له سه‌ر هه‌ڵمه‌ت
هه‌ڵمه‌ته‌کان له دژی کێ به‌ڕێوه ده‌چه‌ن؟
له شه‌ڕدا له دژی دوژمن شه‌ڕ ده‌کرێ، له سیاسه‌تدا له گه‌ڵی ساچان ده‌کرێ. ئه‌م وته‌یه یارمه‌تیمان نادا نه له شه‌ڕ و نه له سیاسه‌ت تێبگه‌ین. به‌ڵام ڕه‌نگه کۆمه‌کمان بکا له تووڕه‌یی پاسیفیسته‌کان له چه‌مکی دوژمن تێبگه‌ین. گه‌ڵاڵه‌داڕێژه‌ری نیزامی پرۆسی، کارل ڤۆن کلاوسویتچ Carl von Clausewitzله به‌رهه‌مه کلاسیکیه‌که‌ی له ساڵی 1831 نووسی؛ شه‌ڕ درێژه‌ی سیاسه‌ته به‌ڵام به هۆی ئامرازی دیکه‌وه. ئه‌مه له زۆر سیسته‌می سیاسی‌دا ڕآسته. به‌ڵام پێویست ناکا ئه‌مه هه‌میشه وابێ. به‌داخه‌وه واوده‌چێ له سیسته‌می ئێمه‌شدا وه‌ڕاست گه‌ڕێ. ناتوندوتیژی هه‌وڵێکه که ده‌یهه‌وێ کلاوسویتچ بسپێرێته مێژووی بیر و له بیری بکا. له لایه‌کی دیکه‌وه واوێده‌چێ که ئێمه‌ش له جێگه‌ی ئه‌وه هه‌مان مامه‌ڵه له گه‌ڵ ناتوندوتیژی بکه‌ین. ئاشتیخواز ده‌بێته پاسیفیست. به‌ڵام خه‌باتی ناتوندوتیژی شێوه‌یه‌که له کرده‌وه. خه‌باتی ناتوندوتیژی له خۆیدا هه‌ڵمه‌ته.
توندوتیژی و پاسیفیستی یان بێلایه‌نی دوو ڕووی هه‌مان کێشه‌ن. کاتێک ئێمه پاسیف یان بێلایه‌نین ئه‌وه به شێوه‌یه‌کی هه‌ڵسووڕاوانه له سه‌رکوتدا به‌شداری ده‌که‌ین. ئێمه ڕه‌نج و کۆڵه‌مه‌رگی ده‌سه‌له‌مێنن. ئه‌گه‌ر چی ئه‌وانه‌ی له‌و به‌شه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی جیهاندا به شێوه‌یه‌کی هه‌ڵسووڕاوانه له دژی ناتوندوتیژی خه‌بات ده‌که‌ن، به‌ڵام دیسانه‌که به‌شداری ئه‌و سه‌کوته‌ن که به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن به‌شه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی جیهاندا له دژی به‌شه‌کانی دیکه‌ی جیهاندا به‌ڕێوه ده‌چێ. بۆچی ئێمه به‌شدارین چوونکه ئێمه بوونه‌وه‌رگه‌لی سیاسین و هه‌م کاروکرده‌وه‌کانمان شوێنه‌واری خۆیان داده‌نێن و شتێکه که ناتوانین ته‌نیا به‌لایدا تێپه‌ڕ بین.
له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا دوژمن قه‌ڵاچۆ ناکرێ. به‌ڵام به هه‌ر جۆرێک بووه هه‌ڵمه‌ته‌کان له دژی که‌سانێک ده‌به‌ن. ئه‌وانه‌ی لایه‌نی دژبه‌ر کێن؟ له ترادیسیۆنی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا تێکۆشه‌ران خۆیان له ڕیزی دژبه‌ردا داده‌نێن. به هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێ سنوورێک له نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا دابندرێ. خه‌باتی ئێمه نابێ ته‌نیا له‌و ڕوانگه‌وه ببیندرێ که خه‌باتێکه له لایه‌ن چه‌وساوانه‌وه له دژی چه‌وسێنه‌ران و نایه‌کسانی. هه‌روه‌ها ناکرێ ئێمه‌ش خۆمان وه‌ک نوێنه‌رانی چه‌وساوان ببینین. خه‌باتی ئێمه هه‌میشه خه‌باتێکه له دژی خۆشمان.
به‌شداری ئێمه له سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌و مانایه نیه که ئێمه هه‌موومان وه‌ک یه‌ک به‌شدارین. ناکرێ ئێمه وه‌ک یه‌ک له‌و ڕووداوانه‌دا به‌شدار بین که ده‌قه‌ومن. به‌ڵام ئه‌مه له‌هه‌مان کاتدا به‌و مانایه نیه که ئێمه له ژێر به‌رپرسایه‌تییه‌کان ده‌ربچین و خۆمان به به‌شدار نه‌زانین. ئێمه ته‌نانه‌ت له به‌رانبه‌ر جوڵان و کرده‌وه‌ی ئه‌وانی دیکه‌دا به‌رپرسایه‌تییمان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ.ئه‌و کاته‌ی تێبگه‌ین خه‌بات ته‌نیا مه‌سه‌له‌یه‌کی که‌سیی نیه ئه‌وه ئه‌و ده‌مه‌یه که خه‌باته‌که‌مان شێوه‌یه‌کی سیاسی به‌خۆیه ده‌گرێ. به‌رپرسایه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه که پێش به توندوتیژی و نایه‌کسانی بگرین. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه که باوه‌ڕه‌که ئه‌وه بێ، ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه من له دژی چه‌کی ناو‌کی هه‌ڵمه‌تێکم ئه‌نجام داوه‌و هه‌ر له سه‌ر ئه‌وه‌ش که‌وتوومه‌ته زیندان ئه‌وه ئیتر من ئه‌رکی خۆم به‌جێگه‌یاندووه‌و ته‌واو. نا، میلیتاریزم هه‌روه‌ک جاران هه‌یه و به‌رده‌وامه، ئه‌رکی منیش ئه‌وه‌یه هه‌ر وه‌ک جاران له دژی خه‌بات بکه‌م.
گرووپه جیاوازه‌کان، شیانی جیاوازیان هه‌یه. هه‌ڵمه‌ته‌کان ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک ڕێبخرێن که شیانه‌کان وه‌دیبێن و بگه‌نه ئه‌نجام.به‌ڵام پێش هه‌موو شتێک ئێمه ده‌بێ بزانین له گه‌ڵ کێ دیالۆگ ده‌که‌ین؟ کێن ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانیان له دژ ئه‌نجام ده‌درێ؟ ئه‌و که‌سانه من ناویان ده‌نێم لایه‌نی گفتوگۆ یان لایه‌نی دژ.
_ یه‌که‌م به‌شی هه‌ره گه‌وره له لایه‌نی دژ، مه‌سره‌فکه‌ران و هاووڵاتیانی زه‌کاتبده‌رن. یانێ خۆمانین. فه‌رمانبه‌ری ئێمه بنه‌مایه بۆ ده‌سته‌ڵات له کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژئاوادا.
_ به زۆری ئه‌و کرێکار و فه‌رمانبه‌رانه ده‌که‌ونه لایه‌نی دژ که به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ به‌شداری کاروبارێک ده‌که‌ن که هه‌ڵمه‌ته‌کان به‌ره‌وڕووی کاروباره‌که‌ی ئه‌وان ده‌بێته‌وه.
_ ئه‌وانه‌ی که فه‌رمان و بڕیاره‌کان له سه‌ره‌وه وه‌رده‌گرن و جێبه‌جێی ده‌که‌ن.
_ هه‌روه‌ها که‌سانێک هه‌ن که کارکردی پاراستن و کۆنترۆڵیان هه‌یه. ئه‌و که‌سانه بریتیین له دۆستان، خزمان، هاوکار، خاوه‌نکار، پۆلیس، دادوه‌ر، حاکم، پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها خۆمان که له به‌ر خۆپاراستن و له دژی ویستی خۆمان ده‌بینه هۆی کێشه‌و ئازار.
هه‌ر هه‌ڵمه‌تێک پێویست ناکا، هاوکات له دژی هه‌ر چوار گرووپی سه‌ره‌وه بێ. ڕه‌نگه لایه‌نی دیالۆگ له هه‌ڵمه‌تێکدا زه‌کاتده‌ره‌کان بن و له هه‌ڵمه‌تێکی دیکه‌دا یاسادانه‌ره‌کان بن. لایه‌نی دژ به شێوه‌یه‌کی گشتی له دوو شێوه‌دا خۆ ده‌نوێنێ: وه‌کارخستنی هه‌موو پێداویستییه‌کان بۆ وه‌گڕخستنی کاروبارێک و هه‌روه‌ها کونترۆڵکردنی ئه‌و که‌سانه که ڕه‌نگه ببنه هۆی کێشه له ڕێگه‌ی جێبه‌جێکردنی کاروباره‌کاندا. ئه‌مه له خۆیدا کارکردێکی یه‌کجار زۆر پاراستن و کونترۆڵکه‌رانه‌ی هه‌یه.خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له سه‌ر بنه‌مای پێکهێنانی شیانی هاوکاری به‌کرده‌وه له ڕاوه‌ستاندنی سه‌رکوت و وه‌دیهاتنی یه‌کسانی دامه‌زراوه. بۆ ئه‌وه‌ش هاوکاری بێته پێشێ ده‌بێ دیالۆگ هه‌بێ. من ده‌مهه‌وێ له به‌شی داهاتوودا باسی ئه‌وه بکه‌م که چۆن خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ڕێگایه‌که بۆ پێکهێنانی دیالۆگ و هاوکاری.