خه‌ته گشتییه‌کان له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا
هه‌لیکۆپته‌ره‌که به هێوری بۆ سه‌ر پرده‌که دابه‌زی. له نه‌کاو به توندی به‌رز بۆوه. چه‌ند ده‌ورێک خولایه‌وه و پاشان له چاوترووکاندنێکدا ون بوو. هه‌ر زوو به دوای ئه‌مه‌دا، یه‌که‌م ماشێنی پۆلیس گه‌یشت، ته‌نیا پێڕاگه‌یشتم هه‌شت ماشێن و باسێک بژمێرم. دواتر سه‌رنجم بۆ لای سه‌گه‌کانی پۆلیس ڕاکێشرا. سه‌گه‌کان به هێوری چاویان تێ بڕیوین و هه‌موومان وه‌ک یه‌ک لێمان ده‌ڕوانن. له پشته‌وه‌ی سه‌گه‌کان سی پۆلیسێک ڕاوه‌ستاون. زۆربه‌یان کڵاوی سپی تایبه‌ت به کاتی تێکهه‌ڵچوونیان له سه‌ره. ژماره‌یه‌کی زۆریشیآن باتۆنگه‌کانیان هه‌ڵکێشاوه.
ئه‌مه دیمه‌نێکه له پردی یوردفالسبرون Jordfallsbron له ساڵی 1983. خه‌ڵک له سه‌ر پرده‌که کۆبووبنه‌وه بۆ ئه‌وه نه‌توانرێ پرده‌که به‌رز بکرێته‌وه، چونکه قه‌رار بوو به‌له‌مێکی دانمارکی کۆ گۆیا هه‌ڵگری چه‌کوچۆڵ بوو به ژێر پرده‌که‌دا تێپه‌ڕ ببێ.

ئه‌و پۆلیسانه‌ی هاتبوون، پێشتر قه‌د له گه‌ڵ خه‌باتگێڕانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی تووشی تێکهه‌ڵچوون نه‌بوبوون. دواتر هه‌ر له پاش ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له ده‌یه‌ی هه‌شتاکاندا بوو که پۆلیس ورده ورده ئه‌زموونێکی فره‌تری وه‌رگرت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به هه‌مان شێوه تووشی پۆلیسی ترسا‌و ده‌به‌ن، ده‌زانن یه‌که‌م پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌وان ئه‌وه ده‌بێ که هێور بکرێنه‌وه‌و بکه‌ونه ئاسایشه‌وه. ئه‌وان نازانن خه‌ریکه چ ڕووبدا و هه‌ربۆیه ڕه‌نگه له تێکۆشه‌ره‌کان زیاتر تووشی دڵه‌خورپه و شڵه‌ژان ببن.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ش که له هه‌ڵمه‌تێکدا به‌شداری ده‌که‌ن پێویستیان به هێندێک ئاسایش نه ته‌نیا له لایه‌ن پۆلیسه‌کانه‌وه به‌ڵکوو له لایه‌ن خودی تێکۆشه‌ره‌کانی دیکه‌وه هه‌یه. به‌شداربووان ڕه‌نگه له منداڵ، به‌ساڵداچووان، تێکۆشه‌رگه‌لی کۆن و به‌ئه‌زموون یان ئه‌وانه‌ی بۆ یه‌که‌مجار به‌شداری خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌که‌ن، پێکهاتبن. من بۆ خۆم له هه‌ڵمه‌تێکدا که نه‌زانم تێکۆشه‌ره‌کانی دیکه چۆن دژکرده‌وه له خۆ نیشان ده‌ده‌ن، ده‌ترسم. من ده‌مهه‌وێ هه‌ست به‌وه بکه‌م که ئێمه متمانه‌مان به یه‌کتری هه‌یه.
هه‌م بزووتنه‌وه‌ی مافی هاووڵاتییه‌تی له باکووری ئه‌مریکا و هه‌م جوڵانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی هیندوستان بۆ پێکهێنانی ئاسایش و هێمنی له خه‌ته گشتییه‌کانی ناتودوتیژی که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. خه‌ته گشتییه‌کان فه‌رمی بوون و بۆ ئه‌وه‌ش پێکهاتن که له‌یه‌کتری تێگه‌یشتنێک له نێوان پۆلیسه‌کان و تێکۆشه‌ره‌کاندا دابمه‌زرێ. ئێستاشی له گه‌ڵ بێ زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ته گشتییانه به‌کار ده‌برێن و ژماره‌یه‌کی نوێشیان لێ زیاد کراوه.