ده‌سبه‌سه‌رکردن و گرتن
_ به‌داخه‌وه ناچارم لێره دوورت بخه‌مه‌وه. ده‌کرێ ده‌س له باڵتۆکه‌ت گیر بکه‌م؟
ئه‌مه یه‌کێک له یه‌که‌م ئه‌زموونه‌کانی به‌شداری من له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له ساڵی 1983دا بوو. پۆلیسی لیدینگئۆ Lidingö (سوید) به ئه‌ده‌به‌وه له‌گه‌ڵم جوڵایه‌وه. ڕێزگرتن له یه‌کتری به‌ردی بناخه‌یه بۆ ئه‌وه به‌رهه‌ڵستکاری بگاته ئامانجی خۆی.گرتن و ده‌سبه‌سه‌رکردن له خۆیدا ده‌بێته دیدار و چاوپێکه‌وتنی نێوان دوو که‌س که پێشتر یه‌کتریان نه‌ناسیووه. کاتێک نه‌ناسراوه‌کان یه‌کتری ده‌بینن ئه‌وه ئیتر ناکرێ وه‌ک ده‌سپێک به باسی ئه‌خلاق و ڕوونکردنه‌وه ده‌سپێبکرێ. ته‌نیا ئه‌وه‌یه که ئه‌وان پێش هه‌موو شتێک یه‌کتری بناسن. پاشتر ده‌کرێ له نێو ماشینی پۆلیس له ڕێگای گرتووخانه یان له کاتی پرس و جۆدا باسی په‌یام و مه‌به‌ستی هه‌ڵمه‌ت بکرێ.
له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا دوژمن بوونی نیه. پۆلیس له گه‌ڵ لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌یه. بۆ ئه‌وه به سانایی ڕه‌هه‌ندی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌رکه‌وێ ده‌بێ له نێوان کارکردی پۆلیس وه‌ک مافی پاراستنی کاروبارێک یان داموده‌زگایه‌ک و هه‌روه‌ها نه‌خشی ئینسان له پشته‌وه‌ی ئه‌و کاروباره، جیاوازی دابنرێ. له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا داوا له پۆلیس وه‌ک ئینسان ده‌کرێ که له جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کان خۆ ببوێرێ و له باتی فه‌رمانی پشتگری هه‌ڵمه‌ته‌که بکا. له به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌مای نافه‌رمانی ده‌بێته به‌رخورد و دیتنی نێوان مرۆڤه پێشکه‌وتووه‌کان، تێکۆشه‌رانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له کاتی ده‌سبه‌سه‌رکردندا به‌م شێوازانه‌ی خواره‌وه (به پێۆ جۆری هه‌ڵمه‌ته‌کان) دژکرده‌وه نیشان بده‌ن:

1- ده‌ستوور و فه‌رمانه‌کانی پۆلیس جێبه‌جێ بکه
.2_ له کاتی گرتن و ده‌سبه‌سه‌رکردندا فه‌رمانه‌کانی پۆلیس جێبه‌جێ بکه
.3- به‌رهه‌ڵستکاری پاسیڤ یان هاوکاری نه‌کردن
.4- به‌رهه‌ڵستکاری چالاکانه.
کاتێک پێوه‌ندییه‌کی باش له گه‌ڵ پۆلیس دێته گۆڕێ که به شێوه‌یه‌کی دڵخوازانه فه‌رمانه‌کانی پۆلیس ڕاسته‌وخۆ یان له کاتی گرتن و ده‌سبه‌سه‌رکردندا جێبه‌جێ بکرێن. هاوکاری نه‌کردن ده‌بێ له کاتێکدا که‌ڵکی لێوه‌ربگیردرێ که هێز و قوه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌که ڕواڵه‌تێکی سیمبۆلیکی هه‌یه. وه‌ک ئه‌وه بۆ نموونه له کاتێکدا هه‌ڵمه‌تی به‌ربه‌ستکردن له ئارا دایه یان هه‌ڵمه‌تێک به نیوچڵی ماوه‌ته‌وه نه‌گه‌یشتووه‌ته کۆتای.
به‌رهه‌ڵستکاری چالاکانه له کاتێکدایه که تێکۆشه‌ران قۆڵ له قۆڵی یه‌کتری ڕاوه‌ستاون یان خۆیان به شتێکه‌وه ده‌به‌سته‌وه. ئه‌مه له خۆیدا ده‌بێته هۆی دنه‌دانی پۆلیس بۆ دژکرده‌وه نیشاندان. ئه‌م شێوازه له ده‌یه‌کانی شه‌ست و حه‌فتادا که زۆربه له بڕوایه‌دا بوون خه‌باتی ناتوندوتیژی ده‌کرێ وه‌ک هێزێکی فیزیکی کاردانه‌وه‌ی هه‌بێ، به‌کار ده‌برا. که به زنجیره‌وه خۆت به شتێکه‌وه ببه‌ستیووه، من وه‌ک به‌رهه‌ڵستکاری چالاکانه نایبینم. چونکه لێره‌دا هێزی فیزیکی له‌ش به‌کار نابردرێ. زنجیر له خۆیدا هه‌ڵسوکه‌وت نیه به‌ڵکوو سیمبۆل یان ئامرازێکه.