له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگه فره‌تر ئازاد و لیبراڵه‌کاندا، (له به‌راورد له گه‌ڵ له‌و وڵاته‌نه‌دا که دیکتاتۆری تێیاندا حوکم ده‌کا) ئاکامی خه‌بات ئه‌وه‌نده مه‌ترسیدار نه‌بێ به‌ڵام دیسان گرینگه که تێکۆشه‌ران ئاماده‌یی ته‌واویان له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌بێ. بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی هیندوستان، له پاش ژماره‌یه‌ک هه‌ڵه و تێکشکان، ئاخره‌که‌ی فێری ئه‌وه بوون که ئه‌وان پێویستیان به په‌روه‌رده‌ی خه‌باتی ناتوندوتیژی یان جۆرێک خۆئاماده‌کردن به‌ر له هه‌ڵمه‌ته‌کان هه‌یه. مه‌رجی په‌روه‌رده ئێستاشی له گه‌ڵ بێ له جێی خۆیه‌تی. هه‌موو جارێک و پاش هه‌ر هه‌ڵمه‌تێکی تێکشکاوو به ئامانج نه‌گه‌یشتوو، مه‌رجی په‌روه‌رده زیاتر به‌رز ده‌کرێته‌وه.

خه‌باتگێری گه‌وره‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی هیند
گاندی
له پاش سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی خه‌باتی به‌کۆمه‌ڵی گرووپگه‌لی دۆستان له دژی بنکه‌ی وزه‌ی ناو‌کی سیبرۆک Seabrook له ساڵی 1976، ئه‌وه که هه‌موو به‌شداربوانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌بێ گرووپگه‌لی دۆستان دابمه‌رزێنن، ئیمڕۆ وه‌ک مه‌رجێکی پێویست دانراوه. ئه‌مه ده‌بێته هۆی خاترجه‌می و ئاسایش بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان. ئه‌گه‌ر هاتوو گرووپێک هه‌ڵخله‌سکی ئه‌وه هه‌میشه گرووپگه‌لی دیکه ده‌توانن یارمه‌تی و کۆمه‌کی خۆیان له‌و بواره‌دا پێشکه‌ش بکه‌ن.
هۆکارێک که له سویددا له به‌رده‌م پێشوه‌چوونی سازبوونی گرووپگه‌لی دۆستان به‌و شێوه‌یه له وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژئاوادا هه‌یه، ڕێگر بووه، ئه‌وه‌یه که به بڕاوی من، ئێمه لێره ئه‌و مه‌رجه‌مان به هیند نه‌گرتووه. هێندێک جاریش تێندێنسێکی دژکرده‌وه‌یی به‌ره‌ودوایی وا هه‌یه که گرینگی به‌و جۆره هه‌ڵمه‌تانه ده‌درێ که له‌واندا ڕێبه‌ری به‌هێز ڕۆڵی هه‌ره مه‌زن ده‌گێڕن.بێجگه له حه‌وت خه‌ته گشتییه‌کان، ژماره‌یه‌ک خه‌تی دیکه هه‌ن که به پێی شێوازی جیاوازی هه‌ڵمه‌ت به‌کاربردنی ئه‌وانیش زۆر جار ئاساییه. یه‌کێک له‌و خه‌ته گشتییانه ئه‌وه‌یه که ده‌گوترێ: ماڵ و مڵک تێکمه‌ده.
ڤاندانا شیوا
کاتێک مرۆڤ له تێکۆشانێکدا به‌شداری ده‌کا ده‌بێ ئه‌وه‌شی له به‌رچاو بێ که ئه‌و تێکۆشانه‌ی ئه‌و نهێنی نیه و ئاشکرایه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مان له تێکۆشانێکدا به‌شداری بکه‌ن ده‌بێ ئه‌و شانسه‌یان پێ بدرێ که به‌ر له‌وه‌ی بڕیار بده‌ن که کامه کرده‌وه ئه‌نجام بده‌ن، بزانن که گرووپگه‌لی دۆستانی دیکه له هه‌مان تێکۆشان‌دا، به ته‌مای چین و چ ده‌که‌ن. ئه‌مه له خۆیدا مه‌رجێکه بۆ جێبه‌جێکردنی دیمۆکراسی و ده‌بێ وه‌ک خه‌تێکی گشتی به‌تایبه‌ت له هه‌ڵمه‌ته به‌رفراوانه‌کاندا هه‌بێ و هه‌موو لایه‌ک په‌سه‌ندی بکه‌ن.
هێندێک که‌س له‌و باوه‌ڕه‌دان که به‌رپرسایه‌تی کرده‌وه‌کانی ئه‌وان ته‌نیا ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی خۆیان. هه‌ر بۆیه که‌سی دیکه پێویست ناکا هیچ جۆره به‌رپرسایه‌تییه‌ک بکه‌وێته سه‌ر شانی. به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه. زۆر به که‌می هه‌ڵده‌که‌وێت که من به ته‌نیا به‌رپرسی هه‌موو کرده‌وه‌کانی خۆم بم. له هه‌ڵمه‌تێکی به‌ربه‌ستکردن له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی نیزامی له نۆروێژ، پۆلیس هه‌موو تێکۆشه‌رانی به‌شداربووی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی شه‌وێکی ته‌واو ده‌سبه‌سه‌ر کرد. تێکۆشه‌ران نه‌یانده‌زانی بۆ، بۆچی ئه‌وان ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه ده‌بێ ده‌سبه‌سه‌ر بکرێن. به‌ڵام له کاتی پرس و جۆی مه‌حکه‌مه‌دا ئه‌وان هۆکاری ده‌سبه‌سه‌رییه‌که‌یان بۆ ده‌رکه‌وت. شه‌وی پێش هه‌ڵمه‌ته‌که تاقه سویدی به‌شداربوو له هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا به ته‌نیا ده‌چێته نێو فڕۆکه‌خانه‌که و که‌ره‌سته‌یه‌کی نیزامی که وه‌ک سیمبۆل بۆ هه‌ڵمه‌تی دیکه‌ی ئاشتیخوازانه پێویستی پێ بووه، هه‌ڵده‌گرێ. پۆلیس تێکۆشه‌ری سویدی ده‌گرن و دوو حه‌وتوو له ژووری تاکه‌که‌سیدا ده‌سبه‌سه‌ری ده‌که‌ن. تێکۆشه‌ره نۆروێژییه‌کانی دیکه له به‌ر ئه‌وه له هه‌ڵمه‌تی به‌تاقی ته‌نیای تێکۆشه‌ری سویدیدا به‌شداریان نه‌کردووه، ئازاد ده‌که‌ن. هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ی تێکۆشه‌ری سویدی بووه هۆی نانه‌وه‌ی کێشه و ناهومێدی له نێو گرووپه‌که.

خه‌باتگێری گه‌وره‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی هیند
ئارۆناتی رۆی
ئه‌م ڕووداوه نموونه‌یه‌که که نیشان ده‌دا چۆن بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاری تووشی گرفت ده‌بێ. له ڕووداوێک‌دا که که‌سانی دیکه بێجگه له‌وانه‌ی کاره‌که‌یان ڕاپه‌ڕاندووه، زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. زۆرجار به‌رپرسایه‌تی کرده‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئینسانه‌کانی دیکه. بێجگه له‌مه ئێمه به‌رپرسایه‌تییه‌کی ئه‌خلاقیشمان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئاکار‌و کرده‌وه‌ی که‌سانی دیکه‌دا ده‌که‌وێته سه‌ر شان. هه‌ر بۆیه له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا ده‌بێ هه‌موو چه‌شنه زانیارییه‌ک له پێوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵمه‌تێکدا بگا به هه‌موو به‌شداربوانی هه‌ڵمه‌ت، لایه‌نی دژ و هه‌روه‌ها ئه‌و گرووپگه‌له‌ی که تێکه‌ڵاویان هه‌یه له گه‌ڵ هه‌مان کێشه. ئه‌مه له خۆیدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه که هه‌موو له کاتی پێویستدا دژکرده‌وه نیشان بده‌ن و له سه‌ر ڕووداوه‌کان شوێن دانه‌ربن و له دووپاتبوونه‌ی هه‌ڵه و چه‌وتی له کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کاندا خۆ بپارێزرێ.