به‌رهه‌ڵستکاری پاسیڤ ده‌کرێ کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی سیمبۆلیکی هه‌بێ ئه‌گه‌ر بێتوو پۆلیس نه‌یهه‌وێ له گه‌ڵ تێکۆشه‌ران گفتوگۆ بکا یان ئه‌وه توندوتیژی به‌کار به‌رێ. هێندێک جار هاوکاری نه‌کردن به شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خۆ و به بێ بیرکردنه‌وه به‌کار ده‌برێ. وه‌ک هه‌موو جۆرێکی دیکه‌ی به‌رهه‌ڵستکاری، پێویسته ئه‌و پرسیاره بکرێ که مه‌به‌ست له هاوکاری نه‌کردن چیه‌و له چ کات و وه‌ختێکدا ده‌بێ به کار ببرێ. هێندێک کاتێک له گه‌ڵ پۆلیس هاوکاری ده‌که‌ن که ببرێنه شوێنێکی په‌ناو شاراوه یان کاتێک نزیکی ماشینه‌کانی پۆلیس بکرێنه‌وه. باشه بۆ ڕاست له‌و کاتانه‌دا؟ باشه بۆچی ئه‌وان له به‌رهه‌ڵستکاری پاسیڤ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی له پۆلیسخانه به‌رده‌درێن یان پۆلیس حازره گفتوگۆیان له گه‌ڵ بکا، به‌کار نابه‌ن؟ ئه‌گه‌ر هاتوو له گه‌ڵ شێوازی هاوکاری نه‌کردن مه‌به‌ستێکی ڕاست و ڕه‌وان نه‌بوو، حه‌وجێ نیه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا که‌ڵکی لێ وه‌رگیردرێ.
ئه‌گه‌ر هاتوو له کاتی پێویستدا پێوه‌ندی له گه‌ڵ هێندێک پۆلیسدا درووست بکرێ ئه‌وه مه‌ترسی گرتنی زۆره‌ملی و تێکه‌ڵ به لێدان که‌م ده‌بێته‌وه. بۆ ئه‌وه له‌وه زیاتر مه‌ترسی گرتنی له‌و چه‌شنه که‌متر بکرێته‌وه ئه‌وه ده‌کرێ که‌سی پشتگری که له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که‌یه به نووسین یان به فیلم هه‌ڵگرتن گرتنی یه‌که یه‌که‌ی تێکۆشه‌ران له گرووپه‌ی به‌و سپێردراوه، تۆمار بکا. ئه‌مه هه‌ر وه‌ها ئه‌و شیانه دێنێته ئاراوه که بتوانرێ ئه‌و پۆلیسانه که ڕه‌نگه له مه‌حکه‌مه‌دا وه‌ک شایه‌ت که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیردرێ، ببیندرێنه‌وه. که‌سی گیراو ئه‌گه‌ر هاتوو ناوی ئه‌و پۆلیسانه‌ی که ئه‌ویان گرتووه نه‌زانی ئه‌وه له بنکه‌ی پۆلیس داوای ناوه‌کانیان بکا.

