پاول ماگنۆ Paul Magno که‌سێک که من له هه‌ڵمه‌تی فلۆریدادا له گه‌ڵی به‌شدار بووم، وێنه‌ی منداڵانی بنه‌ماڵه بێ خانووبه‌ره‌کان له شارستانه‌که‌ی خۆیدا به چه‌کوشه‌که‌یه‌وه چه‌سپاندبوو. ناوبراو ئه‌مه‌ی بۆ ئه‌وه کردبوو که ئه‌مه ببێته به‌ڵگه له لای دادوه‌ره‌کان. مه‌به‌ستی پاول ئه‌وه بوو که نیشان بدا ئه‌و پاره‌یه‌ی که بۆ چه‌ککڕین و پڕچه‌ککردن به‌کار ده‌برێ، ده‌بوا بکرابایه‌ته خه‌رجی ئه‌و منداڵه هه‌ژارو بێ خانووبه‌رانه.

Per Herngren
مرۆڤ نابێ له به‌کارهێنانی سیمبۆلی به‌زه‌حمه‌ت خوێنه‌ره‌وه خۆ ببوێرێ. سیمبۆله‌کان ده‌بێ ببنه بنه‌ما بۆ پێکهێنانی گفتوگۆ و باس‌و خواس. ئه‌وان ده‌بنه هۆی ئه‌وه که گفتوگۆکان زیاتر قووڵتر ببنه‌وه. به پێچه‌وانه له به‌کارهێنانی سیمبۆلی ئاساندا، گفتوگۆکانیش ساده‌و سه‌ره‌پێیی ده‌بن.
تاد کاپلان Todd Kaplan پاره‌یه‌کی کاغه‌زی که جوله‌که‌کان له گه‌ڕه‌کی جوله‌که‌نشینی وارشاوای پۆلاند (له‌هستان) له سه‌رده‌می شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا له چاپیان دابوو، به چه‌کوشه‌که‌یه‌وه چه‌سپاندبوو. پۆلاند داگیر کرا و جوله‌که‌کانیش جیل جیل به‌ره‌و که‌مپی جوقڕان ڕاده‌گوێزران. سه‌ره‌ڕای تیرۆر و کوشت‌وبڕ، دانیشتوانی گه‌ڕه‌کی جونشین درێژه‌یان به ژیانێکی پێشکه‌وتوو ده‌دا. تاد که خۆی جوو بوو. له مه‌حکه‌مه‌دا شایه‌تی ئه‌وه‌ی دا که چۆن ئه‌و پاره کاغه‌زییه بۆ ئه‌و نیشانه‌و سیمبۆلی هیواو هومێده. ئێمه ده‌بێ ژیانێکی ئاساییمان هه‌بێ به بێ ئه‌وه مه‌ترسی قڕکردنمان وه‌به‌ر بنرێ. ئه‌وانه‌ی وه‌ختی خۆی ئه‌و پاره‌یان چاپ کردبوو، تیرۆر په‌کی نه‌خستبوون. هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئێمه‌ش نابێ تیرۆر په‌کمان پێ بخا. لێمان گه‌ڕێن با پیشان بده‌ین که چۆن چۆنی ده‌مانه‌وه‌ی بژین.
چه‌کوشه‌که‌م بۆ من نیشانه‌و سیمبۆلی میلیتاریزمی دوولا(پارادۆکس)ییه. ڕۆکێتێکی په‌رشینگی دوو Pershing II ده‌توانێ شاره به‌نده‌رییه‌که‌ی من یۆتێبۆری وێران بکا. هیچ چه‌شنه چه‌کێک ناتوانێ پێش به هێرشێکی وا بگرێ. به‌ڵام چه‌کوشه چکۆڵه‌که‌ی من شیانی هاویشتنی ڕاست ئه‌م ڕۆکێته‌ی نه‌هێشتووه. ئه‌مه له خۆیدا هێز نیه که پێش به پڕچه‌کی ده‌گرێ. ئێمه له بێ هێزترین که‌ره‌سه بۆ چه‌کداماڵین که‌ڵک وه‌رده‌گرین. ئه‌مه شتێکه که ڕه‌نگه وا بێته پێش چاو که شیانی نیه. به‌ڵام کرده‌وه‌ی چه‌کداماڵین ده‌بێ ئه‌نجام بدرێ. ئه‌و شته‌ی که شیانی چه‌کداماڵین ڕێکده‌خا کرده‌وه‌یه‌که که له خۆیدا ناسک و ئاسان زه‌ربه‌وێکه‌وتوویه. هه‌ر ئه‌مه‌یه که ڕاسته‌وخۆ له دژی توندوتیژی، ده‌سه‌ڵات و ویستی سازکردنی دیواری پاراستن ڕاده‌وه‌ستێ.له‌م باسه ئه‌و ئاکامه وه‌رده‌گیردرێ که چه‌کداری و پڕچه‌کی ناتوانێ به بێ فه‌رمانی هاووڵاتیان درێژه‌ی هه‌بێ. فه‌رمانی به‌زۆری له ترسی مرۆڤه‌کان له نافه‌رمانی کردن، سه‌رچاوه ده‌گرێ. ئیمڕۆ ئامرازگه‌لێکی وا که خه‌ڵکێک له به‌ر ئه‌وه حازرن ئاکامی نافه‌رمانی خۆیان وه‌ربگرن، کونترۆڵ بکا، له هه‌وێڵدا نیه. ناسکی و زه‌ربه‌دیتووی له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی ئاکامدا ده‌بێته بنه‌ما بۆ نه‌چوونه ژێر باری فه‌رمانبه‌ری. هیچ ڕێگایه‌کی دیکه نیه. هه‌ر بۆیه ئه‌و شته‌ی که شیان و ئیمکانی نیه له ناچاریدا ده‌بێته ئیمکان و شیان.