سرووشت ژاراویکه‌ر بگیردرێ که ڕه‌نگه کێشه‌که به شێوه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر بکرێ و له بنه‌ڕه‌تدا پێویست به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی نه‌بێ. دیاره پێش له هه‌موو شتێک پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌گیردرێ بۆ ئه‌وه پۆلیس خۆی بۆ پاراستی ڕێکوپێک ئاماده بکا. وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد ئه‌مه مه‌ترسی تێکهه‌ڵپرژان و لێکتێنه‌گه‌یشتن که‌م ده‌کاته‌وه. ته‌نانه‌ت گرووپی دۆستان ده‌توانن له گه‌ڵ پۆلیسدا ڕێبکه‌ون که چۆن هه‌ڵمه‌ته‌کان له بواری پراکتیکییه‌وه به‌ڕێوه بچێ.
گرووپێک که زۆرجار ئه‌و پێشبینییانه له هه‌ڵمه‌ته‌کاندا ڕه‌چاو نه‌کاو له بیریان بکا ئه‌وه تێکڕای هه‌ڵمه‌ته‌که له خۆیدا تووشی کێشه ده‌بێ. ئه‌مه له خۆیدا کێشه‌یه‌که که گرووپگه‌لی دۆستان ده‌بێ به بیرکرنه‌وه‌وه لێی بڕوانن. چوونکه که‌مته‌رخه‌می وا کێشه‌ی له خۆڕایی دێنێته گۆڕێ. ...
تێکۆشه‌رانی ئاشتی ده‌توانن پێوه‌ندی له گه‌ڵ پۆلیس و کارگێڕانی دیکه‌ی پێوه‌ندیداردا له نێوان خۆیاندا دابه‌ش بکه‌ن. گرتن و ده‌سبه‌سه‌رکردن کرده‌وه‌یه‌که که هه‌میشه له پۆلیس چاوه‌ڕێ ده‌کرێ. هه‌ربۆیه ئامانجی تێکۆشه‌رانی ئاشتی ده‌بێ ئه‌وه بێ له‌و ماوه‌یه‌دا و به‌ر له گرتن پێوه‌ندی له گه‌ڵ پۆلیسدا ساز بکه‌ن.

له کاتێکدا گرووپگه‌لی دۆستان له شوێنی هه‌ڵمه‌تدا ده‌چه‌قن. که‌سانی پێوه‌ندی چێکه‌ر شیانی پێوه‌ندی گرتن پێکدێنن که ڕه‌نگه هه‌مان پێوه‌ندی ببێته هۆی ده‌رکردنی بڕیاری نوێ له لایه‌ن گرووپگه‌لی دۆستانه‌وه.
زۆر زه‌حمه‌ته له پاش گرتن و ده‌سبه‌سه‌رکردن پێوه‌ندی درووست بکرێ. یان ئه‌وه‌یه که گرووپی دۆستان له ده‌رکردنی بڕیاری نوێ هه‌تا ئه‌وه پێوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌نداماندا چێ ده‌کرێ، خۆ ده‌بوێرن یان ئه‌وه‌تا بڕیاردان ده‌درێته ده‌ستی ژماره‌یه‌کی دیاریکراو له نیو گرووپگه‌لی دۆستاندا.
له هه‌ڵمه‌تێکی پلاگبیلی له 1984 به‌شداریم کرد. ئێمه گیران و له Orlando’s County Jail ده‌سبه‌سه‌ر کراین. ئێمه‌یان له ژووری جیاجیادا له گرتووخانه‌دا بڵاوه پێ‌کرد. هیچکامه له ئه‌ندامانی گرووپی پشتگیریی مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو، بمانبینێ. له پێشدا وه‌کیلێک پێوه‌ندی نێوان ئێمه‌ی خرایه ئه‌ستۆ پاشان قه‌شه‌یه‌کی کاتولیک.
له پاش هه‌ڵمه‌ت تێکۆشه‌ران پێویستیان به پێوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ یه‌کتری، لایه‌نی دژ و هاوڵاتیانی دیکه هه‌یه. کاتێک گونیلا ئۆکێربه‌ری Gunilla Åkerberg و ئاندێرش گریپ Anders Grip هه‌ڵمه‌تی پلاگبیلییان له کریستێنهامن Kristinehamn له فێڤرییه‌ی 1989دا ئه‌نجامدا له هه‌موو جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه. ئه‌مه بوو به هۆی ئه‌وه که ته‌نانه‌ت گرووپێکی ئاشتیخوازی تایله‌ندی و بزووتنه‌وه‌ی ناتوندوتیژی سێرپاژ Serpaj داخۆیانی پشتگیری بڵاو بکه‌نه‌وه. سێرپاژ له سه‌دان گرووپی ناوچه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی له پانتایی ئه‌مریکای لاتیندا پێکهاتووه.