[له ماوه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا] به شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆمان ده‌رکه‌وت که زۆر ئاسانه له گه‌ڵ کارمه‌ندانی فابریکای یاسدا گفتوگۆ بکه‌ین. ئێمه قه‌د درووشمان به ده‌نگی به‌رز نه‌دا. ئێمه درووشم و پلاکارتمان له دژی ئه‌وان به‌رز نه‌کرده‌وه. ئێمه قه‌د ڕێگای کاری ئه‌وانمان به‌ربه‌ست نه‌کرد.
به‌ربه‌ستکردن ڕه‌نگه ببایه‌ته هۆی درووستبوونی ڕق و قین له یه‌کتری هه‌م لای ئێمه و هه‌م لای ئه‌وان.له‌و هه‌ڵمه‌ته به‌ربه‌ستکردنانه‌دا که من بۆ خۆم تێدا به‌شداریم کردووه، تووشی کێشه‌ی زۆر بووین وه‌ک: ئایا ئێمه ده‌بوا ڕێگای ئه‌وانه‌ش که ده‌یانه‌ویست له‌و بینا یان بنکه سه‌ربازییه که به‌ربه‌ست کرابوو، بێنه ده‌رێ، به‌ربه‌ست بکه‌ین؟ ئایا ئه‌گه‌ر که‌سانێک له شوێنێک ڕابگری و نه‌هێڵی جوڵه بکه‌ن، له خۆیدا ئه‌نجامدانی توندوتیژی نیه ئه‌گه‌ر چی به‌ربه‌ستکردن زیاتر لایه‌نی سایکۆلۆژی هه‌یه هه‌تا باری فیزیکی؟ ڕێگا به کامانه بدرێ وه‌ژوور که‌ون، ماشینی فریاکه‌وتن، پاسی قوتابی هه‌ڵگر و ئه‌وانه‌ی که به هیچ جۆرێک پێوه‌ندییان به کێشه‌که‌وه نیه؟
به‌ربه‌ستکردنی ماشین یه‌کێک له پێچه‌ڵپێچترین و هه‌روه‌ها پڕمه‌ترسیدارترین شێوه‌ی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییه. لێخوڕ له به‌رنه‌ناسراوی له نێو ماشینه‌که‌یدا ده‌کڕێ خۆی بدا به نێو زنجیره‌ی ئینسانی به‌ربه‌ستکردندا و خه‌ڵک له‌ت و پار بکا. له سێپته‌مبری ساڵی 1987دا قه‌تارێکی بارهه‌ڵگر که چه‌کی بۆ ئه‌مریکای ناوه‌ندی لێ بار کرابوو، خۆیدا به سه‌ر براین ویلسۆندا Brian Willson و به سه‌ریدا تێپه‌ڕی. لێخوڕه‌که قه‌تاره‌که‌ی هێواش نه‌کردبۆوه وه‌ک جاره‌کانی دیکه کردبووی. به‌شداربووانی دیکه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که فریا که‌وتبوون خۆیان له سه‌ر هێڵی ئاسنه‌که فڕێ بده‌ن به‌ڵام براین ویلسۆن فریا نه‌که‌وتبوو. ناوبرا نه‌مرد به‌ڵام هه‌ر دوو لاقه‌کانی له ده‌ستدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌م کاره‌ساته، هه‌ڵمه‌ته‌که زیاتر بووه هۆی پته‌وتربوونی باوه‌ڕی براین ویلسۆن به خه‌باتی ناتوندوتیژی. ئه‌و پێیوایه ئه‌م شۆڕشه هێندێک جار نرخی گه‌وره‌ی ده‌وێ که ده‌بێ بیده‌ین. هه‌ربۆیه ئه‌و که‌سانی دیکه‌ی هان ده‌دا که به سه‌ر ترس و دڵه‌خورپه‌کانیاندا زاڵ بن. کاره‌ساتی وه به‌ر که‌وتنی براین ویلسۆن بوو به هۆی ئه‌وه که خه‌ڵکێکی زۆرتر له هه‌ڵمه‌ته‌کانی نونبێرگ له ئیستگه‌ی California Naval Weapons Station به‌شداری بکه‌ن.
کێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌خلاقی لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئایا له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا به‌ربه‌ستن هه‌ڵگیرێ و ڕێگه‌ی هاتووچۆ ئاواڵه بکرێ یان نا. ئه‌گه‌ر هاتوو گرووپێکی دۆستان بڕیاریان دا که ده‌ست له به‌ربه‌ستکردن هه‌ڵبگرن ئه‌وه ده‌بێ پێش له هه‌موو شتێک له‌وه دڵنیا بن که تێکڕای گرووپه‌که له کاتی دیاریکراودا شوێنه‌که به جێ دێڵن. ئه‌گه‌ر هاتوو تاقه که‌سێکیش شوێنه‌که به جێ بێڵێ ئه‌وه لێخوری ماشینه‌که هه‌لوومه‌رجه‌که به هه‌ڵه لێکده‌داته‌وه‌و له لایه‌ن خۆیه‌وه وابیر ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماشینه‌که‌ی ئاژووت ئه‌وه پاشماوه‌ی به‌ربه‌ستکه‌رانی دیکه‌ش ڕێگاکه چۆڵ ده‌که‌ن.دۆستێک بۆی گێڕامه‌وه له هه‌ڵمه‌تێکی به‌ربه‌ستی ڕێگادا کاتێک ماشینه‌کان وه‌ڕێ که‌وتن له نه‌کاو زانیم که له چه‌قی ڕڕێگاکه‌دا به تاقی ته‌نیا ماومه‌ته‌وه‌و هاڤالان هه‌موو هه‌ڵاتوون. له هه‌لوومه‌رجی وادا یان ئه‌وه‌یه ده‌بێ هه‌موو پێکه‌وه ڕێگا چۆڵ بکه‌ن یان که‌س به ته‌نیا نابێ بیکا. به‌ڵام کێشه‌که لێره‌دایه ئایا گرووپێک ده‌توانێ دڵنیا بێ که هه‌موو ئه‌ندامانی گرووپ ده‌توانن هاوکات ڕێگاکه چۆڵ بکه‌ن؟ ئه‌گه‌ر هاتوو له کاتێکی وادا گرووپێک توانی به ته‌واوی له خۆی دڵنیا بێ کێ ده‌زانێ له هه‌مانکاتدا گرووپێکی دیکه [له هه‌مان هه‌ڵمه‌تدا] بڕیاری نه‌داوه که به شێوه‌یه‌کی دیکه بجووڵنه‌وه؟ به جێ هێشتنی له نه‌کاوی هه‌ڵمه‌تی به‌ربه‌ستی ڕێگا هه‌ڵبژاردنێکی باش نیه.
هه‌ڵمه‌تبه‌رانی به‌ربه‌ستی ڕێگه ده‌بێ دژبه‌ره‌که‌یان دڵنیا بکه‌ن که ئه‌وان شوێنی هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان به جێ ناهێڵن. ئه‌مه له خۆیدا ئه‌وه ده‌خوازێ که ته‌نانه‌ت هه‌ڵمه‌تبه‌ران ئه‌گه‌ر هاتوو ماشینیشیان به سه‌ردا په‌ڕاندن، هه‌ڵنه‌یه‌ن. یان ئه‌وه‌تا نابێ به‌شداری هه‌ڵمه‌تی ئه‌وتۆ بکه‌ن. ده‌توانرێ به هۆی به‌ربه‌ستکردنی فیزیکی (دانانی به‌رد و بلۆک) ڕێگا یان گفتگۆی پێشوه‌خت له گه‌ڵ دژبه‌ر له مه‌ترسی ماشین په‌ڕاندن به سه‌ر به‌ربه‌ستکه‌رانی ڕێگادا پێشگیری بکرێ. ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ربه‌ستکردنێک به شێوه‌یه‌کی فره باش ئورگانیزه بکرێ ڕه‌نگه کارایی خۆی هه‌بێ. به‌ڵام جۆری هه‌ڵمه‌تی به‌ربه‌ستکردن له خۆیدا ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ته که نابێ له پله‌ی یه‌که‌مدا وه‌ک شێوازێکی باشی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژێردرێ. [هه‌ر وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌ی پێکرا] خه‌باتی به‌ربه‌ستکردن له وڵاتانی باکووری ئوروپادا بێ کاریگه‌ره و به هیند ناگیردرێ. خه‌باتی به‌ربه‌ستکردن له خۆیدا زیاتر وه‌ک جۆرێک خۆپیشاندان ده‌چێ هه‌تا وه‌ک شێوه‌یه‌ک له شێوازه‌کانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی. ئه‌مه واده‌کا که به‌ربه‌ستکردن ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی که له نێو که‌لتووری ئه‌ڵمان و ئه‌مریکادا هه‌یه‌تی له باکووری ئوروپا نه‌یبێ. شێوازێکی دیکه‌ی هه‌ڵمه‌ت که له به‌ربه‌ستکردن نزیکه شێوازی خه‌باتی داگیرکردن یان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنه.