كامه‌یان، خودا یان ئاسترازنێكا مافی بڕیاردانیان به سه‌ر ژیانه‌وه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی له من كردبا، ئه‌وه سروشتی بوو كه وه‌ڵامم دابایه‌وه، خودا. ئیمڕۆ ناچارم له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا بڵێم هه‌م خودا و هه‌م ئاسترازنێكا یان هه‌م خودا و هه‌م رایس تیكRice Tec یان هه‌ر شیركه‌تێكی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دیكه كه بازرگانی و مامه‌مه‌ڵه به خودی ژیانه‌وه ده‌كا.له زۆربه‌ی كه‌لتوور و مه‌زهه‌به‌كاندا ژیان وه‌ك شتێكی پیرۆز لێی ده‌ڕواندرێ _ وه‌ك دیاری و سه‌وقاتێك كه ئێمه مرۆڤه‌كان به كۆمه‌ڵ پێمان دراوه‌و له به‌ره‌كه‌ی ده‌خۆین. ئه‌مه هه‌موو ژیانێك ده‌گرێته‌وه، هه‌م ژیانی رووه‌ك و هه‌م ژیانی ئاژه‌ڵ. مرۆڤ هه‌میشه و هه‌موو كاتێك بۆ زیندوو مانه‌وه‌و ژیان پێویستی به سروشت بووه. برنج، هه‌رزن، گه‌نم و په‌تاته له سه‌ره‌تاییترین خواردنه‌كان له هه‌موو كه‌لتوورێكی سه‌ر تۆپی ئه‌م زه‌ویه بوون. جیل له دوای جیل زانیاری له سه‌ر به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان زیادی كردووه. جوتێره‌كان كێڵگه‌كانیان كێڵاوه، تۆوه‌كانیان چاندووه و دانه‌وێڵه‌یان ڕه‌نێو هێناوه. بیریان له هه‌وا، با و هه‌ر شته‌ی له له باشتر كردنی كێڵگه وه‌به‌رهه‌مهێنان و ڕه‌نێونانی به‌روبوومه‌كاندا شوێندانه‌ر بووبێ، كردۆته‌وه. له كاتی خه‌رمان هه‌ڵگرتندا، هێندێك دانه‌وێڵه وه‌ك تۆ‌و و بۆ ساڵی دیكه و بۆ خه‌رمان هه‌ڵگرتنێكی دیكه هه‌ڵگیراوه. هه‌موو جوتێرێك هه‌روابووه‌و هه‌روای كردووه ئیتر له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیا پان و به‌رینه، له هیندوستان، له كۆنگۆ یان له سوید بێ. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م تێكه‌ڵاوی بایه‌لۆژی و سروشتییه جیل له دوای جیل وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
به‌ڵام ئیمڕۆ وا نیه و دنیایه‌كی جیاوازمان هه‌یه. ئیمڕۆ باڵاده‌ست و بڕیارده‌ر له بازاڕدا ژماره‌یه‌ك شیركه‌تی ترانسناشناڵ و نێونه‌ته‌وه‌یین. ئه‌وان له به‌ر بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری قازانج گوێ به سرووشت و تێكه‌ڵاویی بایۆلۆژی ناده‌ن و ناهێڵن ئینسانه‌كان به پێی هه‌لومه‌رج و بارودۆخی سروشتی خۆیان بژین. له‌وێوه كه بازاڕ ده‌یهه‌وێ كۆنترۆڵی به سه‌ر به‌رهه‌مه‌كان له فرچك گرتنه‌وه هه‌تا حازربووی نێو پاكه‌ت هه‌بێ، ده‌یهه‌وێ كۆنترۆڵیشی به سه‌ر ژیان، مان و نه‌مانی ئینسانه‌كاندا هه‌بێ.كه كه‌سانێك مافی بڕیاردانیان به سه‌ر چاره‌نووسی ئۆرگانیسمی زیندوودا هه‌بێ له ڕاستیدا دیارده‌یه‌كی نوێیه كه له بۆ یه‌كه‌مجار له ده‌یه‌ی هه‌شتاكاندا له ئا‌مریكا سه‌ری هه‌ڵدا. به هۆی تێكنیكی نوێ له بواری ژێندا ئه‌و ده‌رفه‌ته ڕه‌خساوه كه خودی ژیان چه‌واشه بكرێ و له‌و ڕێگاوه به‌رهه‌می پڕ قازانجی بازرگانی بخرێته بازاڕه‌وه. به پێی یاسا و نۆرمه‌كانی ڕێكخراوی بازرگانی جیهانیWTO كه‌س بۆی نیه، ده‌ست له ژیانی مرۆڤ، ئاژه‌ڵ یان رووه‌كێك وه‌ربدا و چه‌واشه‌ی بكا له كاتێكدا له‌شه‌كانیان زیندوون و هێشتا نه‌مردوون. به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئه‌و مافه‌ش بۆ كه‌سانێك پارێزراوه ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ستیان لێكۆڵینه‌وه‌و دۆزێنه‌وه‌ی شتی نوێ و داهێنان بێ. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ژێنی تۆوێك بگۆڕدرێ، ئه‌وه له خۆیدا وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی شتی نوێ ده‌ژمێردرێ. ئه‌مه گوتنه له سه‌ر دیرۆكی داری نیم له هیندوستان و ئه‌و ڕۆنه‌ی له ناوك و به‌رهه‌می داره‌كه وه‌رگیرا، وه‌ڕاستگه‌ڕا.داری نیم كه له شوێنه جیاجیاكانی ئاسیا ده‌ڕوێ، به درێژایی هه‌زاران ساڵ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ڵكی ده‌واوده‌رمانی لێوه‌رده‌گیرێ، ناوبانگی هه‌یه.مرۆڤه به ئه‌زموونه‌كان، به‌رهه‌می داره‌كه ده‌كوتن و ڕۆنێكی لێده‌گرن كه بۆ سارێژكردنه‌وه‌ی زام و نه‌خۆشی دیكه‌ی پێست كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێ. ساڵی 1994 شیركه‌تی به‌رهه‌می كشتووكاڵی WR Grace بڕوانامه‌یه‌كی ئوروپایی وه‌رگرت كه له ڕۆنی داره‌كه ده‌رمانی دژی قارچكی كشتوكاڵی به‌رهه‌م بێنێ. دانی ئه‌م مافه به شیركه‌تی WR Grace گێژه‌ڵووكه‌یه‌ك له ناڕازایه‌تی و پرۆتێستی له هێندوستان هه‌ڵستاند، چوونكه ئه‌وان پێانوابوو، هه‌ر ئیمڕۆكه نه ته‌نیا له ڕۆنی داری نیم وه‌ك ئامرازی خۆخاوێنكردنه‌وه كه‌ڵك وه‌ده‌گیرێ به‌ڵكوو ڕاست وه‌ك ده‌رمانیش و له دژی قارچكی كشتووكاڵیش سه‌دان ساڵه له‌م داره كه‌ڵك وه‌رگیراوه. ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ی به WR Graceدرابوو له خۆیدا به‌ومانایه بوو كه هه‌موو مافێكی پێوه‌ندیدار به داری نیمه‌وه وه‌ك چۆنیه‌تی چاندن، فره‌كردن و كه‌ڵك لێوه‌رگرتن له پاوانی ئه‌و شیركه‌ته‌دا بوو.پرۆتێسته‌كان له دژی ئه‌م بڕیاره هه‌م له هیندوستان و هه‌میٍش له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زۆر توند بوون و شیركه‌تی WR Grace ناچار كرا خۆی بكشێنێته‌وه. كشانه‌وه‌كه‌ش ڕاست له به‌ر ئه‌وه بوو كه كه‌ڵك وه‌رگرتن له داری نیم داهێنانێكی تازه دۆزراوه نیه و هه‌ر له كۆنه‌وه مرۆڤ زانیاری له سه‌ر چۆنیه‌تی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و داره هه‌تا ڕاده‌یه‌ك هه‌بووه. سه‌رای ئه‌مه دیرۆكی داری نیم هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌و هه‌ر ئیمڕۆ به ده‌یان داواكاری تر بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی پاوانی كه‌ڵك وه‌رگرتن له داره‌كه پێشكه‌ش كراوه.
یه‌كێكی دیكه له هه‌واڵه گه‌رم و ئاڵۆزه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌م كێشه‌یه‌وه مافی پاوانكردن و بڕیاردان به سه‌ر ناوی برنجی باسماتی تایله‌ندییه له لایه‌ن شیركه‌تی نیونه‌ته‌وه‌یی و ئامریكایی Rice Tec له ساڵی 1997. برنجی باسماتی كه له به‌ر بۆنی خۆش و ده‌نكه خۆكێش و درێژه‌كانی ناوبانگی جیهانی هه‌یه هه‌زاران ساڵه له وڵاتانی وه‌ك هیندوستان و پاكستان‌دا ده‌چێندرێ. هه‌ر ئه‌و برنجه باسماتییه‌ی له تایله‌ند ده‌چێندرێ و ره‌نێو ده‌هێنرێ له به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ریكه‌ی Rice Tec مافی پاوانی به سه‌ر ناوه‌كه‌یه‌وه كریووه، له سه‌ر كیسه برنجه‌كان ده‌نووسرێ برنجی باسماتی ئامریكایی. هه‌ر ئیمڕۆ ئه‌م كێشه‌ی برنجی باسماتی و ناوه‌كه‌ی بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره و گه‌رم له نێوان تایله‌ندییه‌كان و شیركه‌ته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.تایله‌ندییه‌كان ده‌ڵێن كه‌س بۆی نیه مافی كرێن و وه‌رگرتنی ناوی برنجی باسماتی تایله‌ندی بكرێ. ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌ر وه‌ك چۆن شینكای پارما ئیتالیاییه، یان شامپایین فه‌رانساییه، ئه‌وه باسماتیش به هه‌مان شێوه تایله‌ندییه.
قانوونه بازرگانییه‌كانی یه‌كیه‌تی ئوروپا مافی پاوانی ناوی پارما و شامپایینی به ئیتالیا و فه‌رانسه داوه و هیچ وڵاتێك بۆی نیه و ناتوانێ كه‌ڵك له‌و ناوانه وه‌ربگرێ به‌ڵام له هه‌مانكاتدا هه‌مان ماف بۆ تایله‌ندییه‌كان و برنجه باسماتییكه‌یان نه‌دراوه.له تایله‌ند و زۆر وڵاتی دیكه‌دا خه‌ڵك له‌وه ده‌ترسن كه شیركه‌ته گه‌وره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رهه‌م و ناوه خۆماڵییه‌كانی ئه‌وان كه پێشتر به شێوه‌ی ترادیسیۆنی ره‌نێو هێنراون له‌وان بستێنن و به ناوی ئه‌وانه‌وه بازرگانی بكرێ، بازرگانییه‌ك كه به هیچ جۆرێك ئاور له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ناداته‌وه و ئه‌وان به هیچ ناگرێ. هه‌ژاره‌كان، جوتێره‌كان، بزووتنه‌وه‌پشتگیرییه‌كان، كنێسه‌كان و رێكخراو و یه‌كیه‌تییه جوراوجۆره‌كان له پێشوه‌چوونه‌كان له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئاڵۆز و په‌شێون.
ئیمڕۆكه به گشتی پرۆتێست و ره‌خنه‌كان زیاتر ئاراسته‌ی رێكخراوێكی وه‌ك WTO ده‌كرێ كه ده‌سته‌ڵاتێكی یه‌كجار زۆر و بێ سنووری هه‌یه و وه‌ك ئامرازی ده‌ستی وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌جووڵێته‌وه و به كار ده‌بردرێ. ئه‌م پرۆتێست و بێزارییه له میدیاكاندا ناوی بزووتنه‌وه‌ی دژی جیهانیبوونی لێ نراوه. كه له ڕاستیدا ناوێكی دوور له ڕاستی و چه‌واشه‌یه. چوونكه هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه به فه‌رهه‌نگی جیاواز و له چینی جۆراوجۆر كه له هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه دنیاوه دێن و له جێگه‌یه‌كدا كۆ ده‌بنه‌وه و له دژی نایه‌كسانی شیركه‌ته جیهانییه‌كان ڕاده‌وه‌ستن ، نه‌ته‌نیا بزووتنه‌وه‌ی دژی جیهانیبوون نین به‌ڵكوو بۆخۆیان بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیهانین. داوخوازی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه جیهانی بوون هه‌موو جیهان دابگرێ نه‌ك ته‌نیا جیهانیبوون به قازانجی به‌شه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی جیهان بێ. كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌س بۆی نیه به ناوی جیهانیبون ژیانی مرۆڤ، سروشت، ئاژه‌ڵ و گژو گیا پاوان بكا......
سه‌رچاوه:وه‌رگێڕان,كورتكردنه‌وه و لێ زیادكردنێكی نووسینێكی Bo Forsberg
Ordfront Magasin, 10/2004