نیشانه و سیمبۆله‌کان
هه‌ر دیالۆگێک زمانی هاوبه‌شی خۆی ده‌وێ. له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا ئه‌م زمانه بریتییه له کۆمه‌ڵه نیشانه‌و سیمبۆلێک. وشه‌ی سیمبۆل وشه‌یه‌کی یونانی کۆنه و مانای عه‌لامه‌ت و نیشانه ده‌دا. پۆل ریکۆر Paul Ricoeur فه‌یله‌سۆفی فه‌رنسایی پێناسه‌یه‌کی برێک جیاوازتری له یونانییه کۆنه‌کان له سیمبۆل هه‌یه. به پێی بۆچوونی پۆل سیمبۆل مانایه‌کی دوولایه‌نه‌ی هه‌یه، مانایه‌کی ڕاسته‌وخۆ و مانایه‌کی ناڕاسته‌وخۆ. مانای ناڕاسته‌وخۆ که ته‌نیا له گه‌ڵ هاتنی مانای یه‌که‌م یان ڕاسته‌وخۆدا مانا ده‌دا. سیمبۆل بۆ خۆی به ته‌نیا نیه. به‌ڵکوو هه‌میشه نیشانه‌ی شتێکی دیکه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه سیمبۆل ته‌نیا نیشانه نیه که شتێکی دیکه نیشان بدا به‌ڵکوو بۆ خۆشی نیشانه‌یه‌که که خۆی خۆی نیشان ده‌دا.
کرده‌وه‌یه‌کی سیمبۆلیک په‌یامێکی له گه‌ڵه که له ڕاستیدا له سه‌ره‌وه‌ی خودی کرده‌وه‌که‌وه ڕاده‌وه‌ستێ. به‌ڵام له هه‌مانکاتدا هه‌ڵمه‌تێکی ڕاسته‌وخۆشه. زۆر که‌س به هه‌ڵه کرده‌وه‌گه‌لی سیمبۆلیکی و هه‌ڵمه‌ته ڕاسته‌وخۆکان وه‌ک دژی یه‌کتری ده‌بینن. هه‌ر سیمبۆلێک بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک سیمبۆل بژمێردرێ ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی لێ بکرێ. هه‌ر هه‌ڵمه‌تێکی ڕاسته‌وخۆ که مانا و مه‌به‌ستێکی هه‌بێ ئه‌وه له خۆیدا کرده‌وه‌یه‌کی سیمبۆلیکه. ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئه‌وه نه مانا ده‌دا و نه نێوه‌رۆکی هه‌یه. هه‌ڵمه‌تێکی واش زۆر به ڕوونی دیاره که هیچ په‌یامێکی له گه‌ڵ نیه.
ده‌کرێ وا بیر بکرێته‌وه که هه‌ڵمه‌تێک هیچ چه‌شنه په‌یامێکی پێ نیه. له هه‌لوومه‌رجێکی وادا خه‌باتیش هاوکات له گه‌ڵ کۆتایی هه‌ڵمه‌ت کۆتایی دێ. به هه‌مان شێوه‌ش هیچ هۆکارێک نابیندرێ که که‌سانی دیکه بۆ خه‌بات و به‌رهه‌ڵستکاری هان بدرێن. به‌ڵام هه‌ڵمه‌تێکی له‌و شێوه‌یه ته‌نیا شێوازێکی بیرکردنه‌وه‌یه و هیچی دی. ئه‌گه‌ر چی هه‌ڵمه‌ته‌کان به ئاکامی خۆشیان بگه‌ن به‌ڵام په‌یامێکیان له گه‌ڵه که دوورتر له ئامانج و ئاکامی هه‌ڵمه‌ت به‌ولاوه‌تر ده‌ڕوا. ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵمه‌تێک له خۆیدا کاریگه‌ر بوو ئه‌وه بایه‌خی سیمبۆلیکی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ش به هه‌مان شێوه به هێز و قایم ده‌بێ.
سیمبۆله‌کان له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ڕاوه‌ستاون که مرۆڤه‌کان ڕووی تێده‌که‌ن بۆ ئه‌وه له شتێک بگه‌ن یان سه‌رله‌نوێ ئه‌و شته بناسنه‌وه. که‌ڵک وه‌رگرتن له سیمبۆله‌کان له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا ئه‌و مانایه ده‌دا که لایه‌نی دژ بۆ به‌شداری له خه‌بات و به‌رهه‌ڵستکاریدا بانگهێشتن بکرێ. له ڕاستیدا هه‌ڵمه‌ته‌کان له پاش کرده‌وه‌وه‌کانه‌وه پێکده‌هێندرێن.هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک ده‌توانێ دوو تایبه‌تمه‌ندی؛ یه‌کی سیمبۆلیک و یه‌کیش ڕاستیی هه‌بێ. بێلایه‌نی (پاسیڤ بوون) له به‌رانبه‌ر نایه‌کسانیدا له خۆیدا کرده‌وه‌یه‌کی سیمبۆلیکه. په‌یامی پێنه‌زانراوی ئه‌م کرده‌وه ئاوایه: پاسیڤ به! ده‌سه‌ڵات بسه‌لمێنه، هاوکات بێلایه‌نی له خۆیدا سه‌لماندنی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤه‌کانی دیکه‌یه.
ته‌نانه‌ت جێگرکردنی ماف و یه‌کسانی _ بۆ نموونه له وڵاتێکی جیهانی سێهه‌مدا که ده‌یهه‌وێ له چنگی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره ڕزگاری ببێ و بگا به سه‌ربه‌خۆیی _ له خۆیدا کرده‌وه‌یه‌کی سیمبۆلیکه. هه‌ر شۆڕشێک په‌یامێکی بۆ ئێمه له شوێنه دیکه‌کانی جیهان پێیه که له خۆیدا په‌یامه‌که له سه‌ره‌وه‌ی ئامانجی گرووپه شوڕشگێره‌کانه‌وه ده‌وه‌ستێ. بایه‌خ و نێوه‌رۆکی ئه‌و سیمبۆلانه ته‌نانه‌ت وڵاتێک له چنگی داگیرکه‌ری زلهێزێک ده‌پارێزن. ئه‌و چه‌که پێشکه‌وتووانه‌ی که ئیمڕۆ هه‌ن ئه‌و شیانه به زلهێزه‌کان ده‌ده‌ن کامه وڵات له جیهانی سێهه‌مدا پێیان خۆش بێ، تێکبشکێنن و به چۆکی دابێنن. به‌ڵام توندوتیژی له ڕاده‌به‌ده‌ری زلهێزێک له هه‌مانکاتدا ئه‌و مه‌ترسییه‌ی به دواوه‌یه که ئه‌و پشتگرییه‌ی که له لایه‌ن خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی پێویستییه‌تی وه‌رنه‌گرێ و خه‌ڵک خۆی لێ دوور بخه‌نه‌وه. زلهێزێک له کاتی داگیرکه‌ری وڵاتێکی دیکه‌دا پێویستی به پشتگری خه‌ڵکی خۆی هه‌یه. تیرۆر و ڕه‌شه‌کوژی به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ هه‌بێ. بۆ نموونه هه‌تا ڕاده‌یه‌ک بایه‌خی سیمبۆلیک له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نیکاراگوادا بوو که توانی پێش به داگیرگه‌ری هه‌مه لایه‌نه‌ی ئه‌مریکا له‌و وڵاته‌دا بگرێ.
وشه‌یه‌ک که ده‌رده‌بڕدرێ له خۆیدا کرده‌وه‌یه هه‌روه‌ک کرده‌وه که به وشه ده‌رده‌بڕدرێ و تێده‌گه‌یه‌ندرێ. درووشمێکی به‌ناوبانگ له بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاریدا ئه‌وه‌یه که ده‌گوترێ له وشه‌وه بگه به کرده‌وه، ئه‌مه له خۆیدا به‌و مانایه که له وشه‌وه بچۆ بۆ وشه‌یه‌کی دیکه یان له کرده‌وه‌یه‌که‌وه بچۆ بۆ کرده‌وه‌یه‌کی دیکه. خاڵی جێی سه‌رنج لێره‌دا ئه‌وه‌یه که کرده‌وه‌ی نوێ له خۆیدا وه‌دیهاتنی ئه‌و شته‌یه که پێشتر به وشه ده‌ربڕدراوه و سه‌لمێندراوه. ئه‌م وه‌دیهاتنه ده‌توانێ هه‌م سیمبۆلیک و هه‌میش ڕاستی بێ. نموونه‌یه‌ک له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌یه که بۆ نموونه ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی له وڵاتی سویدا ئه‌و په‌نابه‌رانه که مه‌ترسی ده‌رکرانیان له به‌ره ده‌شارنه‌وه‌و په‌نایان ده‌ده‌ن له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر ته‌نیا به ده‌ربڕین بڵێن که ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌بێ مافی په‌نابه‌ریان پێ بدرێ. ئه‌مه له خۆیدا هه‌م کرده‌وه‌یه‌کی سیمبۆلیک و هه‌م ڕاستییه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی میواندۆستدا.
هه‌ڵه‌یه‌ک که زۆر جار له نێو بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاریدا ڕوو ده‌دا ئه‌وه‌یه که بایه‌خی ڕاستیی کرده‌وه‌یه‌ک ڕوون و ئاشکرا نیه. له ده‌سپێکی کامپانیایه‌کی نافه‌رمانیدا هه‌ڵمه‌ته‌کان به ته‌واوه‌تی وه‌ک هه‌ڵمه‌تگه‌لی سیمبۆلیک مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌کرێ. بایه‌خ له هه‌ڵمه‌تێکدا ئه‌وه‌یه که مه‌حکه‌مه و سزا پێکه‌وه هه‌ڵگری په‌یامێکن. په‌یامه‌که لای گرین پیس ده‌کرێ ڕووی به‌ڕێوه‌به‌ران بێ. ئه‌م نموونه‌ی ئێمه بکه‌نه ڕێنیشان و له ژاراوی کردنی ده‌ریاکان خۆ ببوێرن له لای بزووتنه‌وه‌ی پلاگبیل ڕووی په‌یامه‌که له هاووڵاتیانه. ئێمه کاری چه‌کداماڵیمان ده‌ستپێکرد، تۆش درێژه به به کاری چه‌کداماڵین بدهکه گرین پیس بتوانێ پێش به ژاراوی کردنی ده‌ریاکان بگرێ یان بزووتنه‌وه‌ی پلاگبیل له ڕاستیدا بتوانێ کاری چه‌کداماڵین بکا ئه‌وه له بایه‌خی سیمبۆلیکی هه‌ڵمه‌ته‌کان که‌م نابێته‌وه. به پێچه‌وانه بایه‌خی سیمبۆلیکی ئه‌و کرده‌وانه زیاتر ده‌بێ کاتێک که شیانی ڕاوه‌ستاندنی ژاراوی کردنی ده‌ریاکان هه‌یه و هه‌روه‌ها مرۆڤه ئاساییه‌کان ده‌توانن کاری چه‌کداماڵین بکه‌ن.
له سات و وه‌ختێکدا که درووست نازاندرێ له چ کاتێکدا ده‌قه‌ومێ به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی سیمبۆلیک شوێن و کاریگه‌رییه‌کی خۆی له به‌رهه‌ڵستکاریدا داده‌نێ. له به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی به کۆمه‌ڵدا که ڕه‌نگه له‌ودا به هه‌زاران که‌س به‌شداری بکه‌ن هێزی په‌یامی به‌رهه‌ڵستکاری زۆر له هه‌ڵمه‌تی تاک و ته‌ریک به هێزتره. ڕێپێوانی خوێی گاندی که پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا یه‌کێک له به نێوبانگترین نموونه‌کانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییه که له‌ودا هێز و که‌ره‌سته‌ی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان نه‌یتوانی له به‌رانبه‌ریدا خۆی بگرێ. به سه‌دان هه‌زار هیندی خوێیان له ده‌ریا هه‌ڵێنجا، له کاتێکدا یاسای بریتانیا (له هیندوستان) هه‌ڵێنجانی خوێی قه‌ده‌غه کردبوو.
له نافه‌رمانی به‌کۆمه‌ڵدا که له‌ودا به‌هه‌زاران که‌س به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام به‌شداری ده‌که‌ن، ڕه‌هه‌ندێکی دیکه‌ی هه‌یه که جیاوازه له نافه‌رمانی مه‌ده‌نی. ئێمه له ڕۆژئاوا له‌م شێوه به‌رهه‌ڵستکاری به‌کۆمه‌ڵه له سه‌رده‌می ئاشتیدا ئه‌زموونێکی وامان نیه. نموونه‌کانی دیکه‌ی به‌رهه‌ڵستکاری به‌کۆمه‌ڵ له سه‌رده‌می نوێ‌دا بریتین له به‌رهه‌ڵستکاری به‌کۆمه‌ڵی فیلیپینییه‌کان له فێڤرییه‌ی 1986، چین له مای 1989 و هه‌روه‌ها ڕووداوه‌کانی ئوروپای ڕۆژهه‌ڵات له نێوان ساڵه‌کانی 1989 و 1990 که زه‌حمه‌ته له گه‌ڵ ڕۆژائاوا گرێ بدرێ. ...