ڕاستگۆیی باشترین شته بۆ نه‌که‌وتنه نێو هه‌لوومه‌رجێکی شه‌رمێونی وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه. کاتێک تێکۆشه‌رێک له به‌رانبه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێکدا وه‌شک ده‌که‌وێ و نازانێ چۆن وه‌ڵام بداته‌وه، باشتره کات بۆ بیرکردنه‌وه‌ی فره‌تر بۆ خۆی دابنێ یان ئه‌وه داوا بکا که له گه‌ڵ یه‌کێک له ئه‌ندامانی گرووپگه‌لی دۆستان قسه بکا. مرۆڤ ده‌توانێ هه‌میشه داوا بکا که پرس و جۆ بۆ ڕۆژێکی دیکه درێژ بکرێته‌وه. بۆچی داوا نه‌کرێ که تێکۆشه‌ره گیراوه‌کان پێکه‌وه پرس و جۆیان له گه‌ڵ بکرێ؟ خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م داوایه په‌سه‌ند نه‌کرا ئه‌وه شیانی ئه‌وه هه‌یه پرس و جۆ ڕابگیردرێ و بۆ وه‌ختێکی دیکه درێژ بکرێته‌وه.
به‌هاری ساڵی 1988 له ئوروگوایی چاوم به قه‌شه خۆرخه ئوسوریۆ Jorge Osorio که ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ناتوندوتیژی سه‌رپاژ بوو Serpaj که‌وت. ئه‌و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی دیکتاتۆری‌دا به‌شداری خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی کردبوو. ناوبراو کۆمه‌ڵێک ئه‌زموونی به‌نرخی بۆ باسکردن لا هه‌بوو. بۆ نموونه ئه‌وان به‌ر له هه‌ڵمه‌ته‌کان، چوارچێوه‌ی باسه‌کانی کاتی پرس و جۆیان له نێو خۆیاندا دابه‌ش کردبوو. یه‌کێک ده‌بوا باسی سه‌رپاژ بکا، یه‌کێکی دیکه به‌ڵگه له سه‌ر زه‌بروسه‌رکوت نیشان بدا، که‌سێک دیاری کرابوو باسی ماف و دادوری بکات و خۆرخه‌ش بۆ خۆی وه‌ڵامی پرسه سیاسییه‌کانی خستبۆوه ئه‌ستۆ. به‌و شێوه‌یه ئه‌وان خۆیان زۆر به‌باشی بۆ کاتی پرس و جۆ ئاماده ده‌کرد. کاتێک پرسه‌کان پێوه‌ندییان به کێشه‌ی دیکه‌وه هه‌با، ئه‌وه خۆرخه ئاماژه‌ی به که‌سانی شاره‌زا و پێوه‌ندییدار به‌و کێشه تایبه‌تییانه‌وه ده‌کرد.

کاتێک که‌سانی دیکه به هۆی پرس و جۆوه ده‌که‌ونه به‌ر مه‌ترسی و شیانی ئه‌وه هه‌یه زه‌ربه‌ی قورسییان وێکه‌وێ ئه‌وه ده‌بێ له ئاماده‌بوون له پرس و جۆ خۆبپارێزرێ یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسه‌کان به‌رته‌سک بکرێ وه‌ک دانی ناو و ناونیشان. سه‌رجه‌م سویدییه‌کانی به‌شداربوو له سه‌فه‌رێکی لێکۆڵینه‌وه بۆ ئیسرایل له لایه‌ن پۆلیسی ئیسرایلییه‌وه ڕاده‌گیردرێن. کاتێک له پرس و جۆدا پرسیاری ناوی ئه‌و فه‌لستینییانه‌ییان لێده‌کرێ که دیتوویانن، ئه‌وان به بێ بیرکردنه‌وه و ڕامان هه‌موو ناوه‌کان ده‌درکێنن. کاتێک ده‌بیسین که ئه‌و که‌سانه بۆ خۆیان کۆنه سیاسه‌توانانی نێو بزووتنه‌وه‌ی پشتگیری بوون ئه‌وه له‌ڕاستیدا هیچ تێگه‌یشتنێک بۆ فه‌رمانی کردنییان نیه. کاتێک باس دێته سه‌ر باسی فه‌رمانیکردن وادێته پێش چاو که به بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌ستراوه‌یی سیاسی و هه‌ڵسووڕان ئه‌وه هه‌موومان له ئوروپا وه‌ک یه‌کین. ڕسته‌یه‌کی ستاندارد هه‌یه که شوێندانه‌ره‌و وامان لێده‌کا که وه‌ڵام بده‌ینه‌وه، (ئه‌ویش ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه):
- تۆ ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌یه‌وه.
پێتر ڕایت Peter Wright که له ماوه‌ی بیست ساڵدا له ده‌زگای ئاسایشی پۆلیسی ئینگه‌لته‌ره کاری کردووه. ناوبراو له پێوه‌ندی له گه‌ڵ شێوازی پرس و جۆدا له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا ده‌نووسێ:
نهێنییه‌که له‌وه‌دایه که ده‌بێ پرس و جۆکه‌ر بتوانێ به سه‌ر وه‌ڵامده‌ردا زاڵ ببێ. ئه‌م زاڵبوونه له‌وه‌وه وه‌ده‌س دێ که پرس و جۆکه‌ر به‌ڵگه ده‌خاته به‌رده‌م و به‌و شێوه‌یه نیشان ده‌دا که ئاگای له هه‌موو شتێک هه‌یه به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه بێجگه له فۆرمالیته شتێکی دیکه نیه.
- من ته‌نیا ده‌مهه‌وێ ڕوانگه‌ی تۆش بزانم، ده‌نا هاوڕێکه‌ت هه‌ر تۆزێک له‌مه‌وبه‌ر باسی هه‌موو شتێکی کردووه...
بۆ ئه‌وه که‌سی وه‌ڵامده‌ر سه‌ری لێبشێوێ و وه‌ڵامی ناته‌با بداته‌وه ئه‌وه ئاساییه که پرسیاری جۆراوجۆر له سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له ده‌کرێ. به هۆی ئه‌وه‌وه که‌سی وه‌ڵامده‌ر له به‌رانبه‌ر درۆکانیدا داده‌نرێ و له‌و باره‌وه پرسیاری لێده‌کرێ، ئه‌وه توانای به‌رگری وه‌ڵامده‌ر تێکده‌شکێ. ئه‌م شێوازه کاتێک کاریگه‌ری زۆرتر داده‌نێ که هه‌مان پرس و جۆ چه‌ندپات بکرێته‌وه.
ئه‌م شێوازه وه‌ک شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی پرس و جۆ له لایه‌ن پۆلیسی سویدییه‌وه له کاتی لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر په‌نابه‌راندا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێ. به‌کاربردنی ئه‌م شێوازه له لایه‌ن وه‌رگێڕێکه‌وه له‌قاو درا کاتێک من به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه، چاوپێکه‌وتنم له گه‌ڵ کرد. ئه‌و که‌سه وه‌رگێڕی تایبه‌تی پۆلیسه له کاتی پرس و جۆکردن له گه‌ڵ که‌سانی پێشکه‌شکه‌ری داخوازی په‌نابه‌ری. ئه‌گه‌ر هاتوو پرس و جۆکه‌ر به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک و ورد پرسیاره‌کانی ئاراسته بکا ئه‌وه دیتنه‌وه‌ی درۆ و قسه‌دژبه‌یه‌که‌کان ئاسانتره.
هه‌ر چیرۆک و به‌سه‌رهاتێک ده‌کرێ له ڕووانین له چوارچێوه‌ی به‌سه‌رهاته‌که هه‌ڵسه‌نگێندرێ. کاتێک که‌سی وه‌ڵامده‌ر به‌سه‌رهاتێک زۆر به وردی ده‌گێڕێته‌وه ئه‌وه ڕاستی و باوه‌ڕپێکراوی به‌سه‌رهاته‌که قایمتر ده‌بێ، به پێچه‌وانه‌ش له درۆکردندا، هیچ هۆکارێک نیه که به‌سه‌رهاته درۆینه‌که به وردی باس بکرێ. هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌کا که که‌سی درۆزن له پرس و جۆی داهاتوودا ئه‌و شتانه‌ی له بیر نامێنێ که پێشتر باسی کردووه.
ته‌نانه‌ت دوودڵی و وه‌شککه‌وتن له سه‌ر وردگێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتێک ده‌توانێ نیشانه‌ی ڕاستبوونی شایه‌تی بێ. شێوه‌یه‌کی دیکه بۆ هه‌ڵسانگاندنی شایه‌تی ئه‌وه‌یه تێندێنسه‌کانی نێو وه‌ڵامێک لێکبدرێنه‌وه. چۆن و له‌به‌رچی که‌سی وه‌ڵامده‌ر به‌لای لایه‌نێکدا ده‌یشکێنێته‌وه؟