له نزیک شوێنی کاره‌که‌م، خه‌ڵکگه‌لێکی خێرخوازی سویدی کتێبه خوێندراوه‌و بێکه‌ڵکه‌کانی خۆیان له نزیک شوێنی فڕێدان له په‌سیوی ژوورێک داده‌نێن، بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سانێک ویستیان، ئه‌وه کتێبه‌کان بۆ خۆیان هه‌ڵبگرن و ئه‌وانیش که‌ڵکی خۆیانی لێوه‌ربگرن. ساڵێکه، ژووری کتێبه فڕێدراوه‌کان بووه‌ته یه‌کێک له‌و شوێنانه که من زووزوو سه‌ردانی ده‌که‌م. هه‌ر له‌م شوێنه هه‌تا ئێستا من کۆمه‌ڵکێک کێتبی کۆن و به‌نرخی ئینگلیزی و سویدیم له سه‌ر لێوی چوونه زبڵدانه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه‌و له لای خۆم ڕامگرتوون.

کورته‌یه‌ک له سه‌فه‌رنامه‌که‌ی ئاغه‌ی کاستێن نایبور بۆ لێڤانتێن و باسی وڵاتی عه‌ره‌بان
یه‌کێک له‌و کتێبانه، سه‌فه‌رنامه‌ی کابرایه‌که به ناوی کاستێن نایبور CASTEN NIEBUHR له شه‌سته‌کانی 1700 بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی، کوردستان و تورکیا. به پێی بڕیاری پاشای دانمارک له ساڵی 1761 ئه‌و سه‌فه‌ره بۆ کاستێن نایبوری ماتماتیکزان و ئه‌ستێره‌ناس له گه‌ڵ چه‌ند زانایه‌کی دیکه وه‌ڕێده‌خرێ. ساڵی 1766 کاستێن له ڕێگای به‌غداوه ده‌گاته موسڵ و پاشان ماردین، دیاربه‌کر و ئوروفا. کارستێن له یاداشته‌کانیدا هه‌ر له نزیکبوونه‌وه‌ی بۆ موسڵدا، باسی کورد ده‌سپێده‌کا و هه‌تا له دیاربه‌کرو ئورفا تێپه‌ڕده‌بێ هه‌روا باسی کورد درێژه‌ی ده‌بێ. ته‌نانه‌ت له یه‌کدوشوێندا وشه‌ی کوردستان وه‌به‌رچاو ده‌که‌وێ.

CASTEN NIEBUHR
ده‌دوازده ساڵێک دوای سه‌فه‌ره‌که قه‌شه‌و مامۆستای دینناسی به‌ناوبانگی زانستگای ئوپسالا به ناوی ساموئێل ئوێدمان SAMUEL ÖDMANN سه‌فه‌رنامه‌که به زمانی سویدی له ساڵی 1787 له ژێر ناوی کورته‌یه‌ک له سه‌فه‌رنامه‌که‌ی ئاغه‌ی کارستێن نایبور بۆ لێڤانتێن و باسی وڵاتی عه‌ره‌بان Sammandrag af justitie-rådet herr Carsten Niebuhrs resa i Levanten och Beskrifning om Arabien له ستۆکۆڵم له ساڵی 1787 له چاپخانه‌ی Kongl. Ordens-Tryckeriet بڵاو ده‌کاته‌وه.
![]()
SAMUEL ÖDMANN
به‌و پێیه‌ی من وه‌دووی که‌وتووم و بۆم ده‌رکه‌وتووه، ڕه‌نگه له هه‌موو سویددا و پاش زیاتر له 250 ساڵ ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه‌ک له کتێبه‌که به ده‌سته‌وه نه‌مابێ، ئه‌ویش مه‌گه‌ر ته‌نیا له کتێبخاناندا. به خۆشییه‌وه ئێستا یه‌کێک له نموونه به ده‌گمه‌نه‌کانی لای من هه‌یه.

وه‌ک گوترا له‌م کتێبه‌دا له زۆر جێگادا له لاپه‌ڕه‌ی 426 به دواوه هه‌تا 446 باسی کورد ده‌کرێ و له یه‌کدووجێگاش وشه‌ی کوردستان ده‌بیندرێ. به بۆچوونی من ئه‌م کتێبه له باری مێژووییه‌وه یه‌کجار بۆ کورد گرینگه. به‌تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجێکی وه‌ک ئێستادا که باسی کێشه‌ی کورد له موسڵ و پارێزگای موسڵ ده‌کرێ ئه‌م کتێبه سه‌رچاوه‌یه‌کی گرینگی مێژوویی ده‌بێ بۆ سه‌لماندن و ڕوونکردنه‌وه‌ی هێندێک کێشه‌ی جوغرافی و مێژووی سه‌باره‌ت به وڵاتی کوردان، وه‌ک بوونی کورد له موسڵ و ده‌وروبه‌ر و له هه‌مووش گرینگتر لێکۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه و به‌کارهێنانی وشه‌ی کوردستان وه‌ک وڵاتی کوردان.

پێویستی به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه کاتێک کاستێن نایبور 250 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ساڵی 1766دا باسی وشه‌ی کوردستان له سه‌فه‌رنامه‌که‌یدا ده‌کا ناوی وڵاتانی نوێی وه‌ک تورکیا، عێراق و سوریا وه‌ک باوه ده‌گوترێ له کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا نه‌بوون.
