هه‌ر خه‌تی گشتییه‌ک له خۆیدا ڕێکه‌وتننامه‌یه‌که له له سه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کان له نێوان ژماره‌یه‌کی زۆر له گرووپگه‌لی دۆستاندا. ئه‌گه‌ر به نێو کتێبگه‌لێک که له سه‌ر هه‌ڵمه‌ت له باکووری ئه‌مریکا نووسراوه، چاوێک بخشێندرێ ئه‌وه ئه‌م خه‌ته‌گشتییه ناتوندوتیژییانه‌ی خواره‌وه هه‌تا ڕۆژی ئیمڕۆشی له‌گه‌ڵ بێ، ئاسایین:
1- هه‌موو که‌سێک به‌چاوی ئه‌و ڕێز و ئه‌ده‌به‌وه ببینه که هه‌ر که‌سێک له دۆستێکی نوێ چاوه‌ڕێیه‌تیی.
2- له توندوتیژی فیزیکی و ڕۆحی که‌ڵک وه‌رمه‌گره.
3- له چه‌کی گه‌رم یان هه‌ر جۆره چه‌کێکی دیکه یان ئامرازی خۆپاراستن له دژی توندوتیژی که‌ڵک وه‌رمه‌گره.
4- ڕامه‌که.
5- له نارکۆتیکا که‌ڵک وه‌رمه‌گره.
6- هه‌موو، ته‌نانه‌ت که‌سانی پشتگریش، ده‌بێ ئه‌ندامی گرووپگه‌لی دۆستان بن.
7- هه‌موو ئه‌ندامان ده‌بێ په‌روه‌رده‌ی خه‌باتی دژی ناتوندوتیژی ببینین.
وا دێته پێش چاو که زۆربه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ڕوون و ئاشکران. به‌داخه‌وه هه‌میشه وانیه. زۆرجار له نێوه‌رۆکی ئه‌و خاڵانه‌ی پێشتر گرووپگه‌لی دۆستان له سه‌ری ڕێکه‌وتوون، خوێندنه‌وه‌ی جیاواز ده‌کرێ. بۆ نموونه باسێکی وا له نێو بزووتنه‌وه‌ی دژی توندوتیژی له ئارا دایه که ئایا درووشمدان و قیڕاندن ده‌کرێ وه‌ک توندوتیژی ڕۆحی بژمێردرێ. چونکه هه‌ر چۆنێک بێت درووشم و قیڕاندن ده‌توانێ هاندان و شڵه‌ژان هه‌م له لای لایه‌نی دژ و هه‌م له لای خودی تێکۆشه‌رانی به‌شداربوو پێک‌بێنێ. ئێستا له قیڕاندنی به کۆمه‌ڵ خۆ ده‌بوێردرێ. له باتی ئه‌وه له گفتوگۆ و گۆرانی که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێ.هه‌روه‌ها ڕاکردن ده‌کرێ ببێته هۆی هه‌ڵچوونی ناپێویست و له خراپترین هه‌لومه‌رجیشدا پانیک و شڵه‌ژان. به هه‌مان شێوه‌ش که‌سانێک که شوێنه‌واری ئه‌ڵکۆڵیان هێشتا له سه‌ر ماوه ڕه‌نگه به شێوه‌یه‌کی نابه‌جێ بجووڵنه‌وه‌و ببنه هۆی تێکدانی باروودۆخ.کێشه‌یه‌ک که ڕه‌نگه به هۆی که‌مته‌رخه‌می سه‌ره‌ڕای ڕێکه‌وتننه‌کان بێته گۆڕێ له بیر کردنی به جێهێشتنی چه‌قۆی باخه‌ڵی له ماڵه‌وه‌یه. هه‌ر ئه‌مه ده‌کرێ ببێته هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگۆیه‌کی ناپێویسته‌وه له لایه‌ن پۆلیس و ماسمێدیاه‌وه. بۆ نموونه ده‌گوترێ:
- ئه‌وان به چه‌قۆ خۆیان چه‌کدار کردبوو.

شتێک که ده‌توانێ ته‌گه‌ره له به‌ر ده‌م هه‌موو تێکۆشانه‌که دابنێ ئه‌وه‌یه که لایه‌نی دژ بۆ نموونه که‌ره‌سته‌یه‌ک یان شووشه‌یه‌ک بکاته بیانوو و وه‌ک چه‌ک چاو له‌و شتانه بکا. له هه‌ڵمه‌ته پلاگبیلییه‌کاندا ئێمه له چه‌کوش که‌ڵک وه‌رده‌گرین. کاتێک هه‌ڵمه‌تی چه‌کداماڵین کۆتایی پێ دێ ئه‌وه ئێمه چه‌کوشه‌کان له سه‌ر عه‌رز داده‌نێین بۆ ئه‌وه له لایه‌ن پۆلیس و پاساوانه‌کانه‌وه گۆنگه‌ڵمان بۆ نه‌نێردرێته‌وه.
له خۆپیشاندانه ئاساییه‌کان له سوید یان شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهاندا، ژماره‌یه‌ک خۆپیشانده‌ر خۆیان به که‌ره‌سته‌ی پاراستنی وه‌ک کڵاوی ئاسنین و ده‌سه‌سڕی لوتسڕین ته‌یار ده‌که‌ن. به‌ڵام خه‌باتی دژی توندوتیژی له خۆیدا پشت به هێزێک ده‌به‌ستێ که سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و زه‌ربه‌دیتووییه‌وه که له ئاکامی کرده‌وه‌کاندا وه‌دی دێ. هه‌ر بۆیه ئه‌و خۆته‌یارکردنه به ئامرازی پێشکه‌وتوو جێگه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا نیه. له هه‌مانکاتدا نکۆڵی ناکرێ، بۆ نموونه ڕه‌نگه له‌و وڵاته‌نه‌دا که دیکتاتۆری تێیاندا حوکم ده‌کا، مرۆڤ نه‌توانێ ئاکامی کرده‌وه‌کانی هه‌رچی بێ، وه ئه‌ستۆ بگرێ. ئیتر له‌و کاتانه‌دا شێوازی هه‌ڵمه‌ته‌کان له چوارچێوه‌ی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌چنه ده‌رێ. له جێگه‌ی ئه‌وه له ترسی کوشتن و ڕاونان، هه‌ڵاتن هه‌ڵده‌بژێردرێ. له به‌ر ئه‌وه خه‌باتی ناتوندوتیژی گرینگی به قاره‌مان چێکه‌ری و شه‌هیدپه‌روه‌ری نادا ئه‌وه هه‌ڵاتن ده‌بێته ئه‌لترناتیڤێکی پێویست له کاتی نافه‌رمانی ئاشکرادا.
