ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن به‌و مانایه‌یه که گرووپێکی دۆستان خۆی به شوێنێکدا ده‌دا و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێ که له‌و شوێنه کاروبارێکی ڕۆخێنه‌ر له ڕۆژه‌ڤدایه. یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئاشتیخوازانه له سه‌حرای نێڤادا ئه‌نجام درا که له‌وێدا تاقیکردنه‌وه‌ی بۆمبی ناو‌کی ده‌کرا. له ماوه‌ی ده ڕۆژدا له نێوان یازده هه‌تا بیستی مارسی 1988 لانیکه‌م 2065 که‌س له ده‌ستبه‌سه‌رداگره‌کان، ده‌ستبه‌سه‌ر کران. قسه‌ی ئه‌وه هه‌یه که دوو ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ژماری ئاماژه‌پێکرا خه‌ڵک گیراون.
له ئه‌مریکای لاتین و باشووری ئه‌فریقا بێ ماڵ و بێ زه‌وییه‌کان ده‌ست به سه‌ر زه‌ویدا ده‌گرن. یان خانووبه‌ره‌ی ده‌نێودا ده‌که‌ن یان کشتووکاڵی تێدا ده‌که‌ن. له ماوه‌یه‌کی کورتی چه‌ند ڕۆژه‌دا به هه‌زاران فه‌قیر و هه‌ژار بارکه‌و بنه‌یان له شوێنێک ده‌خه‌ن و داگیری ده‌که‌ن. له هه‌لوومه‌رجی وادا هه‌ژاره‌کان ده‌ستپێشخه‌ری ده‌که‌ن و شوێنه‌که به جێ ناهێڵن هه‌تا داموده‌زگا ده‌وڵه‌ته‌ییه‌کان شوێنێکی دیکه بۆ ئه‌وان ده‌بیننه‌وه. به‌م شێوه‌یه خه‌بات درێژه‌ی ده‌بێ.ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن شێوه‌یه‌کی زوو گۆڕدراوی ڕێکخستنه. ئه‌مه به‌و مانایه که به پێی ئه‌وه کامه گرفتی وه‌ک پێش‌گرتن و گیرانی ده‌ستبه‌سه‌رداگره‌کان بێته گۆڕێ خه‌باته‌که‌ش شوێن یان کاته‌که‌ی ده‌گۆڕدرێ.
یه‌کێک له هه‌ڵه زۆر دووپاتکراوه‌کان له خه‌باتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتندا ئه‌وه‌یه که له ڕاستیدا نێوه‌رۆک و مانای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن ڕه‌چاو ناکرێ. ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن ته‌نیا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن بێت و هیچ دیکه ئه‌وه له ڕاستیدا ئه‌م جۆره خه‌باته زۆر بێ مانایه و ته‌نیا ژانه سه‌ره‌ی به‌دواوه ده‌بێ. ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن به جۆرێک له گه‌ڵ شانۆ، شێعرخوێندنه‌وه‌و کاری که‌لتووری دیکه تێکه‌ڵ بکرێ ئه‌وه لێره‌دایه که وه‌ک سیمبۆلێک مانا ده‌داو ده‌توانێ کاریگه‌ر بێت. بۆ نموونه له سویدا تێکۆشه‌رانی ئاشتی به هۆی هاوکاری جوتێره‌کانه‌وه ده‌چن ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی که تاقیکاری چه‌ک ئاژووتنی تێدا ده‌کرێ، ده‌چێنن و ده‌یکه‌نه زه‌وی بایه‌ر. یان ئه‌وه له ئینگه‌لته‌ره، ژنان به هۆی ده‌واوده‌رمانی خۆجوانکردنه‌وه، سیمبۆله‌کانی ژیانیان له سه‌ر دیواری سه‌ربازخانه‌یه‌ک نه‌خش کردبوو.هه‌ڵه‌یه‌کی دیکه له خه‌باتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتندا ئه‌وه‌یه که وه‌ختی هه‌ڵمه‌ته دیاری ناکرێ. بۆ نموونه ژماره‌یه‌ک تێکۆشه‌ر له په‌نای ده‌رگه‌ی هۆڵی توربینی وزه‌ی ناو‌کی رینگهاڵ مانیان گرتبوو و گوتبوویان ئێره به جێ ناهێڵن هه‌تا کاری ئه‌م وزه‌ی ناوکییه ڕانه‌گیرێ. کارمه‌ندانی ئه‌وێش وه‌ڵامیان دابۆوه. که‌وایه فه‌رموون هه‌تا کاتێک پێتان خۆشه لێره دانیشن. لای ئێواره تێکۆشه‌ره‌کان شوێنه‌که‌یان به جێ هێشتبوو و ڕۆیشتبوون. مرۆڤ هه‌میشه له‌وه به ته‌واوی دڵنیا نیه که ئایا ده‌گیردرێ یان نا.
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک ڕێکبخرێ که بتوانێ هه‌م له کاتی گیران و هه‌م له کاتی به هیند نه‌گرتندا سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێ. شێوه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه بگه‌ین به ئامانج ده‌بێ له نێوان ئامانجی هه‌ڵمه‌ت و ئامانجی کۆتاییدا جیاوازی دابنێن. بۆ نموونه ئامانجی هه‌ڵمه‌ت ده‌توانێ ئه‌وه بێ که له ماوه‌ی دوو سه‌عاتدا له نێو بینای وزه‌ی ناوکیدا، ده‌زگایه‌کی [سیمبۆلیکی] وزه‌ی با درووست بکرێ. ئامانجی کۆتایش ئه‌وه‌یه که له باتی وزه‌ی ناو‌کی جۆره‌کانی دیکه‌ی وزه په‌ره‌ی پێبدرێ و جێگه‌ی وزه‌ی ناو‌کی بگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر له هه‌ڵمه‌تی ڕینگهاڵس وزه‌ی با درووست بکرابایه، با پاسه‌وانانیش پێشیان به‌م کاره بگرتبایه ئه‌وه کرده‌وه‌ی ئه‌وان مانایه‌کی سیمبۆلیکی گرینگی ده‌بوو.