پرس و جۆ
لێکۆڵه‌ره‌وه‌که ئاماژه‌ی بۆ کورسییه‌ک دا. منیش به‌ڕێزه‌وه سه‌رم بۆ له‌قاند و دانیشتم. تیشکهاوێژه‌که خه‌ریک بوو کوێرم بکا. به چاوی نێوه نووقاوه‌وه هه‌وڵم ده‌دا ده‌وروبه‌ره‌که‌م ببینم. له لای چه‌پمه‌وه به‌رپرسێکی ناسراوی ئاسایشم دی که وه‌ختی خۆی دوو په‌نجه‌ی ژنێکی له که‌مپی ئاشتیدا شکاندبوو. هه‌مان که‌س هه‌ر تۆزێک له‌مه‌وبه‌ر باڵه‌کانمی له دواوه به په‌تکی باریک و درێژی ده‌سکه‌ی باتۆنگکه‌ی جه‌ڕاندبوو. ئێستا واده‌هاته پێش چاو که هێور بۆوه‌ته‌وه. ڕاست له پێشه‌وه‌ی من و له پشته‌وه‌ی به‌رپرسی پرس و جۆ سیخوڕێکی ئێف بێ ئای وه‌ستا بوو. له لای ڕاستیشمه‌وه دوو که‌سی نه‌ناسراو وه‌ستابوون. ئه‌وان دواتر خۆیان وه‌ک پۆلیسی به‌شی په‌نابه‌ر ناساند. لێره‌دا ته‌نیا که‌سێک که ده‌توانێ دانیشێ، ئه‌و که‌سه‌ش ته‌نیا هه‌ر منم.
_ ئێستا خۆت له شێتی مه‌ده. ناوی خۆت بڵێ و باسی ئه‌وه‌ش بکه که ئه‌وانی دیکه کێ بوون.
_ چ به سه‌ر ئه‌و ژنه هات که گرتان و دوورتان خسته‌وه؟
_ ئه‌وه ئێمه‌ین که بۆمان هه‌یه پرسیار بکه‌ین ....
_ که‌وایه منیش ئێستا هیچم پێ نیه بۆتانی باس بکه‌م.
یه‌کێک له پۆلیسه‌کانی به‌شی په‌نابه‌ر به په‌له داچه‌مییه‌وه‌و چاوی بڕیه نێو چاوگه‌لم. ئه‌و به ده‌نگی به‌رز گوتی وه‌ک تێبگه‌ی ئێمه‌ش هێندێک مافمان هه‌یه. ئه‌گه‌ر بێتوو قسه نه‌که‌ی، لێره ده‌توانین چوارده‌ساڵت ڕابگرین.
سه‌رڕشته‌ی پرس و جۆ لێکهه‌ڵبچڕاو به جارێک تێکچوو. هیچ زانیارییه‌کم نه‌درکاند. ئه‌وانی دیکه به‌هه‌مان شێوه قسه‌یان نه‌کرد. ...دواتر هه‌موومانیان له بنکه‌ی فڕۆکه‌خانه وه‌ده‌رنا. دادوه‌ر حوکمی دانی 40 دولار غه‌رامه‌ی بۆ من ده‌رکرد.

له سویدا سروشتییه که گرفتی به‌پێچه‌وانه دێته پێشێ. لێره‌دا زه‌حمه‌ته له کاتی پرس و جۆدا زانیاری بده‌ی یان وه‌ربگری. ئه‌مه له کاتێکدایه که پرس و جۆ له خۆیدا به‌شێکی گرینگه له هه‌ڵمه‌ت. پرس و جۆ شیانێکه بۆ ده‌سپێکردنی دیالۆگ و هه‌روه‌ها خستنه به‌رده‌ستی به‌ڵگه و بۆچوونه‌کان. به‌رپرسی پرس و جۆ ته‌نیا واڕاهاتووه که زانیارییه ده‌مییه‌کان به کورتی و نیوه‌وناته‌واوی یاداشت بکا. مرۆڤ ده‌توانێ ڕاگه‌یه‌ندراو و به‌ڵگه‌ی دیکه کۆ بکاته‌وه‌و داوا بکا وه‌ک په‌یوه‌ست له پرۆتۆکۆڵی پرس و جۆکه‌دا دابنرێ.
هێندێک جار واهه‌ڵده‌که‌وێ که پێویست نیه هه‌موو زانیارییه‌کان بخرێنه به‌رده‌س. پێش له هه‌موو شتێک له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا کامه زانیاری بدرکێندرێ و کامه نه‌درکێندرێ، دوو فاکته‌ری گرینگ ڕۆڵ ده‌گێڕن:
- له کاتی به‌رزکردنه‌وه‌ی داوکاریی تایبه‌تی، وه‌ک داوای پێوه‌ندی گرتن به تێکۆشه‌ره‌کانی دیکه‌وه، له کاتێکی وادا ده‌کرێ سه‌رپێچی له به‌شداربوون له پرس و جۆدا بکرێ هه‌تا داواکارییه‌که جێبه‌جێ ده‌کرێ.
- له کاتێکدا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که‌سانی دیکه له به‌ردانی زانیارییه‌کان تووشی زه‌ره‌ر و زیان بن، ئه‌وه ده‌بێ له دانی ئه‌و زانیاریانه خۆببوێردرێ.
له به‌ر ئه‌م فاکته‌رانه‌ی سه‌ره‌وه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و ئامانجه‌ی مرۆڤ ده‌یهه‌وێ پێی بگا، ئه‌وه ڕاده و پله‌ی هاوکاری هه‌ڵده‌بژێردرێ:
1- هاوکاری ته‌واو. دانی هه‌موو زانیارییه‌ک یانێ گوتنی هه‌موو ئه‌و شته‌ی که‌سی پرس و جۆکه‌ر ده‌یهه‌وێ بیزانێ.
2- هاوکاری به‌رته‌سک. مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی لێره‌دا ئه‌وه‌یه که مرۆڤ هیچ شتێک له سه‌ر که‌سانی دیکه نه‌درکێنێ و دانی زانیاری له سه‌ر که‌سانی دیکه لێگه‌ڕێ بۆ خودی که‌سه‌کان. ژماره‌یه‌ک که‌س وه‌ک پره‌نسیپ ژماره‌ی ناسین (بۆ نموونه ژماره‌ی ناسین له سویدا بریتییه له ڕێکه‌وتی له دایکبوون و چوارژماره‌ی دیکه) نادرکێنن.
3- هاوکاری نه‌کردن. ژنه تێکۆشه‌ره‌کان له که‌مپی جۆراوجۆری ئاشتی پاش گرتن حازر نه‌بوون به هیچ شێوه‌یه‌ک هاوکاری پۆلیس بکه‌ن. ئه‌مه له خۆیدا ده‌کرێ وه‌ک شێوه‌یه‌ک له به‌رهه‌ڵستکاری پاسیڤ چاوی لێبکرێ.
هه‌ر چه‌شنه زانیارییه‌ک که ده‌درێ ده‌بێ درووست بن. قسه‌ی نیوه‌ڕاست و درۆ شیانی پێکه‌وه‌نانی متمانه له به‌ین ده‌با. گرفته‌که ته‌نیا له‌وه‌دایه که خه‌ڵک واڕاهاتوون زانیاری هه‌ڵه بده‌ن هه‌تا ئه‌وه له دانی زانیاری خۆببوێرن. فه‌رمانیکردن به‌شێوه‌یه‌ک له لای ئێمه ڕیشه‌ی داکوتاوه که خه‌ڵک لانیکه‌می ده‌یهه‌وێ خۆی وابناسێنێ که فه‌رمانی ده‌کا. ئه‌وان پێیان خۆشه درۆ بکه‌ن هه‌تا ئه‌وه به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له وه‌ڵامدانه‌وه خۆببوێرن.
ته‌نانه‌ت له کاتی په‌روه‌رده‌ی پرس و جۆدا به‌شداربووانی ده‌رس بۆیان زه‌حمه‌ته ڕاستییه‌کان بدرکێنن. ئه‌مه‌ی خواره‌وه نموونه‌یه‌که له دیالۆگێک له کاتی په‌روه‌رده‌ی پرس و جۆدا. ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی له کاتی دیکه‌دا وه‌ڕاست نه‌گه‌ڕێ ئه‌وه له کلاسه‌کانی ده‌رسدا ئاساییه:
- ئایا تۆ ئه‌و که‌سانه‌ی بڵاوکراوه‌کانیان بڵاوده‌کرده‌وه، ده‌ناسی؟- نه!
- نه؟
- به‌ڵێ، وایه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که من نامهه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه...
- ته‌نیا ده‌مه‌ویست بزانم تۆ ئه‌وانت ده‌ناسی؟
- به‌ڵێ، من باشیان ده‌ناسم...