کامپانیای به‌رهه‌ڵستکاری
هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد، له ڕاستیدا هه‌ڵمه‌تێک ته‌نیا له ژێر پێنانی یاسا نیه و به‌ڵکوو زۆر له‌وه زیاتره. ئاماده‌کارییه‌کان و کارگه‌لی پاش هه‌ڵمه‌ت له کاتی مه‌حکه‌مه و هه‌روه‌ها ده‌سپێکی هه‌ڵمه‌تێکی تازه هه‌موو تێکڕا پێکهاته‌ی ته‌واوه‌تی هه‌ڵمه‌تێک پێکدێنن. ئێمه هه‌روه‌ها ده‌کرێ له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی خوێندنه‌وه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاومان هه‌بێ و ئه‌م خه‌باته له ته‌واوه‌تی خۆیدا ببینین.زۆر هه‌ڵمه‌ت پێکه‌وه ده‌توانن کامپانیایه‌ک پێک‌بێنن. له کامپانیایه‌کی به‌رهه‌ڵستکاریدا هه‌م هه‌ڵمه‌تی له ژێر پێنانی یاسا و هه‌م هه‌ڵمه‌تی یاسایی هه‌یه. هه‌ر هه‌ڵمه‌تێکی نوێ ده‌توانێ کاریگه‌ریی هه‌ڵمه‌ته‌کانی پێش خۆی قایمتر بکا. ده‌توانرێ بگوترێ به هۆی به‌رده‌وامی خه‌بات و ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی نوێ، هه‌ڵمه‌ته کۆنه‌کان زیندوو ده‌بنه‌وه‌و باشتر شوێندانه‌ر ده‌بن. هه‌ڵمه‌تی تاک و ته‌ریککراو کاریگه‌رییه‌کی وای نیه هه‌ربۆیه هه‌ڵمه‌ته کۆنه‌کان ده‌بنه هۆی کاریگه‌ربوونی هه‌ڵمه‌ته نوێیه‌کان و به پێچه‌وانه. یه‌ک له سه‌ر یه‌ک دابنێی ته‌نیا نابێته دوو، به‌ڵکوو زیاتر. به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌مه ده‌کرێ مانای پێچه‌وانه‌ش بدا. یانێ هه‌ڵمه‌تێکی خراپ ده‌توانێ شوێندانه‌ری هه‌ڵمه‌ته پێشوو و داهاتووه‌کان له به‌ین به‌رێ.
دیاره هه‌میشه ژماره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کان نین که کاریگه‌ری کامپانیاییه‌ک دیاری ده‌که‌ن. وره‌به‌رزی و پێبه‌ندی ئه‌خلاقی له هه‌ر هه‌ڵمه‌تێکدا نه‌خشی چاره‌نووسسازی له سه‌ر ئاکامی کامپانیایه‌ک هه‌یه.گاندی ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دا که چۆن کامپانیایه‌ک پله پله وه‌سه‌ربخرێ بۆ ئه‌وه کاریگه‌ری خۆی له ده‌ست نه‌دا. من ده‌مهه‌وه‌ێ ئه‌وه‌ی لێ زیاد بکه‌م که بوونی یه‌که‌م پله‌کان به جۆرێک له درێژایی هه‌ر کامپانیایه‌کدا پێویستن. له هه‌ر قۆناخێکی کامپانیادا پێویسته ئه‌و شیانه هه‌بێ که به‌شداربووانی نوێ زۆرتر و گه‌رم و گوڕتر به‌شداری بکه‌ن. ڕه‌نگه هێندێک له جۆره‌کانی هه‌ڵمه‌تی ئیمڕۆیی هه‌مان کاریگه‌ری سیاسی ڕابردوویان نه‌بێ. به‌ڵام له کامپانیاکاندا، گرینگتر له کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی سیاسی که چاوه‌ڕووان ده‌کرێ به‌وزووانه وه‌دی بێ، ئه‌وه‌یه که کامپانیاکان له درێژخایه‌ندا شوێندانه‌ریان له سه‌ر فه‌رمانبه‌ری هاووڵاتیان هه‌بێ.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه که له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی که هه‌ڵمه‌تبه‌ران لانی زۆری سزا وه‌رده‌گرن، کاریگه‌ری زۆرتری هه‌بێ. ئه‌مه له خۆیدا شوێنی دوولایه‌نه‌ی وره‌به‌رزی و سه‌رکه‌وتن به سه‌ر ترس و ده‌ڵه‌خورپه‌ی سزا له لایه‌ک و هه‌روه‌ها ئه‌و دیالۆگه‌ی که له درێژایی هه‌ڵمه‌ته‌کاندا چێ ده‌کرێ له لایه‌کی دیکه‌وه ڕاده‌ی کاریگه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌کان دیاری ده‌که‌ن.
په‌یامی به‌رهه‌ڵستکاری پێویستی به فورۆمێک هه‌یه که له‌ودا ڕه‌خنه و له ژێرپرسیارخستن بکرێته بنه‌ما، ده‌نا له نه‌بوونی ئه‌و فورۆمه‌دا ئاژیتاسیۆن و پرۆپاگاندا باڵ به سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌کاندا ده‌گرێ. بۆ نموونه له کاتی نانی شێوان یان جێژن و شایی پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ لایه‌نی دژ و هاووڵاتیان دابمه‌رزێ. ئه‌م پێوه‌ندییانه ده‌بنه بنه‌ما بۆ ئه‌وه وتووێژ و گفتوگۆ ده‌ستپێبکرێ. له ده‌سپێکی کاماپانیادا ده‌کرێ پێوه‌ندییه‌کی دۆستانه له نێوان لایه‌نه جیاوازه‌کاندا پێکبهێندرێ. هه‌ر ئه‌م پێوه‌ندییه دۆستانه ده‌کرێ له داهاتوودا بکێشرێته هاوکاری یه‌کتری کردن. یه‌که‌م هه‌ڵمه‌ت ته‌نیا ده‌سپێکێکه بۆ کردنه‌وه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ. ئامانجی کامپانیاییه‌ک ئه‌وه‌یه که دیالۆگ و گفتوگۆ دابمه‌زرێ و بگاته ئاکام.