هه‌ڵمه‌تی پلاگبیلی
بزووتنه‌وه‌ی پلاگبیل به‌وه ده‌ناسرێ، بزووتنه‌وه‌یه‌که بۆ چه‌کداماڵین خه‌بات ده‌کا و خه‌ڵکی دیکه‌ش هانده‌دا که هه‌مان کار بکه‌ن. وه‌ک سه‌رچاوه بۆ هه‌ڵمه‌تی پلاگبیلی باسی ژماره‌یه‌ک پێشگۆی یه‌هوودی که ڕه‌نگه سه‌د ساڵ پێش له زایین ژیابن. ده‌کرێ. ئه‌وان که‌سانێک بوون که به هۆی خوێندنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان پێشگوتن یان پێشتیتنی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که ڕه‌وتی ئاڵووگۆڕه‌کان به‌ره‌و کوێ ده‌چوون. ئه‌وان به هۆی هه‌ڵمه‌ت و خوڵقاندنی کاره‌سات و زۆرجار ته‌نانه‌ت کاره‌ساتی بێزراو و قیزه‌ون هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا که بڵێن به چ شێوه‌یه‌ک ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان ده‌توانرێ جارێکی‌تر بخرێنه‌وه ژێر کونترۆڵ و سه‌ر ڕێگای ڕاست. ئه‌وان وه‌ک ڕه‌خنه‌گرانی کۆمه‌ڵگه ده‌ناسران که هه‌م له خه‌ڵک و هه‌میش له ده‌سته‌ڵات ناڕازی بوون. ئه‌وان لایه‌نگریان له ماف ده‌کرد و له دژی مافخوراوی و ناعه‌داله‌تی خه‌باتیان ده‌کرد. هه‌ر بۆیه به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه ده‌گیردران و له سێداره ده‌ران یان ئه‌وه له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه سزا ده‌دران. ئیمڕۆ گرووپگه‌لی ئاشتی و بزووتنه‌وه پشتگیره‌کان هه‌مان ئه‌رکیان خستۆته سه‌ر شانی خۆیان.
که‌سێکی پێشگۆ پێویست ناکا که‌سێکی مه‌زهه‌بی بێت. له به‌رئه‌وه بزووتنه‌وه‌ی پلاگبیل شوێندانه‌ری ترادیسیۆنی کریستیانی پێوه‌دیاره زۆر که‌س له‌و باوه‌ڕه‌دان که بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی کریستیانییه. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه. له‌و یه‌که‌م گرووپه‌ی Pershing Plowshares که من له ساڵی 1984دا تێدا ئه‌ندام بووم که‌سێکی به‌باوه‌ڕی جووله‌که و که‌سێکی دیکه‌ی بوودیستیشی تێدا بوو. له گرووپه‌کانی دیکه‌ی پلاگبیلیدا که‌سی ئاتێئیست ، ئاگنۆستیک عرفای منکر و که‌سانی هێدنینگ بێ دینی تێدایه.
هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی پلاگبیل له باری سیاسیشه‌وه یه‌کجار به‌ربڵاوه. یه‌که‌م سویدییه‌ک که له هه‌ڵمه‌تی پلاگبیلیدا له پانتایی ئوروپادا به‌شداری کردبێ که‌سێک بوو که ئه‌ندامی گه‌نجانی حیزبی لیبراڵ بوو. ئان بریت ستێرنفێلد ژنه ئه‌ندامی حیزبی ژینگه‌ی سوید هه‌روه‌ها له هه‌ڵمه‌تی پلاگبیلدا به‌شداری کردووه. له ئاڵمان و ئینگه‌لته‌ره‌دا ئه‌ندامانی شارستانی له حیزبی سۆسیالدیمۆکراته‌کان له هه‌ڵمه‌ته‌کانی چه‌کداماڵینی پلاگبیلدا به‌شداریان کردووه. یه‌کێک له به‌شدارانی هه‌ڵمه‌تی چه‌کداماڵینی پلاگبیل له شاری لینشۆپینگی سوید دواتر له لایه‌ن حیزبی ژینگه‌وه بوو به ئه‌ندامی پارلمانی سوید. ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی پلاگبیل [له باری سیاسییه‌وه] خۆیان وه‌ک ئاناراشیست و سیندیکالیست ده‌ناسێنن. ...
[بزووتنه‌وه‌ی پلاگبیل] وه‌ک بنه‌ما بۆ ئاشتی و مافی وه‌کیه‌کخوازی پشت به حه‌وت خاڵی سه‌ره‌کی ده‌به‌ستێ و له هه‌ڵمه‌ته‌کانیدا به هۆی سیمبۆله جۆراوجۆره‌کانه‌وه هه‌وڵی وه‌دیهاتنیان ده‌دا:
1. چه‌کداماڵین
زۆربه‌ی گرووپه‌کانی پلاگبیل ته‌نیا به‌شێک یان چه‌ند به‌شێک له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی چه‌که‌کان داده‌ماڵن و داماڵینی به‌شه‌کانی دیکه لێده‌گه‌رێن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دیکه دایماڵن. [مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که کاری چه‌کداماڵین ته‌نیا کاری تێکۆشه‌ران نیه و به‌ڵکوو هه‌ر که‌سێک له حاست خۆیه‌وه ئه‌و ئه‌رکه‌ی ده‌که‌وێته سه‌رشان که کاری چه‌کداماڵین وه‌ئه‌ستۆ بگرێ.] سنووردارکردنی چه‌کداماڵین له خۆیدا سیمبۆلێکه که نیشان ده‌دا ئێمه به ته‌نیا ناتوانین ئه‌رکی چه‌کداماڵین به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین. یارمه‌تی تۆش پێویسته....
2. خوڵقاندن
هه‌ڵمه‌ته‌کان نابێ ڕۆخێنه‌ر بن به‌ڵکوو ده‌بێ سازکه‌رانه و هیوابه‌خش بن. هه‌ربۆیه بۆ نموونه له شکاندنی چه‌کوچۆڵدا له چه‌کوشی ئاسایی دارتاشی که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێ. ئێمه هه‌روه‌ها ئه‌و سیمبۆلانه به کار ده‌به‌ین که مانا به ژیان و مانه‌وه ده‌به‌خشن نه‌ک ئه‌وه مردن و ڕووخان به‌دوای خۆیاندا دێنن. له هه‌ڵمه‌تی شکاندنی تۆپی بووفورش له کریستینه‌هامن [سوید] تێکۆشه‌رانی ئێمه گوڵه گه‌نمیان وه‌ک سیمبول له گه‌ڵ خۆ بردبوو هه‌روه‌ها له پاش هه‌ڵمه‌ته‌که‌ش شیرینی سێملا [شیرینییه‌کی سویدییه] خواردبوو.
3. نابێ له توند و تیژی که‌ڵک وه‌رگیرێ.
4. نابێ فێری ئه‌وه‌ش بین که له دژی یه‌کتری توند‌و تیژی به‌کار ببه‌ین.
5. نابێ هه‌روه‌ها خۆمان بۆ شه‌ڕ ئاماده بکه‌ین. ناتوند و تیژی ده‌بێ بنه‌ما بێت له هه‌موو هه‌ڵمه‌تێکی پلاگبیلیدا. هیچ کامه له ئێمه ناتوانێ به تێڕادیتوویی ته‌واوه بڵێ که من له توند و تیژی بێ به‌ریم. هه‌ر بۆیه پێویسته که ئێمه چ وه‌ک تاک چ وه‌ک کۆمه‌ڵ هه‌وڵ بده‌ین کۆمه‌ڵگه له توند وتیژی داماڵین.
6. هه‌موو که‌سێک پێویسته ئیمکاناتی ژیانی بۆ دابینبکرێت. ئاشتی به‌ومانایه که پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ به ڕاده‌ی پێویست دابینبکرێ. یه‌کسانی و ئاشتی به بێ یه‌کتری نابن و دوو به دوو ته‌واوکه‌ری یه‌کترین.
7. هه‌موو مرۆڤێک ده‌بێ ڕێزی ئینسانه‌کانی ده‌ورووبه‌ری بگرێ و مرۆڤه‌کان خه‌مخۆری یه‌کتری بن. ...
له به‌رچاوگرتنی ئه‌م خاڵانه له کاتی خه‌بات و تێکۆشان‌دا له دژی توندوتیژیدا بێگومان هه‌موو ئامانجی هه‌ڵمه‌تێکی بلاگبیلی یان ته‌واوی ئه‌و سیمبۆلانه‌ی ده‌کار ده‌برێن، ناپێکی [و پێویسته هه‌وڵی له‌وه زیاتریش بدرێت]. هه‌موو هه‌ڵمه‌تێک ڕه‌نگه کتێبێکی تایبه‌ت به خۆی پێویست بێت که وێنه‌یه‌کی گشتی له خاڵه ڕه‌چاوکراوه‌کان پیشان بدا. بزووتنه‌وه‌ی پلاگبیل هێندێک جار کتێبی [تایبه‌ت به هه‌ڵمه‌ته‌کان] چاپ و بڵاو ده‌که‌نه‌وه له به‌ر ئه‌وه ته‌نانه‌ت که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ش وه‌ک قازییه‌کان، دادوه‌ره‌کان، کرێکاره‌کان، نیزامییه‌کان بتوانن به‌شدار بن و هه‌ڵوێست و ئامانجه‌کانی بزووتنه‌وه بخه‌نه به‌ر باس و تیشکی شیکردنه‌وه. ته‌نانه‌ت هێندێک جاریش بزووتنه‌وه فیلم و شانۆ هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چێ ده‌کا.
به‌ڵام گرینگ‌ترین ڕێگاکانی په‌ره پێدانی دیالۆگ و گفتگۆ له گه‌ڵ که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه بریتییه له کۆبوونه‌وه‌ی که‌سیی، گفتووگۆ و داوه‌ت کردن و لێگێڕانه‌وه له کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی چه‌کداماڵیندا. ...