خه‌بات بۆ ئالتا Alta له نوروێژ نموونه‌یه‌کی دیکه‌یه که له‌ودا به‌رهه‌ڵستکارییه‌که تووشی شکان هات له به‌ر ئه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌شداربووان پێیان وابوو که ئه‌وان به شێوه‌یه‌کی فیزیکی ده‌توانن پێش به سازکردنی چۆمی ئالتا بگرن. زیاتر له هه‌زار که‌س به‌شداریان کرد. به‌شێک له‌وان به زنجیری قایم خۆیان به‌ستبوو به به‌رده‌کانه‌وه. ژماره‌یه‌ک زینجیریان به باڵه‌کانیانه‌وه هاڵاندبوو و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش خۆیان پێکه‌وه به‌ستبۆوه بۆ ئه‌وه پۆلیس به ئاسانی نه‌توانێ زنجیره‌که ببچڕێنێ و ئه‌وان له یه‌ک داببڕێ. به‌م شێوازگه‌له ئه‌وان توانیان چه‌ند سه‌عاتێک به‌رگری بکه‌ن به‌ڵام دواتر له به‌ر که‌مبوونی ژماره‌یان شکان.
پڕۆفسۆر توماس ماتینسێن Thomas Mathiesen که بۆ خۆی یه‌کێک له به‌شداربووانی خه‌بات بۆ ئالتا بوو له باسێکدا بۆ پارێزه‌رانی دار (دار باوه‌شگره‌کان) له بوهویسله‌ن Bohuslän (سوید) گووتی کاریگه‌ری خه‌بات بۆ ئالتا زۆرتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر هاتبا و ئه‌وان بیانتوانیبایه خه‌ڵکێکی زۆرتر کۆ بکه‌نه‌وه. ئه‌وان به هه‌ڵمه‌تێکی له‌و چه‌شنه به خه‌ڵکێکی زۆرتره‌وه ده‌یانتوانێ هێزی سه‌رباز و پۆلیسی حکوومه‌ت ناچار بکه‌ن که شوێنه‌که به جێ بێڵن.ئه‌و ڕێگایه‌ی که له‌م پێوه‌ندییه‌دا پێشنیار ده‌کرێ شێوازه خه‌باتێکه که پێی ده‌گوترێ ژیوژیتسوی jiujitsu. له‌م شێوه خه‌باته‌دا هه‌وڵ ده‌درێ هێزی لایه‌نی دژ له دژی خۆی وه‌رگێڕدرێته‌وه. له نموونه‌ی خه‌بات بۆ ئالتادا ده‌کرا خه‌ڵکانی چالاکی پێشه‌وه له باتی جێگربوونینان له شوێنی هه‌ڵمه‌ت له‌مه‌حکه‌مه و شوێنی ده‌سبه‌سه‌ربووندا درێژه‌یان به چالاکی خۆیان دابایه.لێره‌دا جێی خۆیه‌تی باسی ئه‌و سێ سیمبۆله بکرێ که کۆڵه‌که‌ی بنه‌ڕه‌تی و هه‌ره گرینگی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی پێکدێنن:_ کرده‌وه‌ی نافه‌رمانی بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نی دژ که له سه‌ر فه‌رمانی دامه‌زراوه، ده‌سڕێته‌وه._ له دیالۆگێک که له ماوه‌ی مه‌حکه‌مه‌دا دێته گۆڕێ ئه‌خلاقی به‌رهه‌ڵستکاری و ئه‌خلاقی لایه‌نی دژ له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌خلاقی په‌سه‌ندکراوی گشتیدا ده‌خرێته تاقیکردنه‌وه. _ سزای پاش مه‌حکه‌مه ده‌بێته داوخوازێکی ئه‌خلاقی بۆ هاندانی مرۆڤه‌کانی دیکه له پێناوی به‌رده‌وامی و درێژه‌پێدانی به‌رهه‌ڵستکاری. یه‌کێک له نموونه ڕوونه‌کانی ڕه‌هه‌ندی سیمبۆلیکی خه‌باتی ناتوندوتیژی به‌ربه‌ستێکه که خانه‌نشینکراوه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌ی په‌رشینگی دوو Pershing II له موتلانگێن Mutlangen له ساڵی 1987دا به‌ئه‌نجامیان گه‌یاند. ڕاست له نێوه‌ڕاستی به‌ربه‌سته‌که‌دا ئه‌رته‌ش مانۆڕێکی گه‌وره‌ی ده‌سپێکرد. سه‌دان خانه‌نشینکراو وه‌شوێن مانۆڕه‌که که‌وتن. تێکۆشه‌ری ئاشتیخوازی ئه‌ڵمانی تینا ئوتێرمارک Tina Utermark گێڕایه‌وه که شڵه‌ژانی به ڕوونی به سه‌ربازه‌کانه‌وه دیار بوو. قه‌تاره‌ی خانه‌نشینکراوه‌کان که که‌وتبوونه شوێنی قشوونی نهێنی ناتۆ بوو به هۆی دامه‌زراندنی باس و خواسێکی گه‌رم له هه‌موو ئاڵمان‌دا. کاتێک داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی ژماره‌یه‌ک خانه‌نشینکراویان ده‌سبه‌سه‌رکرد ئه‌وه زۆر که‌سی دیکه خۆیان له کێشه‌که‌وه گلاند و هه‌تا هات به‌رهه‌ڵستکاری زیاتر په‌ره‌ی گرت.
Pershing II
هه‌ر له په‌نای هه‌مان بنکه له پاییزی ساڵی 1986 به‌ربه‌ستێک به هۆی به‌رپاکردنی کونسێرتێکی موزیک به‌ڕێوه چوو. ئورکێسترێکی سیمفۆنی به هۆی لێدانی ئاهه‌نگی کلاسیک تایبه‌ت به ئاشتی له ماوه‌ی ڕۆژێکی ته‌واودا پێشی به کاروباری بنکه نیزامییه گرت. کاتێک داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان له گرتن و ده‌سبه‌سه‌رکردنی موزیکاره‌کان خۆیان بوارد. ئه‌وه لێدانی موزیک له په‌نای بنکه‌که درێژه‌ی پێدرا و حه‌وتووه‌کانی پاشتر موزیکی ڕێنسانس لێدرا و به‌وشێوه به‌ربه‌ستکردنی بنکه‌که به‌رده‌وام بوو. له کۆتاییدا داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی ناچار بوون موزیکاره‌کان بگرن و به‌وشێوه‌یه له ڕاستیدا دیالۆگ له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ده‌سپێبکرێ. به‌ڵام ته‌نیا کرده‌وه‌ی تێکۆشه‌ران نیه که بایه‌خی سیمبۆلیکی هه‌یه. کاتێک لایه‌نی دژ ئه‌و مرۆڤانه‌ی که هاوده‌نگی ویژدانیی له گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی دیکه ده‌که‌ن، ده‌گرن، مه‌حکه‌مه‌یان ده‌که‌ن و سزایان ده‌ده‌ن، ئه‌ویش له خۆیدا یارمه‌تییه‌که له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا. لێره‌دایه که فه‌رمانی به‌ته‌واوی ده‌که‌وێته ژێر پرسیار. پێوه‌ندی و کاریگه‌ریی دوولایه‌نه‌ی نێوان کرده‌وه‌ی گرووپگه‌لی هه‌ڵمه‌تبه‌ر و لایه‌نی دژ ده‌بێته هۆی ئه‌وه ئینسانه‌کانی دیکه هان بدا به شێوه‌یه‌کی چالاکانه هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رببڕن.که تۆ‌و بچێنی هیچ چه‌شنه کاریگه‌رییه‌کی سیاسی نیه. گرتن و ده‌سبه‌سه‌رکردنیش (بێ ئامانج) له خۆیدا هیچ چه‌شنه بایه‌خێکی سیمبۆلیکی وای نیه. به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی له به‌ر تۆ‌و چاندن ده‌گیرێ ئه‌وه له ڕاستیدا ده‌توانێ به‌رهه‌می تۆوه‌که‌ی هه‌ڵبگرێ.