نامه‌ی مارکۆس
به بۆنه‌ی کوژرانی ژنی خه‌باتگێڕ دیگنا ئوچوا
بۆ بنه‌ماڵه‌ی دیگنا ئوچوا Digna Ochoa
بۆ تێکۆشه‌رانی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ میگل ئاگوستین پرۆ
له جیاتی پیران، منداڵان، پیاوان و ژنانی سه‌ر به هێزی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی زاپاتیسته‌کان ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نووسم.
هه‌ر ئێستا هه‌واڵی دڵته‌زێنی کوژرانی دیگنا ئۆچوامان پێگه‌یشت، تاوانێک که که‌وته پێش هه‌موو تاوانه‌کانی دیکه و له لایه‌ن بێ به‌رپرسایه‌تیترین به‌رپرسه‌کانه‌وه ئه‌نجام درا. ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌و گیانه نازداره‌ی لێ ئه‌ستاندین، به ته‌نیا خۆی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤێکی پاکژ قه‌ڵس و توڕه بکا. به‌ڵام کاتێک ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی له پێناوی مافی مرۆڤدا هه‌ڵده‌سووڕێن، ده‌کوژرێن، ئه‌وه خوان و سفره‌ی ئێوارانی ده‌سته‌ڵات ده‌ڕازێته‌وه‌و له هه‌مانکاتیشدا چه‌ند سکه‌یه‌ک بۆ خێر و سه‌ده‌قه له گیرفانان به‌رده‌بێته‌وه. له‌و سه‌ره‌وه بێجگه له مۆده و ڕواڵه‌ت شتێکی دیکه ناگۆڕدرێ، له خواره‌وش نایه‌کسانی هه‌روا خۆی دووپات ده‌کاته‌وه‌و هه‌ژاری و چاره‌ڕه‌شیش له نیگا و هه‌نگاوه‌کاندا ده‌بیندرێن. له خواره‌وه ژان و ره‌نج و پێداویستی هه‌موو جاڕێک ده‌گه‌ڕێته‌وه ...
کوژرانی دیگنا Digna Ochoa بێ شک سێبه‌رێک ده‌خاته سه‌ر ته‌واوی ئه‌و پیاو و ژنانه‌ی که له به‌رانبه‌ر پاراستنی مافی مرۆڤدا به‌دڵ و به گیان و به بڕوای قایم به‌رگری ده‌که‌ن.
به‌ڵام ئێمه پێکه‌وه و به کۆمه‌ڵ ده‌توانین ڕووناکاییه‌کی وا هه‌ڵبکه‌ین که ئه‌و سێبه‌ر و تارماییه بڕه‌وێنێته‌وه‌و نه‌هێڵێ سه‌عات بۆ لای ئێمڕۆی تاوانی به بێ سزا، شێتی و وه‌کیه‌کبوون و ئه‌و شتانه‌ی که نیشانه‌ی له بیرکردن و ون کردنن، جارێکی‌تر به‌ره‌وه داوه‌وه وه‌رسووڕێ و خول بخواته‌وه.
زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌و وشانه ببینینه‌وه که بتوانین ئه‌و هه‌ستانه‌ی پێده‌ربڕین که تۆزێک له خه‌م و خه‌فه‌تی ئێمه و ئێوه به سه‌ر ئه‌م کۆسته‌یه‌دا که‌م بکاته‌وه. به‌ڵام دیگنای خۆشه‌ویستی هه‌ر هه‌موومان! ، بێده‌نگی ئێمه وه‌ک باوه‌ٍٍشێکی پڕ له هێمنی وه‌ربگره، ئه‌تۆی ئێستا هێمن و بێده‌نگ ئه‌وا ئێمه‌شتان له گه‌ڵدایه.
ته‌نیا ٍسڵاوه که ده‌توانم بیهێنمه سه‌ر زمان. سڵاوت لێ بێ. بژی ئه‌ی ئه‌و ژنه‌ی که به ناوی خۆت خه‌بات و چاره‌نووست تۆمار کرد. له باتی کومیته‌ی نهێنی ئیندیانه شۆرشگێڕه‌کان _ له جیاتی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی نه‌ته‌وه‌یی ڕزگاریخوازی زاپاتیسته‌کان، له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی کێوه‌کانی مێکزیکۆ، جێگری فه‌رمانده مارکۆس، ئوکتۆبری 2001، مێکزیکۆ
Digna Ochoa دیگنا کێ بوو؟ژنه خه‌باتگێڕ دیگنا، پارێزه‌ر و تێکۆشه‌ری به ناوبانگی مێکزیکۆ بوو، له به‌ر خزمه‌ته ئینسانییه‌کانی هه‌تا کوژرانی زۆر خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی پێ به‌خشرا. دیگنا ئه‌و پارێزه‌ره بوو که ده‌یهه‌وست تاوانبارانی نێو داموده‌زگای حکوومه‌تی مێکزیکۆ بکێشێته به‌ر ده‌م داگا و له به‌ر کاره نامرۆڤانه‌ییه‌کانیان ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی چیاپاز و ئیندیانه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر بکا. هه‌ر ئه‌وه بوو له لایه‌ن تاوانبارانه‌وه پیلانی کوشتنی بۆ داڕێژراو له 19 ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2001 له بنکه‌و شوێنی کاره‌که‌ی له مێکزیکۆسیتی ته‌قه‌ی لێ‌کرا و کوژرا.
سه‌رچاوه:
ئارشیوی نامه‌کانی مارکۆسhttp://www.manifest.se