نووسینی: Per Herngren
پێشکه‌شه به‌عه‌دنان حه‌سه‌نپوو و هیوا بوتیمار
له زیندان مانه‌وه پلاتفۆرمێکی سیاسییه که له خودی هه‌ڵمه‌ت و مه‌حکه‌مه ڕاوه‌ستاوتره. ئه‌مه به فیڕۆدانی هێز و وزه‌یه که له زیندان مانه‌وه به باشی به‌رنامه‌ڕێژی نه‌کرێ. له زیندان کتێبگه‌لێکی زۆر نووسراون. به‌شێکی زۆری یه‌که‌م کتێبی من له به‌ندیخانه‌دا نووسرا. هه‌ر له زینداندا بوو له گه‌ڵ خه‌ڵک له پانتایی هه‌موو جیهان وه‌ک زیمبابوه، ئوسترالیا و کوستاڕیکا نامه گۆڕینه‌وه‌م کرد. تێکۆشه‌رێکی دیکه‌ی پلاگبیلی هاوبه‌ندیم به ناوی مارتین هولاده‌ی, Martin Holladay هه‌ر جارێک وڵاتێکی هه‌ڵده‌بژارد و وتاری له ڕۆژنامه‌ی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی پلاگبیلی له‌و وڵاته‌دا بڵاو ده‌کرده‌وه. زۆربه‌ی تێکۆشه‌رانی پلاگبیلی له گه‌ڵ سیاسه‌توانان، دادوه‌ره‌کان یان سه‌رباز و کرێکاری فابریکای چه‌کسازی نامه‌گۆڕینه‌وه ده‌که‌ن. له ڕوانگه‌یه‌کی سیاسییه‌وه من نه‌متوانیوه له ده‌ره‌وه‌ی دیواره‌کانی به‌ندیخانه هه‌روه‌ک کاتی مانه‌وه‌م له زیندان ئاکتیڤ بم.
گاندی ده‌یگووت ئامانجێک له کاتی مانه‌وه له زینداندا ئه‌وه‌یه که ڕێزی لایه‌نی دژ بۆ لای خۆت ڕاکێشی. گاندی شه‌ش خه‌تی گشتی بۆ به‌ندییه‌کی ساتیاگراهیSatyagrahi دیاری ده‌کا:
1- ڕاستگۆ به.
2- له گه‌ڵ کاروباری ئیداریی به‌ندیخانه هاوکاری بکه.
3- به هۆی فه‌رمانبه‌ری خۆته‌وه ببه نموونه بۆ هاوبه‌ندییه‌کانی دیکه‌ت.
4- داوای زیاتر له خۆت و زیاده له هاوبه‌ندییه‌کانی دیکه مه‌که. مه‌گه‌ر ئه‌وه له کاتی نه‌خۆشی و هه‌لوومه‌رجی تایبه‌تیدا نه‌بێ.
5- له پرسیارکردن خۆت مه‌بوێره به‌ڵام له جێبه‌جێ نه‌کردنی داواکارییه‌کانیشت تووڕه مه‌به.
6- ته‌واوی ئه‌رکه پێ ئه‌سپێردراوه‌کانت به‌و شێوه‌یه‌یی که بۆت ده‌کرێ و ده‌گونجێ جێبه‌جێ بکه.
گاندی له‌و بڕوایه‌دا هه‌ڵسوکه‌وتێکی وا له لایه‌ن به‌ندییه‌کانه‌وه هه‌ڵکه‌وته‌ی حکوومه‌ت له‌ق ده‌کا. هێندێک جار پێویسته له به‌ندیخانه‌دا به‌رهه‌ڵستکاری بکرێ. ئه‌وه‌ش کاتێکه که پاسه‌وانانی به‌ندیخانه یاساکای به‌ندیخانه ڕه‌چاو ناکه‌ن و ڕێز له به‌ندییه‌کان ناگرن.
زۆربه‌ی زیندانییه سیاسییه‌کان ڕه‌خنه له گاندی ده‌گرن و باسی هێندێک هه‌لوومه‌رج ده‌که‌ن که پێویسته له پێوه‌ندی له گه‌ڵ سزادا له به‌ندیخانه به‌رهه‌ڵستکاری بکرێ. له هه‌شتاکان به‌دواوه ئه‌و جۆره به‌رهه‌ڵستکارییانه ئاسایین.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا زۆر نموونه هه‌یه: 11ی ئوگوستی 1943 نۆزده سه‌رباز مانگرتنێکی درێژخانه‌ی نیو ساڵه‌یان به مه‌به‌ستی دژایه‌تیکردن له گه‌ڵ هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له به‌ندیخانه‌یDanbury’s Federal Correctional Institution له کاتی ژه‌می خواردندا ده‌سپێکرد. 41 ساڵ دواتر من له‌و به‌ندیخانه کۆنه‌دا که ڕابردووییه‌کی زۆری به‌رهه‌ڵستکاری هه‌بوو، به‌ند کرام. له ماوه‌ی شه‌ڕی وینتنامدا هه‌ر له‌و به‌ندیخانه‌دا قه‌شه‌و تێکۆشه‌ی پلاگبیلی فیل به‌ریگانPhil Berrigan زۆر مانگرتنی که له‌ودا به‌ندییه‌کان به‌شداریان ده‌کرد، وه‌ڕێخست.
که‌مێک به‌ر له‌وه‌ی من ببرێمه ئه‌وێ، یه‌کێک له تێکۆشه‌رانی ئاشتی هه‌ڵمه‌تێکی له دژی فابریکای کابڵچێکه‌ریی به‌ندیخانه وه‌ڕێخستبوو. له‌م فابریکایه‌دا به‌ندییه‌کان ئه‌و کابڵانه‌یان درووست ده‌کرد که له چه‌کی ناو‌کی و کاوروباری فه‌زاییدا به‌کار ده‌بران.
مه‌به‌ست له هه‌ڵمه‌ته‌کان له نێوه‌وه‌ی زیندان ده‌کرێ درێژه‌ی هه‌مان هه‌ڵمه‌ت بن که تێکۆشه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه ئه‌نجامی داون. یه‌کێک له سه‌رنجڕاکێشترین نموونه‌کان له‌م پێوه‌ندییه‌دا خۆبواردن له چوونه سه‌ربازی کۆربێت بیشووپهCorbett Bishop له ماوه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا. ئه‌و 9 سێپته‌مبری ساڵی 1944 گیرا. به پۆلیسه‌کانی گووت له به‌ر ئه‌وه ئێستا ئیتر ڕۆح و ویژدانی ئه‌و ئازاده، ئه‌وان ناتوانن به بێ ئیزنی ئه‌و شتێک به له‌شی بکه‌ن و هه‌ر بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێ هاوکاریان بکات. ئه‌و مانی له خواردن گرت و له ڕاوه‌ستان و جل له‌به‌رکردن خۆی بوارد. ئه‌وان ناچار بوون به زۆر خواردنی ده‌رخوارد بده‌ن و له نێوان مه‌حکه‌مه‌و به‌ندیخانه‌دا به کۆڵ هاتووچۆی پێبکه‌ن، دوای 144 ڕۆژ مانه‌وه له زیندان له نه‌کاو به شه‌رت ئازاد کراو و چوار ساڵ حوکمی به‌ندیخانه‌ی بۆ بوو به چه‌ند مانگێک. به‌ڵام ئه‌و دیسان له به‌ر ئه‌وه ئازادکرنه‌که‌ی به شه‌رت بوو حازر نه‌بوو هاوکاری بکا. هه‌ر بۆیه دیسان له زیندان خرایه‌وه بۆ ئه‌وه ماوه‌ی چوار ساڵ زیندانییه‌که‌ی تێپه‌ڕ بکا. به‌ڵام پاش تێپه‌ڕکردنی 193 ڕۆژی هاوکاری نه‌کردن له به‌ندیخانه ئاخره‌که‌ی به بێ شه‌رت ئازاد کرا.
هێندێک جار مه‌به‌ستی هه‌ڵمه‌ت دژایه‌تیکردنه له گه‌ڵ سیسته‌می نێوخۆی زیندان. شێوه‌ی ئاسایی هه‌ڵمه‌ت، خۆبواردنه له کار له کاتی کاری زۆره‌ملیدا. من بۆ خۆم له کاری پێشه‌سازی زۆره‌ملی نێو زیندان خۆم بواردووه. من ئه‌م خۆبواردنه‌م له به‌ر دوو هۆ کرد: یه‌که‌م له به‌ر ئه‌وه زیندان قازانجی پاره‌ی له کاره‌که ده‌کرد. دووه‌م له به‌ر ئه‌وه له کاره‌که‌دا کابڵی تایبه‌تی بۆ وزه‌ی ناو‌کی وه‌به‌رهه‌م ده‌هێندرا. زۆر له تێکۆشه‌ران له سیسته‌می کۆنترۆڵی به‌ندیخانه‌شدا خۆ ده‌بوێرن. بۆ نموونه له لێکۆڵینه‌وه‌ی پزشکی وه‌ک تاقیکاری له سه‌ر خوێن، میز ، پشکنینی له‌ش به‌گشتی و هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه سایکۆلۆژییه‌کاندا به‌شداری ناکه‌ن و خۆ ده‌بوێرن. ...
هێندێک جار هه‌ڵمه‌ته‌کان له به‌ندیخانه‌دا ته‌نیا بۆ ماوه‌ی تاقه ڕۆژێک کورت ده‌کرێنه‌وه. بۆ نموونه له ساڵوه‌گه‌ڕی هیرۆشیمادا له جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی به‌ندیخانه خۆده‌بوێردرێ.
زۆر گرینگه هه‌ڵمه‌ته‌کانی نێو زیندان به شێوه‌یه‌کی وا ورد گه‌ڵاڵه‌ڕێژی بکرێن که خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان لێ نه‌کرێ و واهه‌ست نه‌کرێ که تێکۆشه‌ران ده‌یانهه‌وێ له ژێر باری سزا ده‌ربچن. به‌رهه‌ڵستکاری ده‌بێ به‌ته‌واوی کراوه بێ. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر تێکۆشه‌رێک ده‌یهه‌وێ له چوونه زیندان خۆببوێرێ ده‌بێ وه‌ک تێکۆشه‌ری نۆروێژی مۆرتێن رۆنینگMorten Rönning پلان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داڕێژێ و کرده‌وه‌که به‌ته‌واوی کراوه بێ. ناوبراو قه‌رار بوو له ئوگوستی ساڵی 1987دا بچێته زیندان، تاوانی سزای چوونه به‌ندیخانه‌ی ئه‌وه بوو که مۆرتێن له دانی ئه‌و پاره جه‌ریمه‌یه‌ی که به هۆی هه‌ڵمه‌ت له دژی بنکه‌یه‌کی ئاسمانی له قه‌راخ ئۆسلۆ که ته‌یاره‌ی هه‌ڵگری چه‌کی ناو‌کی تێدا ده‌نیشته‌وه، خۆی بواردبوو. به‌ڵام مۆرتێن له باتی ئه‌وه له ڕۆژی دیاریکراودا بچێته به‌ندیخانه له هه‌مان ڕۆژدا له هه‌ڵمه‌تێکدا له دژی هه‌مان بنکه‌ی ئاسمانی که پێشتر له سه‌ری حوکم درا بوو، به‌شداری کرد.
هه‌روه‌ها له پێوه‌ندی له گه‌ڵ دانی جه‌ریمه یان غه‌رامه‌ت به‌رهه‌ڵستکاری و ملنه‌دان کرده‌وه‌یه‌کی ئاساییه. ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی پلاگبیلدا کاتێک هه‌ڵمه‌تێکی چه‌کشکاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ین له دانی غه‌رامه‌ت خۆ ده‌بوێرین چوونکه باش ده‌زانین هه‌مان پاره‌ی غه‌رامه‌ت بۆ چاککردنه‌وه‌ی چه‌که‌کان به‌کار ده‌برێن.
کاتێک که‌سێک له دانی جه‌ریمه و غه‌رامه‌ت خۆببوێرێ ئه‌وه مه‌حکه‌مه دۆسیه‌که‌ی ده‌نێرێته ئیداره‌ی تایبه‌ت به فرۆشتنی ماڵ و موڵکی ئه‌و که‌سانه‌ی له نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزوقۆڵه خۆ ده‌بوێرن. هێندێک جار ئه‌مه بۆ خۆی ڕێگایه‌کی دیکه بۆ خه‌باتی تێکۆشه‌ران ده‌کاته‌وه. ئوڤه پاینکه تێکۆشه‌ری ئاشتیخوازی ئه‌ڵمانی یه‌کێک له‌و تێکۆشه‌رانه‌یه که له‌م هه‌له که‌ڵکی باشی وه‌رگرتووه. کاتێک ئیداره‌ی ئاماژه‌پێکراو بۆ هه‌ڕاج و فرۆشتنی ماڵه‌که‌ی ویستوویانه سه‌ردانی بکه‌ن، ئه‌ویش شوێنی کۆبوونه‌وه‌که‌ی له شوێنی فه‌رمی وه‌ک کلێسه له وه‌ختی کراوه‌دا یان له ساڵۆنی نانخواردنی زانکۆ له وه‌ختی خواردنی نانی نیوه‌ڕۆدا دیاری کردووه. جارێکی دیکه که ده‌یانه‌ویست له لایه‌ن ئیداره‌وه سه‌ردانی ماڵه‌که‌ی بکه‌ن و شتوومه‌که‌کانی هه‌ڕاج بکه‌ن، تێکۆشه‌ر ئوڤه دۆسته‌کانی و هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی میدیای له هه‌مانکاتدا بۆ ماڵ داوه‌ت کردبوو. به‌م شێوه‌یه ئوڤه خه‌ڵک و بیروڕاوی گشتی له هۆکاری فرۆشی ماڵه‌که‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئاگادار کردووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد ته‌نانه‌ت پۆلیس نه‌توانێ له کاتی وادا خۆی له مه‌سه‌له‌ی ئوڤه‌وه هه‌ڵقورتێنێ و یارمه‌تی ئیداره‌یی هه‌ڕاج و فرۆشتن بکا. ...
بۆ ئه‌وه به‌رهه‌ڵستکاری له پێوه‌ندی له گه‌ڵ سزادا هه‌موو وزه‌ی خه‌بات به خۆوه خه‌ریک نه‌کا پێویسته هه‌ڵمه‌ته‌کان داهێنه‌رانه بن و خه‌باتگێڕان به سۆزێکی به‌رفراوانه‌وه له هه‌ڵمه‌ته‌کاندا به‌شداری بکه‌ن. بۆ نموونه کاتێک کرێکارێک به هۆی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییه‌وه له سه‌ر کار ده‌رده‌کرێ پێویسته ئه‌و کرێکاره مانگرتنێکی به‌پێچه‌وانه بکا یانێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له سه‌ر کار ده‌رکراوه ده‌چێته سه‌ر کار و له شوێنی کار حازر ده‌بێ.
له به‌ر ئه‌وه جه‌ریمه ده‌بێته کۆسپ له سه‌ر ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و که‌سانه که خه‌باتی نافه‌رمانی ده‌که‌ن، ڕه‌نگه هێندێک جار چاره‌سه‌رییه‌که ئه‌وه بێ که جه‌ریمه‌کان بدرێن. چوونکه ئه‌گه‌ر وانه‌کرێ، ئه‌وه ئه‌و هه‌سته لای خه‌ڵکی زیاتر به‌هێزتر ده‌بێ که له به‌ر خاتری ده‌رچوون له دانی جه‌ریمه خۆیان تووشی مه‌ترسی نه‌که‌ن. دانی غه‌رامه‌ت زۆرتر جێگای کێشه‌یه چوونکه پاره‌که ڕاسته‌وخۆ ده‌درێته ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ساره‌تی لێدراوه. ئاندێرش گریپ Anders Grip تێکۆشه‌رێکی ئاشتیخوازی سویدی بۆ کێشه‌ی دانی غه‌رامه‌ت له پێوه‌ندی له گه‌ڵ دانی غه‌رامه‌ت له کاتی چه‌کشکاندندا ئا به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌رییه‌که‌ی دیته‌وه: من ده‌توانم پاره‌ی غه‌رامه‌تی ئه‌و چه‌که‌ی شکاندووه‌مه بده‌مه ئه‌و که‌سانه‌ی که به هۆی ئه‌و چه‌که سویدییانه‌وه که هێشتا نه‌مانتوانیووه بیانشکێنن، زه‌ره‌د و زیانیان وه خه‌ڵکی گه‌یاندووه. ...
خۆڕاگرتن له زیندان
ئه‌و کاته‌ی تێکۆشه‌ری پلاگبیلی هێلێن ودسانHelen Woodson سێبه‌ش له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی حه‌ڤده ساڵه‌که‌ی له زیندان تێپه‌ڕ ده‌کرد، نامه‌یه‌کم بۆ نووسی. له سه‌ر ده‌سپێکی کتێبه‌که‌م له سه‌ر خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ئاگادارم کرد و داوای یارمه‌تیم لێ کرد.
پرسیاره‌که‌ی من ئه‌مه بوو: چۆن مرۆڤ ده‌توانێ ئه‌و مآوه درێژه له زینداندا بمێنێته‌وه؟ وه‌ڵامه‌که‌ی منی تووشی سه‌رسوڕمان کرد. من ڕه‌نگه ئه‌و که‌سه ڕاسته نه‌بم که وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت بده‌مه‌وه. من له به‌ندیخانه مانه‌وه وه‌ک شتێکی زه‌حمه‌ت نابینم. له ژیاندا ئێمه زۆر بڕیار ده‌ده‌ین که ئاکامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمه ده‌بێ ده‌س له ئازادی خۆمان هه‌ڵبگرین و شتی دیکه بکه‌ین. په‌یمانی ژنومێردایه‌تی به‌ستن یان منداڵ چێکردن دوو نموونه‌ی به‌رچاون له‌م پێوه‌ندییه‌دا. ڕاست هه‌ر وه‌ک به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌و بڕیارانه‌ش به زۆری پێوه‌ندیان به داهاتوو و پاراستنی ژیانه‌وه هه‌یه. جیاوازییه‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌م فیداکارییانه به‌شێکن له که‌لتووری ئێمه. له تێگه‌یشتنی ئێمه‌دا ئه‌وانه به‌شێکی جیانه‌کراوه‌و ببڕایببڕاین له ژیانی ئێمه‌دا. بۆ ئه‌وه ژیان له سه‌ر عه‌رز بپارێزرێ ئه‌وه پێویسته به‌رهه‌ڵستکاری بکرێ. به‌رهه‌ڵستکاریش به‌ندیخانه‌ی به‌دوادادێ که پێویسته ئێمه‌ش ئه‌مه وه‌ک به‌شێک له ژیانمان ببینین.
هێلێن که‌سێکی تایبه‌تییه. ئه‌و له به‌ندیخانه‌بوونی پێخۆشه.
ئاسانه که له گه‌ڵ هاوبه‌ندی هێلێن Paul Kabat قشه خۆپێناسه بکرێ. ویژدانی پۆل ئه‌وه‌ی ناچار کرد سه‌ره‌ڕای ترس له گیران و زیندان له دژی چه‌کی ناو‌کی به‌شداری هه‌ڵمه‌تێک ببێ.
پۆل له زیندان بێزار بوو
ئه‌و داوای له دادوه‌ره‌که‌ی کردبوو ئازاد بکرێ. پاش دوو ساڵ مانه‌وه له زیندان دادوه‌ر وه‌ته‌نگ داواکه‌یه‌وه هات و ئه‌وی ئازاد کرد.
من بۆ خۆم یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی مانه‌وه‌م له زیندان زۆر به زه‌حمه‌ت تێپه‌ڕاند. نه‌مده‌زانی ئایا له (ئه‌مریکا) ده‌رده‌کرێم یان بیست ساڵی ڕه‌به‌ق له سلوولێکی ته‌نگه‌به‌ردا ده‌مێنمه‌وه. بۆ ئه‌وه وره‌م تێکنه‌شکێ له سه‌ر ته‌خته‌که‌م درێژ ده‌بووم و به قووڵی له هه‌ناسه‌دانمه‌وه ورد ده‌بوومه‌وه. ئه‌مه له بودیستێکه‌وه فێر بووبوم. له خودام ده‌ویست ئارام و هێور ببمه‌وه. ...
هه‌ر زوو له گه‌ڵ زیندان ڕاهاتم و خووم پێگرت. هێندێک جار زۆرم زیندان پێخۆش بوو. مارتین هۆلاده‌یMartin Holladay تێکۆشه‌ری دوازه‌ده‌مین هه‌ڵمه‌تی پلاگبیلی له دوایین مانگی به‌ر له ئازادکرانی ڕاگوێزرایه زیندانه‌که‌ی من. بۆ من ئه‌مه قۆناخێکی زێڕین بوو و من ته‌جروبه‌ی ئه‌و شته‌ی زیندانییه‌کان پێیان ده‌گووت ئازاری سایکۆلۆژیی نه‌مده‌کرد. به شێوه‌یه‌کی گشتی دوایین کاته‌کانی زیندان ناخۆشترین قۆناخی زیندانی بوونه. مرۆڤ ده‌سوپێی خۆی ون ده‌کا و ئۆقره‌ی لێهه‌ڵده‌گیرێ. هێندێک به‌ندی به شێوه‌یه‌کی وا خۆیان ون ده‌که‌ن و کرده‌وه‌ی وا ئه‌نجام ده‌ده‌ن که ڕه‌نگه ببێته هۆی ڕاگرتنی زیاتریان له به‌ندیخانه.
هه‌ر پاش دوو سێ مانگ له زیندان ئیتر ژیانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌بێته شتێکی خه‌یاڵی و دوور له ڕاستی. کاتێک مرۆڤ ئازاد ده‌کرێ ئه‌وه ئاسایشی نێو زیندان له ده‌س ده‌دا. هه‌ستێکی شیزوفرێنی چێ ده‌بێ یانێ هاوکات که به‌ندی بیر له ئاسایشی نێو زیندان ده‌کاته‌وه له قوڵایی دڵیشیه‌وه ده‌یهه‌وێ بچێته ده‌رێ و له‌وێ نه‌مێنێ....
ئه‌و به‌ندییانه‌ی که خۆیان وه‌ک به‌ندی سیاسی ده‌ناسێنن زۆر ئاسانتر له زیندانی دیکه ده‌توانن له زینداندا خۆ بگرن. ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر هۆکار:
ئێمه (زیندانییه سیاسییه‌کان) له ده‌ره‌وه‌ی زیندان گرووپی پشتگیریمان هه‌بوو. ئه‌وان ده‌یانده‌توانی به زووترین کات له کاتی پێویست و دڵخوازدا یارمه‌تیمان بده‌ن.
زۆر که‌س له ئێمه عه‌لاقه‌و نزیکی تیۆریکی هه‌بوو که له زیندان باشتر ده‌مانتوانی خه‌ریکی ببین هه‌تا ده‌ره‌وه‌ی زیندان. من به چه‌ند سه‌عات له ڕۆژدا باس و مناقشه‌م ده‌کرد. بێجگه له‌وه زۆر کتێبم ده‌خوێنده‌وه ڕه‌نگه سێ قات زیاتر له ده‌روه‌ی زیندان.
جیاوازییه‌کی دیکه‌ی گرینگی نێوان زیندانی سیاسی و ئاسایی ئه‌و شته‌یه که هێلێن ئاماژه‌ی پێده‌کا. به‌ندی به‌رهه‌ڵستکار له زیندان مانه‌وه وه‌ک به‌شێک له خه‌بات ده‌بینێ. به‌ڵام دزێک له زیندان بوونی ته‌نیا وه‌ک هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌بینێ.
زیندانییه‌کی سیاسی له سه‌رووی هه‌موو زیندانییه‌کانی دیکه‌وه‌یه، له هه‌مووان زیاتر شیانی هه‌یه، ئه‌مه ڕاستییه‌که‌و ناشێردرێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه زۆر گرینگه که خۆئاماده‌کاری باش بۆ زیندان بکرێ. زیندانی کامه مافی هه‌یه؟ بۆی هه‌یه کامه ماف وه‌ربگرێ؟ و هه‌تا چه‌نده ده‌کرێ کرده‌وه‌و و هه‌ڵسوکه‌وتی زیندانه‌وان په‌سه‌ند بکرێ؟
هه‌میشه کاتێک که من بۆ زیندانییه‌کی نوێ ڕاده‌گوێزرامه‌وه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووم بزانم شکاندنی کامه ڕێسا ده‌بووه هۆی به‌ندکردنم له سلوولی تاکه که‌سیدا. ئه‌گه‌ر هاتوو هاوبه‌ندییه‌ک به‌رۆکی پێگرتبای و کێشه‌ی بۆ سازکردبای، ئه‌وه ده‌کرا توخنی نه‌که‌وی و لێی دوور که‌وی.
پێشوه‌خت هیچ کاتێک ناکرێ پێشدیتنی ئه‌وه بکرێ که ماوه‌ی زیندانی چۆن تێپه‌ڕ ده‌بێ. من بۆ خۆم نه‌مده‌توانی پێشدیتنی ئه‌و گشته ڕاوگوێستنه له نێوان زیندانی جۆراوجۆر بکه‌م. وه‌ختی دوورودرێژی چاوه‌ڕوانبوون له له سلوولی ساردوسڕدا له کاتێکدا مرۆڤ نازانێ چی چاوه‌ڕێی ده‌کا و له ڕاستیدا چ ڕوو ده‌دا، بۆ خۆی ڕۆحکوژ و ده‌روون ئازارده‌ره. ...
کۆمێنتی بێ‌ناو
03:22, Saturday 25 August 2007 .. ناردراوه له‌لایان ترێفه ی مانگه شه وسلام!
من شما را لينك كردم
لطفا شما هم من را لينك كنيد
http://trifaymang.blogfa.com
منیش لینك بكه ن!
23:47, Wednesday 5 September 2007 .. ناردراوه له‌لایان ترێفه ی مانگه شه و! (شاهۆ)سڵاو!
من ئیوه م لینك كردوووه بڵام ئیوه منتان لینك نكردوووه!
http://trifaymang.blogfa.com
سڵاو
10:29, Thursday 22 November 2007 .. ناردراوه له‌لایان shamalسڵاو بەڕێز ماکوان
من وێبلاگێکی جوانت هەیە هیوادارم کە سەرکەوتوو بیت
ئەگەر توانیت سەردانم بکە زۆر سپاس www.shorshiynwe.blogfa.com
کۆمێنتی بێ‌ناو
15:11, Friday 14 March 2008 .. ناردراوه له‌لایان خوشه ویستسلاو بە ری زم
ZOR JVAN DANOOSI VAGHAN MANDOO NABI
HIWAM AVAIA KA LA XDMAT BA MILATY KURD BAR DAVAM BI
SAR LA MNISH BDA