له کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه له شاری سنه بۆ پشتگری له فه‌رزادی که‌مانگه‌ر، سه‌ما و حه‌بیب به‌همه‌نی دوو چالاکی مافی مرۆڤ له به‌نده‌رعه‌باسه‌وه، هه‌زاران کیلۆمتر دوور، خۆیان گه‌یانده سنه و له کۆبوونه‌وه‌ی پشتگری له فه‌رزادی که‌مانگه‌ر که‌دا به‌شداریان کرد. ڕۆژی 2ی گه‌لاوێژ، 23ی ژوویه له لایه‌ن هێزه ئاسایشییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه گیران و بۆ گرتووخانه ئیتلاعات ڕاگوێزران و سه‌ره‌رای بێحورمه‌تی پێکردنیان ئێستاش له گرتووخانه ڕاگیراون. فه‌رزادی که‌مانگه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌ی بۆ سه‌ما نووسییوه که به هۆی ڕاگۆێزرای بۆ سلوولی تاکه‌که‌سی و بڕانی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌و له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه، به نیوه‌وناته‌واو نێردراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی زیندان.
سڵاو بۆ تۆ میوانی به‌ندکراو، خۆش هاتی بان چاو، بۆ لای ئێمه ، بۆ وڵاته‌که‌مان له سه‌ر ته‌واوترین نه‌خشه‌کانی جیهانیش مه‌گه‌ڕێ، به شوێن درێژایی و پانایی جوغرافیایی وڵاته‌که‌مان مه‌گه‌ڕێ، کاتێک له دواترین نیشانه‌کانی پێشه‌سازی و له قه‌راخ دوایین فابریکاوه تێپه‌ڕ بووی، ناوچه‌یه‌کی ڕووتاوه‌و وشک و برین و دوور له پیشه‌سازی و پڕ له هه‌ژاری و برسییه‌تی له به‌رانبه‌رتدا وه‌دیار ده‌که‌وێ. وڵاتێک به ئاسۆییه‌کی سوور به سووری مێژوویه‌که‌ی و خۆرێکی زه‌رد به زه‌ردی کێڵگه گه‌نمه‌کانی، داره سه‌وزه به‌ڕووه‌کانی نیشانه‌ی سه‌ختی و ژیانی دانیشتوانی له به‌رانبه‌رتدا باوه‌شی بۆت کردۆته‌وه، خه‌ڵکانێک هه‌روه‌ک خۆتان که پڕن له ڕاستگۆیی و هێشتا مێهره‌بانی و یه‌کره‌نگی ساڵه‌کانی دووری لای خۆیان وه‌ک یادگار ڕاگرتووه، خه‌ڵکانێک که ساڵانێکه نابه‌رانبه‌ری، زوڵم و زۆر و ئاواره‌بوون و هاڵاواردن و سه‌رکوت و دیکتاتۆری چۆکی پێ دانه‌داون، وڵاتێک که هه‌ر که‌سێک ده‌نگی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌رز بکاته‌وه، ده‌نگی کپ ده‌که‌ن، جه‌وانه‌کانی له نه‌وه‌ی هه‌تاون که بۆ ناساندنی ئامانجی خه‌ڵکه‌که‌یان و ئارمانه‌کانیان به جیهان، هه‌موو کارێک ده‌که‌ن.
کاتی واهه‌یه، کیسه‌ڵ هه‌ڵده‌فڕینن و وه‌ختێکی دیکه‌ش ئه‌سپه‌کان مه‌ست ده‌که‌ن، بازه جارێک به وێبۆڵۆگێک که تاکه تاقه‌ت و توانایانه، کۆمه‌ڵه‌مه‌رگی هه‌زاران ساڵه‌ی گه‌له‌که‌یان باس ده‌که‌ن و له دژی زڵم و زۆر‌و هاڵاواردن ڕاده‌وه‌ستن، هێندێک جار به‌سه‌رهاتی پڕ له داخ و سۆزی خه‌ڵکه‌که‌یان له دڵی گۆرانی و موسیقادا، ده‌ڤه‌ر به ده‌ڤه‌ر و وڵات به وڵات ده‌گێڕن.
ئازیزم سه‌ماء، ئێستا که کامێراکه‌یان لێ وه‌رگرتوویی، به چاوه‌کانت ببینه و به نێزه‌ی قه‌ڵه‌مه‌که‌ت بنووسه، بنووسه که ئه‌م ده‌ڤه‌ره ساڵه‌هایه برینداره، برینداری توندوتیژیی، سه‌رکوت و گولله و شه‌ڕه.
بنووسه که ئه‌م برینه مه‌ڵهه‌م و ساڕێژی ده‌وێ، بنووسه، ده‌ڤه‌ری ئێمه گه‌روویه‌کی وه‌ک ئێمه‌ی ده‌وێ که قسه‌نه‌گووتراوه‌کانی لێ بێته ده‌رێ، ئه‌و گوێیانه که گوێ له ڕه‌نج و قسه‌ی دڵی خه‌ڵکه‌که‌ی بگرێ، بنووسه که له ده‌ڤه‌ری گوڵدا، گولله حاکمه، بنووسه که لێره هه‌موو ڕۆژێک خه‌نجه‌ر، مه‌حکه‌مه‌ی خوێن ده‌کا.
بنووسه له کوێره ڕێگاکانی ئێره، هه‌موو که‌سێک له بۆسه‌ی هه‌تاودا، له تاراجی چاوو قه‌ڵه‌م و کامێرا و له بۆسه‌ی ڕۆشنگه‌ری و دۆستایه‌تیدا دانیشتوون، بنووسه که لێره هێشتا مینه‌کان له ژێر پێی مندالاندا ده‌ته‌قێنه‌وه، ئێستا که وڵاته‌که‌م کوردستانت دیووه، گله‌یی مه‌که که به‌ندیان کردوویی، ئه‌م زیندانه سالانێکه وه‌ک دمه‌ڵێک قورسایی خستۆته سه‌ر له‌شمان، گله‌یی نه‌که که نه‌یانهێشت میوانداری خاست لێ بکه‌ین، ئه‌م میوانه نه‌خوازراوانه ده‌یانهه‌وێ نه‌ریتی میواندۆستی ئێمه له نێو به‌رن.
گله‌یی له‌وه نه‌که‌ن، که ده‌نگ هه‌ڵبڕینی ئێمه نرخی گرانه، چوونکه له وڵاتی ئێمه‌دا ساڵه‌هایه به شوێن گرتنی خه‌ج و سیامه‌ند و شیرین و فه‌رهاده‌وه‌ن و ساڵه‌هایه خۆشه‌ویستی و ئاشتی به پێی یاسا قه‌ده‌غه‌ن، ساڵه‌هایه تامه‌زرۆیی تازه‌بووکگه‌ل له ڕێی تازه‌زاواکان و چاوه‌ڕێی دایکان بۆ زه‌ماوه‌ندی جگه‌رگۆشه‌کانیان بووه‌ته گۆرانی.
گۆرانییه‌کانی ئێمه چیرۆکی خه‌جه‌کانی بێ سیامه‌ندن، چیرۆکی زینه که به شوێن مه‌مدا ئه‌م زیندان و ئه‌و زیندان و ئه‌م شار بۆ ئه‌و شار ئاواره‌و سه‌رگه‌ردانه، ساڵه‌هایه که فه‌رهادی وڵاته‌که‌م له سه‌ر دیواری زوڵم و تاریکی وێنه‌ی خۆر و به‌نه‌وشه ده‌کێشێ، ساڵه‌هایه شیرینی ئاواره عه‌وداڵی شوێن فه‌رهاده.
گله‌یی نه‌که که حۆره‌و ته‌یران سووتێنه‌رن، چوونکه له فرمێسکی یه‌عقووبه‌کانی چاوه‌ڕوانی جگه‌رگۆشه‌کانیان و چیرۆکی خوشکانی چاوه‌ڕیی براکانیان لیپاولیپه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو ڕه‌نجه وه‌ک کێوێک له نێو ده‌ریا ڕاوه‌ستاوین..........