ئێکۆتاژ
مۆنکیڕه‌نچینگ Monkeywrenching شێوازێکه له سابوتاژ که له کۆتایی حه‌فتاکاندا له که‌ناره‌کانی ڕۆژئاوای ئه‌مریکا بوو به باو. شێوه‌ی ڕێزمانی ناویی وشه‌که یانێ ئاچه‌ری فه‌رانسایی. گرووپه ژینگه‌پارێزه‌کانی وه‌ک هه‌ڵمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی_ئێکۆلۆژی Social- ekoligisk Aktion له ستۆکۆڵم ئامراز بۆ له‌کارخستنی ئه‌و مه‌کینانه‌ی که ژینگه تێکده‌ده‌ن به‌کار ده‌به‌ن. ئێکۆ به‌رگری یان ئێکۆتاژ (سابوتاژ بۆ پاراستنی ژینگه) وشه‌یه‌که که که به جۆرێک مانای هه‌مان وشه‌ی سه‌ره‌وه ده‌دا. له ماوه‌یه‌کی دوور و درێژدا بزووتنه‌وه‌ی به‌رگری له ژینگه سیخوره‌کانی تێ خزی. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه که له کۆتایی هه‌شتاکاندا ژماره‌یه‌کی زۆر له تێکۆشه‌ره‌کانی گیران. یه‌کێک له گیراوه‌کان ده‌یڤ فورمان Dave Forman بوو که یه‌کێک له نووسه‌رانی کتێبی Monkeywrenching بوو. ئه‌و پێ له سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ که شێوازی خه‌باتی ئه‌وان شێوازێکی دوور له توندوتیژییه. ئه‌و چه‌مکی ناتوندوتیژی وه‌ک چه‌مکێک که مانای ناتوندوتیژی ئینسانی یان ناتوندوتیژی له دژی ژیانی ئینسانه‌کانی دیکه ده‌دا، به‌کار ده‌با.مۆنکیڕه‌نچینگ به بۆچوونی ده‌یڤ شێوازێکی شۆڕشگێرانه نیه. ئامانجی مۆنکیڕه‌نچینگ ئه‌وه نیه که سیسته‌مێکی سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی بڕووخێنێ.
مۆنکیڕه‌نچینگ به شێوه‌یه‌کی زۆر ساده شێوازێکی ناتووندوتیژی به‌رگریکردن له سرووشته و هیچی دی.شێوازه‌که هه‌م شه‌رعیه‌تی ئه‌خلاقی و هه‌م شه‌رعیه‌تی قه‌زایی له به‌رگریکردن له سرووشتدا هه‌یه. یه‌کێکی دیکه له نووسه‌رانی کتێبه‌که که‌سێکه به ناوی ئێدوارد ئه‌بی Edward Abbey که ده‌نووسێ ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێک ماڵه‌که‌تی ڕووخان ئه‌وه تۆ هه‌م مافت هه‌یه و هه‌میش وه‌ک ئه‌رک ده‌که‌وێته سه‌ر شانت که پێشگری له‌و کرده‌وه‌یه بکه‌ی. سرووشت ماڵی به‌ڕاستی ئێمه‌یه. هه‌ربۆیه که‌س بۆی نیه تێکی بدا به‌ڵکوو ده‌بێ بپارێزرێ.تێکۆشه‌ری به‌رگری له سرووشت به شێوه‌یه‌کی زۆر ورد ئامانج و وه‌خت دیاری ده‌کا. به پێی بۆچوونی فورمان شێوازی به‌رگری له سرووشت نابێ له کاتی گفتوگۆ سیاسییه گرینگه‌کاندا به‌کار ببرێ. هه‌روه‌ها شێواندن و خراپکاری به بێ به‌رنامه کرده‌وه‌یه‌که که ئاکامی خراپ و به‌پێچه‌وانه‌ی لێ ده‌بێته‌وه. فورمان پێیوایه که خراپکاری له خۆیدا پشتگری بیروڕای گشتی له نێو ده‌با. به‌رگری له سرووشت ده‌بێ له کاتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا خۆی لێبپارێزرێ. چوونکه ئه‌وه ده‌بێته هۆی تێکدانی ئه‌و خه‌باته ئاشکرایه که خه‌ریکه په‌ره‌بگرێ. به پێی فورمان به‌رگری له سرووشت نابێ له گه‌ڵ شێوازی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی تێکه‌ڵ بکرێ. ئه‌م دوو خه‌باته هه‌م له نێوه‌رۆک و هه‌م له کرده‌وه‌دا له یه‌ک جیان. تێکۆشه‌رانی به‌رگری له ژینگه هه‌ڵمه‌ته‌کانیان به نهێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له باری قه‌زاییشه‌وه به‌رپرسایه‌تی کاره‌که‌یان وه‌ئه‌ستۆ ناگرن.لێره‌دا بابزانین ئه‌م نهێنی بوونه له خۆیدا خاڵێکی لاوازی ئه‌و شێوازه خه‌باته‌یه.
هالێنباخ T O Hellenbach له‌و بڕوایه دایه که ئه‌م شێوازه کارێک ده‌کا که تێکدانی سرووشت له خۆیدا بۆ سه‌ر شه‌ریکه‌کان قورس و گران بوه‌ستێ. قازانجی شه‌ریکه‌کان زۆر داده‌به‌زێ, کاتێک ناچار ده‌مێنن مه‌کینه‌کانیان چێ بکه‌نه‌وه یان ئه‌وه مه‌کینه‌ی نوێ بکڕن. هه‌ر ئه‌م دابه‌زینی قازانجه کارێک ده‌کا که شه‌ریکه‌کان له وه‌گڕخستنی سه‌رمایه‌ی زیاتر له کاری سرووشتتێکده‌رانه‌دا خۆببوێرن. ڕه‌نگه ئیداره‌ی بیمه ده‌رکه‌وتی مه‌کینه چێ کراوه‌کان قه‌ره‌بوو بکاته‌وه. به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی په‌یتا په‌یتا و تێکدانی مه‌کینه‌کان ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ده‌رکه‌وتی خودی بیمه‌کردن بچێته سه‌رێ. هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وته‌ی پاسه‌وان و ئاسایشی شه‌ریکه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه ده‌چێته سه‌رێ. هالێنباخ له قسه‌کانی زیاد ده‌کا و ده‌ڵێ هه‌ڵمه‌تی مۆنکیڕه‌نچینگی به‌رگری له سرووشت ده‌بێته هۆی ئه‌وه شه‌ریکه‌کانی قه‌راخ و ئه‌و شه‌ریکانه‌ی به جۆرێک تێکه‌ڵ به پرۆژه‌کانی تێکدانی سرووشت ده‌بن، له‌و جۆره پرۆژانه بکشێنه‌وه‌و نه‌وێرن ئالیکاری شه‌ریکه تایبه‌تییه‌کانی سرووشت تێکده‌ر بکه‌ن.
به‌رگری سرووشت له باکووری ئه‌مریکا هه‌ر وه‌ک سوید پێش له هه‌موو شتێک شێوه خه‌باتێکی ئابوورییه. هه‌ر ئه‌مه‌ش خاڵی لاوازی ئه‌م شێوه خه‌باته‌یه. ئامانج ده‌بێ ئه‌وه‌نده کاری هه‌ره‌وه‌زی به‌ربڵاوی بۆ بکرێ هه‌تا وه‌دی بێت. ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌کان به ئامانجی خۆیان نه‌گه‌ن ئه‌وه ئاکامێکی خراپ و به‌پێچه‌وانه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه. له هه‌ڵمه‌تی به‌رگری له سرووشتدا که تێکۆشه‌ران به نهێنی به‌شدرای ده‌که‌ن و ناچنه ژێر بار و به‌رپرسایه‌تی کرده‌وه‌که‌یان ئه‌وه شیانی زۆر له کۆمه‌ڵگا لیبراڵییه‌کانی ئێمه‌دا بۆ ده‌سپێکردنی دیالۆگێکی پوزه‌تیڤ و سازکه‌رانه و به‌شداری و هاوکاری به‌ربڵاوی هاووڵاتیان نایه‌ته گۆڕێ.له ڕوانگه‌ی دیمۆکراسیشه‌وه ئێکۆتاژ دیسان جێگه‌ی گرفته له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کان به نهێنی ئه‌نجام ده‌درێن و هاووڵاتیان ناتوانن هه‌ڵمه‌تبه‌ران بخه‌نه به‌ر ڕه‌خنه و گازنده. هه‌ڵمه‌تی ژنیگه_کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌دژی پاکه‌تی دێنیس خه‌باتیان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بکه‌ن ئیزنیان به چه‌ند تێکۆشه‌رێک دابوو که به شێوه‌یه‌کی دڵخوازانه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵمه‌تی گرووپی نهێنی بکه‌ن. ئه‌وان چوونه ماسمێدیا و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان دایه‌وه. به‌ڵام پرسه‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌وان ده‌یانتوانی نوێنه‌رایه‌تی گرووپی هه‌ڵمه‌تبه‌ر بکه‌ن. چوونکه هیچ چه‌شنه ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک له‌و پێوه‌ندییه‌دا له هه‌ویڵدا نه‌بوو. یان ئه‌وه کێ ئه‌وانی هه‌ڵبژاردبوو؟ ئه‌م چه‌شنه کراوه‌ییه له خۆیدا به ته‌واوه‌تی جێگه‌ی متمانه نیه.
بێجگه له‌مه ده‌کرێ باسی دینامیکێکی وه‌ک ئه‌وه له بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداریدا ده‌بینرێ، لێره‌ش ببیندرێ. هه‌م گرووپه تێرۆریستییه‌کان و هه‌م کاره چه‌کدارییه ترادیسیۆنییه‌کان دابه‌شکردنێکی کاریی وایان تێدایه که له خۆیدا ئه‌خلاقی به‌شداربووان له نێو ده‌با. ئه‌وانه‌ی که له ماسمێدیادا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن زۆر به‌که‌می بۆخۆیان له هه‌ڵمه‌ته چه‌کدارییه‌کاندا به‌شداری ده‌که‌ن و هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی که له ڕاستیدا ڕاسته‌وخۆ به‌شداری شه‌ڕه‌کان ده‌که‌ن به شێوه‌یه‌کی کراوه نایه‌ن و به‌رپرسایه‌تی کرده‌وه‌کانیان وه‌ئه‌ستۆ ناگرن. ئه‌م به‌رپرسایه‌تی دابه‌شکردنه‌ی ئه‌خلاق ده‌بێته هۆی ئه‌وه به‌رپرساییه‌تی که‌سیی ئه‌خلاقی له به‌رانبه‌ر کرده‌وه‌کاندا لاواز ببێ.