کاریگه‌رییه‌تی یان گه‌ڕان به دوای ڕاستیدا
باس و خواسێکی سه‌رنجڕاکێش پێوه‌ندی به وشه‌گه‌لی هۆکار و شوێندانه‌ری له نێو بزووتنه‌وه‌ی پلاگبیلدا له ئارادایه. ئایا ده‌کرێ باس له هه‌ڵمه‌ته کاریگه‌ره‌کانی پلاگبیل بکرێ؟ که مرۆڤ بیهه‌وێ ڕاده‌ی کاریگه‌ی هه‌ڵمه‌تێک بپێوێ ئه‌وه ده‌کرێ ڕاده‌ی ئاڵووگۆڕه‌که بگه‌رێندێته‌وه بۆ میکانیکی نێوان هۆکار و شوێندانه‌ری ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌م چه‌رخه بسووڕێنی ئه‌وه چه‌رخه‌که‌ی په‌نای ئه‌ویش ده‌سووڕێ. زۆر که‌س له نێو بزووتنه‌وه‌ی پلاگبیلدا له‌و بڕوایه‌دان له به‌ر ئه‌وه کۆمه‌ڵگه له خۆیدا زۆر پێچه‌ڵپێچی تێدایه ئه‌وه هه‌روا ئاسان نیه که کاریگه‌ریی هه‌ڵمه‌تێک ته‌نیا به‌و شێوه‌یه که باس کرا، ڕوون بکرێته‌وه. کرده‌وه‌کانی ئێمه ئاوا به شوێن یه‌کتریدا ڕیز نه‌کراون که وه‌ک تۆپی بیلیارد له تۆپێک بده‌ی که ئه‌ویش له تۆپێکی دیکه بدا. له حاڵه‌تێکی وادا ئه‌وه ئێمه تۆپه‌کانمان وا ڕاست له تۆپه‌که‌ی دیکه ده‌دا که ئامانجی بپێکابایه و بمانتوانیبایه به سه‌ر لایه‌نی دژدا سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بێنن.
خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌کرێ هیوایه‌ک بێ بۆ هاندانی که‌سانی دیکه. ئه‌وه ئیتر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و که‌سانه که چۆن له گه‌ڵ هاندانه‌که ده‌جووڵنه‌وه. ئه‌و نموونه‌یه‌ی که من پێشتر (له سه‌ر ئه‌و کرێکارانه‌ی که ده‌ستیان له کارکردن هه‌ڵگرت له بنکه‌ی نیزامی په‌رشینگی دوو له فلۆریدا له پاش هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ئێمه له پلاگبیل)، ئاماژه‌م پێ‌کرد وه‌بیری خۆت بێنه‌وه. ئێمه ناتوانین سه‌رکه‌وتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ته‌نیا بۆ خۆمان بگه‌ڕێنینه‌وه و له به‌ر ئه‌وه به خۆماندا هه‌ڵبڵێین. کاریگه‌ریی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ئێمه ته‌نیا نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌نجامده‌رانی هه‌ڵمه‌ت به‌ڵکوو بۆ که‌سانی دیکه‌ش. ئه‌و کرێکارانه بڕیاریان دا که ئیتر چه‌کی ناو‌کی وه‌به‌رهه‌م نه‌هێنن. باوه‌ڕ و متمانه‌ی که‌سانی دیکه‌ش له سه‌ر پێویست بوونی وه‌به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی ڕه‌نگه قایمتر بووبێ.
ئه‌مه له خۆیدا به‌و مانایه نیه که هه‌موو کرده‌وه‌کان وه‌ک یه‌ک باشن یان وه‌ک یه‌ک بێکه‌ڵکن. هه‌موو کاتێک ئامانج ئه‌وه‌یه که کارێکی ڕاست ئه‌نجام بدرێ. هه‌ر بۆیه له کاتی گه‌ڕانمان به دوای ڕاستیدا پرسیار له خۆمان ده‌که‌ین چ شتێک پێویسته بۆ ئه‌وه ئه‌و سه‌رکوته هاوبه‌شه‌ی هه‌ژاران که ئێمه‌شی تێیدا به‌شدارین، که‌م بکه‌ینه‌وه. هه‌ر ئه‌م ڕاستییه، که‌سانی دیکه دواتر ده‌توانن له گه‌ڕانه‌کانیاندا که‌ڵکی لێ وه‌رگرن. به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه کرده‌وه‌کانی ئێمه بووبێته هۆی دیتنه‌وه‌ی ڕاستی له هه‌مان کاتدا زۆر که‌سی دیکه ڕه‌نگه نه ته‌نیا ئه‌و ڕاستییه‌یان پێ گرینگ نه‌بێ و له گه‌ڵی بێته‌فاوت بن به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌کی چالاکانه‌ش له دژی ئه‌و شته‌ی که ئێمه وه‌ک ڕاستی تێیگه‌یشتووین، ڕاوه‌ستن و به‌ربه‌ره‌کانی بکه‌ن. هه‌ربۆیه زه‌حمه‌ته ئێمه پێشگۆیی کاریگه‌ریی بکه‌ین. له‌وه به زه‌حمه‌تریش ده‌بێ که ئه‌گر بێتوو ئێمه بمانه‌وێ ته‌نیا کاریگه‌ریی هه‌ڵمه‌ته‌کان ده‌ربخه‌ین. دیتنی ئاڵووگۆڕه‌کان ئاسانتره ئه‌گه‌ر بێتوو گرووپێک هه‌ر له ده‌سپێکه‌وه ئامانج و مه‌به‌ستی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی دیاری کردبێ. ئه‌مه هه‌روه‌ها مودێلێکی هۆکار_شوێندانه‌رییه. به‌ڵام مودێلێکه زۆرتر له گه‌مه‌ی شه‌تره‌نج ده‌چێ هه‌تا بیلیارد. هۆکاره‌که له پاش شوێندانه‌ری له داهاتوودا هه‌ڵکه‌وتووه یانێ له وه‌دیهاتنی ئامانجدا. به پێچه‌وانه که بتهه‌وێ هۆکاری پشته‌وه‌ی مه‌به‌ست ببینییه‌وه ئه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته. هه‌روه‌ها زه‌حمه‌ته حسێبی ئه‌وه بکرێ که چ ڕووده‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سانی دیکه پێش به گرووپێک بگرن که له کرده‌وه‌دا ده‌یانهه‌وێ گه‌ڵاڵه‌و پلانه‌که‌یان وه‌دیبێنن. به یارمه‌تی تیۆری گه‌مه‌و ده‌سه‌ڵات ڕه‌نگه بکرێ حسێبی پێوه‌ندی نێوان هێزه‌کان و هه‌روه‌ها پێشگۆیی به‌رده‌وامی گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێ. به‌ڵام ڕه‌نگه به‌شێک له گرووپه‌که پلانه‌که‌ی بگوڕێ. له‌نه‌کاو ئه‌وان ده‌بینن که ئامانجه‌که‌یان وه‌دی نایه. له هه‌لوومه‌رجێکی وادا ئیتر ڕووداوه‌کان به یارمه‌ری ڕێسای گه‌مه‌وه ناتوانرێن ڕوون بکرێنه‌وه.ئاڵووگۆڕه‌کان ده‌کرێ هێندێک جار له سۆنگه‌ی ستروکتوره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا پێشگۆیی بکرێن. یاسا ئابوورییه‌کان له سیسته‌می بازاڕی ئێمه‌دا ده‌بنه هۆی ئه‌وه که هه‌موو شه‌ریکه که‌سییه‌کان وه‌دووی لانی زۆری قازانج و پێشخستن بکه‌ون. ئه‌گه‌ر وانه‌بێ ئه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندێک پاره‌که‌ی له‌و شه‌ریکه‌یه ناخاته گڕ. ئه‌وه بنه‌ما ئابووییه‌کانی ئێمه‌یه که له‌م پێوه‌ندییه‌دا بڕیارده‌ر ده‌بن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه مه‌سره‌فکه‌ره‌کان ده‌توانن شه‌ریکه‌یه‌ک ناچار بکه‌ن که ڕێی وشوێنی ژینگه ڕه‌چاو بکه‌ن به‌ڵام دیسان قازانجه که شه‌ریکه‌یه‌ک هه‌ڵده‌سووڕێنێ. ئه‌دی چ ڕوو ده‌دا کاتێک که شه‌ریکه ته‌عاونییه‌کان یان وه‌دووی قازانج نه‌که‌وتووه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا گرینگی به‌رچاویان هه‌یه؟ ڕه‌نگه ژماره‌یه‌ک له‌و شه‌ریکانه به‌جۆرێک خۆیان له وه‌دووکه‌وتنی قازانجدا ڕێکبخه‌ن. به‌ڵام دواتر یاسا ئابوورییه‌کانی دیکه ده‌که‌ونه پێشه‌وه. ئیتر له‌وه زیاتر ناکرێ هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و شه‌ریکانه وه‌ک شه‌ریکه‌ی وه‌دواکه‌وتنی لانی زۆری قازانج و پێشخستن ڕوون بکرێته‌وه. که‌وابوو سیسته‌مێکی نوێی ئابووری دێته ڕۆژه‌ڤه‌وه که ئیتر ناکرێ ناوی لێ بنرێ کاپیتالیزم.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ باوه‌ڕی به‌وه نه‌بێ که کۆمه‌ڵگه وه‌ک ته‌خته‌ی گه‌مه‌ی بیلیارد یان شه‌تره‌نجه ئه‌وه زه‌حمه‌ت ده‌بێ که باس له تاکتیک و ستراتیژی بکرێ. تاکتیککارێک به بێ ڕیزی جێی متمانه‌ی پێکانی تۆپ له گه‌مه‌ی بیلیاردا ئه‌وه ده‌سته‌ووه‌ستان ده‌مێنێته‌وه. چ یارمه‌تییه‌ک به ڕاستی و به‌رحه‌ق بوون ده‌کرێ که دوایین تۆپ به‌ره‌و کونی ته‌خته‌ی بیلیارد خلۆر بکرێته‌وه. تۆپه‌کانی دیکه ڕێگه‌یان به‌ربه‌ست کردووه. تاکتیککارێک پێویستی به متمانه له ڕێسای گه‌مه‌دا هه‌یه. ئه‌گه‌ر شا کرا به قوربانی سه‌ربازێک له گه‌مه‌که‌دا ئه‌مه بێجگه له سه‌رلێشێوان شتێکی دیکه نیه. تاکتیککارێک ده‌بێ دانه دانه سه‌ربازه‌کانی لایه‌نی دژ له ڕێگه لادا و له نێویان به‌رێ. بۆ تاکتیککارێک ده‌بێ ئامانج خودی ئامرازه‌کان به پیرۆزی ڕابگرێ. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ئه‌وه ده‌بێ تاکتیککار مه‌یدانی گه‌مه به شکاوی و دۆڕاوی به جێبێڵێ._ تاکتیککار ده‌ڵێ؛ ئه‌گه‌ر ئێمه ئێستا له هه‌لوومه‌رجێکی باش‌دا نین ئه‌وه ڕه‌نگه له وه‌ختێکی له‌باری دیکه‌دا قه‌ره‌بووی ئێستا بکه‌ینه‌وه.ئه‌ی ڕاستگۆیی چی به‌سه‌رهات؟ ده‌بێ له گفتوگۆدا ڕاستگۆیی بکرێته بنه‌ما. ئه‌گه‌ر مرۆڤ له گوتنی ئه‌و شته‌ی که ئه‌و پێیوایه ڕاسته، خۆببوێرێ ئه‌وه ناڕاستگۆییه‌و ئه‌مه‌ش ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ده‌خاته پێش دیالۆگ._ ئێستا له کاتێکدا داموده‌زگاکان کۆمه‌ڵێک گرفت و کێشه‌ی دیکه‌یان له پێشه و ناتوانن هه‌موو که‌ره‌سته‌کانیان له دژمان به‌کار بێنن، ئه‌وه کاتێکی له باره بۆ ئه‌وه ئێمه‌ش هه‌ڵمه‌ته‌کانمان توندتر بکه‌ین. ئه‌وه ئیتر به دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌که‌وین. ئه‌مه قسه‌ی هه‌مان تاکتیککاره به‌ڵام له کاتێکی دیکه‌دا.به‌ڵام ڕێگاچاره‌که چییه، مات بوون یان سه‌رکه‌وتن؟ هه‌ر گه‌مه‌یه‌ک له خۆیدا پێبه‌ندی ژماره‌یه‌ک ڕێسایه که به شێوه‌ی تاکتیکی بۆ ئه‌وه لایه‌نی دژ ژێر بخرێ ،که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گیردرێ. خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات نیه. به‌ڵکوو دیالۆگێکه که ده‌گا به ڕێکه‌وتن و پێکه‌وه‌ساچان. ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێگایه‌کی دوور له به‌ر ده‌م ڕێگاچاره‌ی هاوبه‌ش هه‌بوو ئه‌وه ده‌بێ له که‌ڵکی خراپ وه‌رگرتن له هێز و ده‌سه‌ڵات خۆ ببوێرێ. ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی تاکتیکی ده‌سه‌ڵاتێک بێ هێز بکه‌ی ئه‌وه له خۆیدا کرده‌وه‌که ده‌بێته هۆی پڕچه‌کی، ترس و شک و گومان. ستراتیژیکار به نۆره‌ی خۆی ترس و دڵه‌خورپه ڕۆژانه‌ییه‌کان له بیر ده‌کا. به‌ڵکوو ده‌یهه‌وێ ڕێگاچاره‌کان له داهاتووی دووردا له ڕێگای خه‌باتی پارلمانتاریسمی، شۆڕش، مانگرتنی گشتی، هه‌ڵبژاردنی شێوه ژیانی ئێکۆلۆژییانه، بوونی ژماره‌ی زۆرتری ژنان له سیاسه‌ت یان هه‌ر ئامانجێکی درێژخایه‌نی دیکه وه‌دی بێنێ.ئه‌ی ستراتیژیکار له سه‌ر زه‌برو سه‌رکوته هه‌نووکه‌ییه‌کان چ ده‌ڵێ؟ ڕه‌نگه چاره‌سه‌ری گه‌وره، چاره‌سه‌ری ڕاستییانه نه‌بێ. ئه‌دی ئه‌وه نیه، ئه‌مه‌ی ئێستایی و نزیک و ئه‌وه‌ی دوور پێکه‌وه پێوه‌ندییان هه‌یه؟ که‌وایه ئه‌و چاره‌سه‌رییه نزیک و هه‌نووکه‌ییانه ده‌بێ هه‌ر وه‌ک چاره‌سه‌رییه درێژخایه‌نه‌کان باش بن. به‌رهه‌ڵستکاری ده‌بێ مێژووی ئێمه له گه‌ڵ ئێستا و داهاتوو گرێ بدا. به هۆی خه‌باتی به‌کرده‌وه ئه‌وه هه‌م مێژوو و هه‌م داهاتوومان بۆ خۆمان درووست کردووه. کار و بار و هه‌ڵسووکه‌وتی ڕۆژانه‌ی من له گه‌ڵ سیاسه‌تی جیهانی پێوه‌ندی هه‌یه.