هه‌ڵمه‌تی که‌مپ
شێوازێکی جێگای سه‌رنج له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن که له ده‌یه‌کانی هه‌شتا و نه‌وه‌دا زۆر بره‌وی په‌یدا کرد هه‌ڵمه‌تی لێدانی که‌مپی کاتی به‌رهه‌ڵستکارییه. تێکۆشه‌ره‌کان له کاتێکی دیاریکراودا له په‌نای ئه‌و شوێنه‌ی که له دژی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌که‌ن، که‌مپ لێده‌ده‌ن و له‌وێ دژین.یه‌کێک له به‌نێوبانگه‌کان که‌مپه‌کان، که‌مپی ژنان له بنکه‌ی چه‌کی ناو‌کی گرینهه‌م کامن Greenham Common بوو. له پاش ئه‌و که‌مپه ده‌توانرێ سه‌دان که‌مپی ئاشتی دیکه له بنکه سه‌ربازییه‌کان له کات و شوێنی جیاوازدا له ئوروپا و ئه‌مریکا ناوببرێن.
له ده‌یه‌ی هه‌شتاکاندا لایه‌نگرانی ئاشتی له ئه‌مریکا به‌ڕاده‌یه‌ک له کردنه‌وه‌ی که‌مپه‌کاندا چوونه پێش که پێانوابوو ئه‌رکی هه‌موو گرووپه‌کانه که له کردنه‌وه‌ی که‌مپدا به‌شداری بکه‌ن. ئه‌مه وایکرد که بیرۆکه‌ی که‌مپ لێدان له ئه‌مریکا زیاتر سه‌قامگیرتر ببێ هه‌تا له ئوروپا. له نێوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی هه‌شتاکاندا کردنه‌وه‌ی که‌مپی دژی هاڵاواردنی ڕه‌گه‌زی (ئاپارتاید) له دژی هاوکاری له گه‌ڵ حکوومه‌تی سپی ئه‌فریقای باشوو له هه‌موو لایه‌ک له باکووری ئه‌مریکادا ده‌ستی پێ‌کرد.
له سویدا هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه بوو له ماوه‌ی کردنه‌وه‌ی سێ که‌مپی چه‌کداماڵیندا بیرۆکه‌ی لێدانی که‌مپ له گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی پلاگبیلی تێکه‌ڵ بکه‌ین. ئه‌م بیره‌ی ئێمه به شوێنه‌کانی دیکه‌شدا بڵاو بۆوه‌و له ئاگوستی 1998دا له سکۆتلاند له نزیک بنکه‌ی تریده‌ن له Faslane که‌مپێکی بلاگبیل به به‌شداری تێکۆشه‌رانی دوازده وڵات کرایه‌وه.
یه‌کێک له خاڵه به‌هێزه‌کانی لێدانی که‌مپ ئه‌وه‌یه که دیالۆگێکی به‌رده‌وام و نه‌پچڕاو له ماوه‌ی که‌مپدا له گه‌ڵ لایه‌نی دژ دستپێده‌کرێ. ئه‌م شێوازی خه‌باته وا ده‌کا که به‌رهه‌ڵستکاری کاریگه‌ری خۆی دابنێ له کاتێکدا بیره‌کان زۆر له‌یه‌ک جیاوازن و پشتگیری قووڵ بۆ تێڕوانینی لایه‌نی دژ هه‌یه. نموونه‌یه‌ک له‌م پێوه‌ندییه‌دا که‌مپی گرووپی ژنانی ئاشتیخواز Womens Peace Encampment له بنکه‌ی Senca Army Depot له ئه‌مریکا بوو. که‌مپه‌که له شوێنێکدا هه‌ڵدرا که زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و شوێنه له بنکه سه‌ربازییه‌که کاریان ده‌کرد. باروودۆخێکی ئاڵۆز بوو. ته‌نانه‌ت پۆلیس زانی که پیاوێک به تفه‌نگه‌که‌یه‌وه وه دووی ژنه‌کان که‌وتووه و به‌ته‌مایه ته‌قه‌یان لێ بکا.
به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی کات ژنه‌کان توانیان هێندێک پێوه‌ندی ، له‌وانه له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک که‌س له نێو بنکه‌که ساز بکه‌ن. کاتێک نیو ساڵ دوای ئه‌و ڕێکه‌وته من له هه‌ڵمه‌تێکدا هه‌ر له‌و شوێنه به‌شداریم کرد، به باشی دیار بوو که چۆن ئێمه به بێ زه‌حمه‌ت ده‌مانتوانی دیالۆگ له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه بکه‌ن که پێشتر دژ بوون.
شێوازی لێدانی که‌مپ ده‌توانێ به‌کار ببرێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه بکرێ هه‌موو شارێک له دژت ڕاده‌وه‌ستێ. زۆر گرینگه که له‌م خه‌باته‌دا ڕێز و حورمه‌ت بۆ که‌سانی ده‌وروبه‌رو نیشته‌جێی شوێنی که‌مپ دابنرێ. گرووپی Womens Peace Encampment گرفتی له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ژن‌دا هه‌بوو که به زانابوون گۆنگه‌ڵیان له نێو خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ردا ساز ده‌کرد. هه‌ر بۆیه گرووپه‌که ناچار بوون ده‌وره‌یه‌کی په‌روه‌رده بۆ ژنه تازه‌هاتووه‌کان که ڕۆژ له گه‌ڵ ڕۆژ ژماره‌یان زیاتر ده‌بوو، بکه‌نه‌وه. له په‌روه‌رده‌که‌دا باسی وه‌ک خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، هۆمۆفۆبی (دژی هاوجنسگه‌رایی)، فیمینیسم و مێژووی ناوچه خرانه ڕۆژه‌ڤه‌وه.
هه‌روه‌ها که‌مپه‌که نامیلکه‌یه‌کی تایبه‌تی ڕێنمایی له په‌نجا و دوو لاپه‌ڕه‌دا له ژێر ناوی Women`s encampment for a future of Peace & Justice بڵاو کرده‌وه . هه‌ر له لایه‌ن ئه‌م که‌مپه‌وه کتێبێکی تایبه‌تی په‌روه‌رده له سه‌د لاپه‌ڕه‌دا بڵاو کرایه‌وه. [...]