یه‌کێک له شێوه ئاساییه‌کانی سه‌رپێچی ویژدانی خۆبوواردن له چوونه سه‌ربازییه. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خۆبوواردوان له چوونه سه‌ربازی ئه‌م سه‌رپێچییه له بێده‌نگیدا ده‌که‌ن. کاری سه‌رپێچه‌که‌ری ئه‌وان ده‌توانێ زۆر که‌سی دیکه بۆ ئه‌م کاره هان بدا ئه‌گه‌ر هاتبا و ئه‌وان به‌رگه‌ی ناردن بۆ چوونه سه‌ربازی بنێرنه مه‌حکه‌مه‌کان یان ئه‌وه کتێبی ڕێنمایی خۆبواردن له چوونه سه‌ربازی له نێو سه‌ربازه‌کان له کاتی خزمه‌تکردندا بڵاو بکه‌نه‌وه. له سکۆنه (سوید) کۆمه‌ڵێک، گرووپێکی دۆستانیان دامه‌زراند. کاتێک یه‌کێک له‌وان بۆ چوونه سه‌ربازی بانگهێشتن بکرابا ئه‌وه تێکڕای کۆمه‌ڵه‌که ده‌چوونه سه‌ربازخانه و به‌م شێوه‌یه نیشانیان ده‌ده‌ا که خۆبوواردن له چوونه سه‌ربازی ئه‌رکێکی به‌کۆمه‌ڵه هه‌م بۆ ژنان و هه‌م بۆ پیاوان. هه‌روه‌ها تێکۆشانی ئه‌م گرووپه ده‌بووه هۆی پشتگرییه‌کی قایم له نه‌چوونه سه‌ربازی و چێ‌کردنی پێوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی دیکه.
خۆبوواردن له چوونه سه‌ربازی ده‌کرێ به زۆر شێوه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجام بدرێ. ژماره‌یه‌ک ئه‌و فۆرمه‌ی که له سه‌ربازخانه‌وه بۆیان دێ پڕناکه‌نه‌وه. هێندێک له ناونووسکردنی پێشوه‌ختی خۆیان بۆ سه‌ربازی خۆ ده‌بوێرن. هێندێکیش بێده‌نگی ده‌پارێزن هه‌تا کاتێک له سه‌ربازخانه‌وه به‌دوایاندا ده‌نێرن. ژماره‌یه‌کیش پێشوه‌خت نامه‌یه‌ک بۆ سه‌ربازخانه ده‌نێرن و به‌نووسراوه ڕاده‌گه‌یه‌نن که ئه‌وان له به‌ر هێندێک هۆکاری پرینسیپی ناتوانن هاوکاری له گه‌ڵ ئه‌رته‌شدا بکه‌ن و ببن به سه‌رباز.
که‌سێک به ناوی ماگنوس ئێکلوند له ژانڤییه‌ی 1992دا بانگهێشتنی سه‌ربازی بۆ قشوونی ئه‌ندازیارانی ئه‌رته‌ش له بودن (سوید) کرا. کاتێک که چه‌کێکی AK4 به ناوبراو ده‌درێ ئه‌ویش کڵاوه ئاسنینه سه‌ربازییه‌کی سه‌روژێر داده‌نێ و به هۆی چه‌کوشێکه‌وه چه‌که‌که له کار ده‌خا. دواتر ماگنوس گێڕایه‌وه؛ من ده‌مه‌ویست وه‌ک سه‌رباز خۆم چه‌ک بکه‌م. یانێ خۆم له توندوتیژی داماڵم. ئه‌و له سه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته پلاگبیلیه‌ی چوار مانگ زیندانی کرا. ئه‌وه یه‌که‌م جار بوو که سه‌ربازێک هه‌ڵمه‌تی پلاگبیلی له‌و چه‌شنه ئه‌نجام بدا.
مه‌حکه‌مه فورومێکی گرینگه بۆ ئه‌وه کێشه‌ی نه‌چوونه سه‌ربازی شی بکرێته‌وه. ماگنوس ئێکلوند و ئه‌و گرووپه دۆستانه‌ی که ئه‌و کاری تێدا ده‌کرد بانگهێشتی ئه‌و که‌سانه که به ته‌ما بوون له چوونه سه‌ربازی خۆببوێرن بۆ دانیشتن و گوێگرتن له مه‌حکه‌مه کرد. ئه‌وان له گوێگرتن له به‌رگرینامه‌ی ماگنوس و هه‌روه‌ها شاهیده‌کان ده‌یانتوانی زیاتر له کێشه‌که نزیک ببنه‌وه. ده‌کرێ بگوترێ که مه‌حکه‌مه‌که‌ی ماگنوس بوو به فورومێک بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له خۆبوواردن له چوونه سه‌ربازی.