تێکۆشه‌رانی خه‌باتی ناتوندوتیژی ده‌توانن به هۆی ئه‌وه‌وه له ڕوانگه‌ی تێڕوانینی جۆراوجۆره‌وه باسه‌که‌نیان له پرس و جۆدا گه‌ڵاڵه بکه‌ن، ئه‌وه له‌م تێندێنسی یه‌کلایه‌نه خۆیان دوور بخه‌نه‌وه. دوو که‌س له تێکۆشه‌ره هه‌ره ناسراوه‌کانی خه‌باتی ناتوندوتیژی به ناوه‌کانی هیلده‌گار گۆسمایر Hildegard GossMayr و ژان گۆس Jean Goss پێ له سه‌ره داده‌گرن که ده‌بێ له کاتی پرس و جۆدا ته‌نانه‌ت له ڕوانگه‌ی تێڕوانینی لایه‌نی دژبه‌ره‌یش که‌ڵک وه‌ربگیردرێ.
خودی پرس وجۆکه‌ر ده‌توانێ زانیاریه‌کی زۆر بدرکێنێ که که‌سی وه‌ڵامده‌ر ده‌توانێ که‌ڵکی لێوه‌ربگرێ. تێکۆشه‌رێکی ئاشتیخوازی سویدی، ساڵی 1987 له قه‌راخ ئوسلۆ به نه‌خشه‌یه‌که‌وه که له سه‌ر بنکه‌یه‌کی فڕۆکه‌وانی سه‌ربازی (که ئێمه پێمانوابوو فڕۆکه‌ی هه‌ڵگری چه‌کی ناو‌کی لێ‌بوو) ئاماده کرابوو، گیرا. من و که‌سێکی دیکه حه‌وتوویه‌ک پێشتر له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا نه‌خشه‌که‌مان باشتر و ڕوونتر کردبوو.پۆلیس به هۆی بوونی دوو ده‌سخه‌تی جیاواز له سه‌ر نه‌خشه‌که شکی بۆ دوو شت چووبوو. ئه‌وه‌تا دوو که‌س نه‌خشه‌که‌یان له به‌ر نه‌خشه‌یه‌کی دیکه کێشاوه‌ته‌وه یان ئه‌وه هه‌ر دوو که‌سه له نزیکی فڕۆکه‌خانه‌که بوون و نه‌خشه‌که‌یان هه‌ر له‌وێ کێشاوه‌ته‌وه. هه‌ربۆیه پۆلیس پرسیاری له تێکۆشه‌ره ئاشتیخوازه کردبوو ئایا که‌سانی دیکه به‌ر له‌و هاتوونه‌ته نزیکی فڕۆکه‌خانه‌که. ئه‌و گوتبووی وایه و پرسیاره‌که‌ی بۆ سه‌لماندبوون به‌ڵام له ناوهێنانی که‌س خۆی بواردبوو. به‌ڵام پۆلیس له هه‌مانکادا تۆمارێک ناوی که له نێو گرووپێکی دۆستاندا ده‌س به‌ده‌سی پێده‌کرا، وه‌ده‌س که‌وتبوو. پۆلیس له سه‌ر ده‌سخه‌ته‌که‌ی ئێمه و سه‌لماندی ئه‌وه که پێشتر دوو که‌س هاتوونه‌ته نزیک فڕۆکه‌خانه‌که به‌ڵگه‌یان وه‌ده‌س که‌وت که ئه‌و دوو که‌سه ئێمه بووین. ئه‌و به‌هه‌ڵکه‌وت باسی ئه‌وه‌شی کردبوو که له چێشتخانه‌ی Rygge Kro نانی خواردووه. ئه‌مه زۆر سه‌رنجی پۆلیسی ڕاکێشابوو. ئه‌و هۆکاری ئه‌مه‌ی له پرس وجۆکه‌ر پرسیار کردبوو، ئه‌ویش گوتبووی له به‌رئه‌وه ئێمه ده‌چین و پرسیاری ئێوه له پێرسونله‌کانی نێو چێشتخانه‌که ده‌که‌ین. له به‌ر ئه‌وه به‌شێکی زۆر له ئێمه له‌و چێشتخانه یه‌کتریمان ده‌دی ئه‌وه پۆلیس ده‌یتوانی زانیاری له سه‌ر ئێمه له‌وێ کۆ بکاته‌وه. پۆلیس لیسته‌یه‌ک له ناونیشانی ئێمه‌ی له لابوو و ده‌یتوانی به‌پیشاندانی وێنه‌ی ئێمه، به هۆی هاوکاری پێرسونله‌کانی چێشتخانه‌که‌وه، ئێمه بناسێته‌وه.
ئه‌ڵبه‌ت هیچکام له‌و زانیاریانه‌ی له لای پۆلیس هه‌بوون، له خۆیاندا ڕاسته‌وخۆ نهێنی نه‌بوون و پێشتر هه‌ر بۆ خۆمان ئه‌و زانیاریانه‌مان بۆ پۆلیس گێڕابۆوه. به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا زۆر به‌ته‌نگه‌وه بووین که ڕه‌نگه پۆلیس زانیاری له سه‌ر ئه‌و که‌سانه وه‌ده‌سخستووه که بۆخۆیان نایه‌نهه‌وێ و حازر نین له مه‌حکه‌مه‌دا ئاماده بن و به‌رگری له خۆیان بکه‌ن.له بڵاوکراوه‌ی هه‌ڵمه‌تی پلاگبیلی ژماره 8 من باسی دوو جۆر ته‌ڵه‌که له پرس و جۆدا ده‌که‌م: ئه‌م ته‌ڵه‌کانه سیخوڕێکی پۆلیس له Floridas Metropolitan Bureau of Investigation له پاش هه‌ڵمه‌تی Pershing Plowshares له سه‌ر ئێمه‌ی تاقی کرده‌وه. له به‌ر ئه‌وه من له کتێبه‌که‌مدا باسی ئه‌و ته‌ڵه‌کانه ده‌که‌م، ئه‌وه ئیتر ئه‌وش نادرکێنم داخۆ به‌کاربردنیان له سه‌ر ئێمه سه‌رکه‌وتنیان وه‌ده‌س هێناوه یان نه....یه‌که‌م ته‌ڵه‌که‌ی پرس و جۆ ئه‌وه بوو که پرس و جۆکه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا شێمانه‌ی شتێکی که ئه‌و پێیوابوو ڕه‌نگه وا بێ، له لا ڕوون بێت. ئه‌و پرسیاری ئه‌وه‌ی کرد که ئایا ئێمه پێشتر ناوی ئه‌ومان بیستووه. له به‌ر ئه‌وه ئه‌و بۆ خۆی پێشتر وه‌ک سیخوڕ له گرووپێکی ئاشتیخوازی ناوچه‌یی کاری کردبوو، ئه‌گه‌ر هاتبا بمانگوتبایه به‌ڵێ و ئه‌ومان ناسیبا، ئه‌وه ئه‌مه له‌خۆیدا ده‌یسه‌لماند که ئێمه له گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌دا هاوکاریمان کردووه. پرس و جۆکه‌ر له سۆنگه‌ی هێندێک زانیاریی تایبه‌تییه‌وه ده‌یهه‌وێ بزانێ که کامانه هاوکاری ئێمه‌یان کردووه یان کامانه زانیاریان له هه‌وێڵ خستووین. دووه‌م ته‌ڵه‌که‌ی پرس و جۆکه‌ر ئه‌وه بوو که ئێمه بخاته ته‌ڵه‌وه‌و فریومان بدا. ئه‌و پرسیاری ئه‌وه‌ی له ئێمه ده‌کرد که ئایا ئێمه به بێ هیچ چه‌شنه مه‌رجێک له گه‌ڵ ده‌سته‌و گرووپی دیکه هاوکاریمان کردووه، هه‌وڵی ئه‌و، ئه‌وه بوو وه‌ڵام له ئێمه وه‌ربگرێ. کاتێکیش ئه‌و له ناکاو ده‌گه‌یشته وه‌ڵامی ئه‌و پرسانه‌ی که ئه‌و ده‌یه‌وسیت بیزانێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتبا ئێمه‌ش له ناکاو له وه‌ڵامدانه‌وه خۆمان ببواردایه، ئه‌وه ئه‌و بۆ خۆی شێمانه‌ی بازه شتێکی ده‌کرد....