چه‌کداماڵین
یه‌کێک له باسه گۆنگه‌ڵهه‌ڵخڕێنه‌کانی پێوه‌ندیدار به بزووتنه‌وه‌ی پلاگبیله‌وه، باسی له‌کارخستن و تێکدانی چه‌کوچۆڵه. زۆر هۆکار هه‌ن که بزووتنه‌وه‌ی پلاگبیل کاری چه‌کداماڵین و ئاکامی ئه‌و کاره ده‌خاته پێش هه‌موو ئه‌رکه‌کانی دیکه‌یه‌وه‌و له‌و پێناوه خه‌بات ده‌کا.
تێکۆشانی پشتگیری (سۆلیداریتی)، ئاشتی و ژینگه به ده‌وری ئه‌و کێشه‌گه‌له‌دا خول ده‌خۆن که پێوه‌ندیان به کاری باش و چۆنیه‌تی به باشترین شێوه که‌ڵک وه‌رگرتن له شیانه‌کان هه‌یه. پرینسیپێکی کاپیتالیستی له مه‌ڕ خاوه‌ندارییه‌تی هه‌یه که ئه‌و کێشه‌گه‌له‌ی له ئالییه‌کی فه‌رمی و گشتییه‌وه به‌ره‌و ئالییه‌کی که‌سی و چوراچێوه‌ی ماڵ ڕاگوێستووه. مافی به‌شداریکردن له هه‌ڵوسیت و بڕیاره [سیاسییه‌کاندا] و دیمۆکراسی له گه‌ڵ کێشه‌ی خاوه‌ندارییه‌تی جێ گۆڕکێی پێکراوه.
ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه له خۆیدا ده‌گاته ئه‌و په‌ڕی بیری شێتانه کاتێک قسه له سه‌ر خاوه‌ندارییه‌تی و به‌رهه‌مهێنانی چه‌کوچۆڵ بکرێ. مافی خاوه‌ندارییه‌تی که‌سیی _ چه‌ک_ ده‌که‌وێته سه‌رووی مافی ئه‌و که‌سانه‌ی که به هۆی چه‌که‌وه زه‌ره‌دمه‌ند بوون و به‌وشێوه مافی ئه‌وان پێشێل ده‌کرێ.
ته‌نانه‌ت خاوه‌ندارییه‌تی ده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی گشتی ده‌چێته ده‌ری و وه‌ک مافی خاوه‌ندارییه‌تی که‌سی مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌کرێ. بڕیاره دیمۆکراتیکه‌کان ته‌نیا پێوه‌ندییان به چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراو بۆ کاروبارێک هه‌یه و ئیتر چۆنیه‌تی که‌ڵکوه‌رگرتن له شیانه‌کان له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت نامێنێ و وه ئه‌ستۆی ئه‌نیستیتۆ و شه‌ریکه وه‌شوێن قازانج که‌وتووه‌کانه‌وه ده‌که‌وێ.
ئه‌لیزابێت ماکلایستێر Elizabeth McAlister له گرووپی گریفیس پلۆشار Griffiss Plowshares له ماوه‌ی مه‌حکه‌مه‌که‌یدا هه‌وڵی دا (پێش ئه‌وه مه‌حکه‌مه پێشی پێبگرێ) ئه‌وه بسه‌لمێنێ که چۆن له کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوادا دیارده‌ی چه‌ک کاراکته‌رێکی پیرۆز و خودای به خۆیه گرتووه. ئه‌م خاوه‌نداریه‌تییه ڕۆخێنه‌ر و له‌هه‌مانکاتدا پیرۆزه ئه‌وه‌نده ده‌بردرێته سه‌رێ که له سه‌ره‌وه‌ی ئینسانیش داده‌نرێ. ئه‌مه به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێ ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌رنج بدرێته ئه‌وه که چۆن شه‌ریکه‌کانی چه‌کسازی ناوی وه‌ک پیرۆزی وه‌ک له Kristi Kropp و Treenigheten له چه‌که‌کانیان ده‌نیێن. بێجگه له‌مه، ئێمه ئیزن به خۆمان ده‌ده‌ین که هه‌ر ئه‌م که‌ره‌سته پڕمه‌ترسیدارانه‌ی درووستکراوی خودی مرۆڤ ژیان و مان و نه‌مانمان بۆ دیاری بکه‌ن. بایه‌خی خاوه‌ندارییه‌تی ده‌که‌وێته سه‌رووی بایه‌خه ئینسانییه‌کان.
کاتێک ژماره‌یه‌ک ژن و پیاوی ناشاره‌زا به چه‌کوشه‌کانیانه‌وه هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر پیرۆزترین چه‌ک و له کاری ده‌خه‌ن. ئیتر نه ئه‌و چه‌که شایانی په‌ره‌ستنه و نه که‌ڵکی به‌کارهێنانیشی ده‌مێنێ. ئه‌مه به‌و مانایه نیه ئه‌گه‌ر هاتوو چه‌ند چه‌کوچۆڵێک له کار خران ئیتر کۆمه‌ڵگایه‌کی باشتر بنیاد ده‌نرێ. به‌ڵکوو له کارخستنی چه‌کێک پرۆسێسێکی خوڵقێنه‌رانه‌و به پلانه که ته‌نیا له کارخستنی که‌ره‌سته‌یه‌که که ده‌بێته هۆی کوشتن و ماڵوێرانی که‌سانی دیکه. هه‌ر له‌و شوێنه‌دا چه‌که‌که له کار ده‌خرێ په‌یامێکی شادیهێنه‌ری سیمبۆلیکیش ده‌نێردرێ که له باتی چه‌ک ده‌کرێ شتی دیکه‌ی سودمه‌ند ساز بکرێ...