کێشه‌ی تورکیا کێشه‌ی یاسای بنچینه‌یی تورکیایه
وه‌ک ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی تورکیا له 22ی جولای ده‌ریخست، بیستوسێ پاڵێوراوی کوردی سه‌ربه پارتی کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیک، پارتێکی نزیک له پارتی کرێکارانی کوردستان که به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ خۆیان پاڵێوراوتبوو ده‌نگیان هێنایه‌وه‌و چوونه پارلمانی تورکیا. ئه‌م هه‌واڵه له خۆیدا وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد له باکووری کوردستان به‌گشتی و بزاڤی سیڤیل و مه‌ده‌نی له‌و به‌شه‌ی کوردستان به تایبه‌تی دێته نرخاندن. بزووتنه‌وه‌ی سیڤیلی باکووری کوردستان و شێوازگه‌لی خه‌باتی پێشکه‌وتوانه و مه‌ده‌نی و یه‌ک له‌وان خه‌باتی سیاسی و پارلمانی مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه و بێجگه له لایه‌نی پێشکه‌وتووی بزووتنه‌وه‌ی کورد به‌شێکی دیکه‌شی ده‌گه‌ڕێته بۆ هێندێک پره‌نسیپی دیمۆکراتیک له یاسای بنگه‌یی تورکیادا که ڕێگه به خه‌باتی له‌و شێوه‌یه ده‌دا. هه‌ر بۆیه وه‌ک ده‌بیندرێ خه‌باتی سیڤیل و سیاسی له باکووری کوردستان له چاو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان زۆرزۆر له پێشتره و ته‌نانه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیشدا نموونه‌یه‌کی به‌ده‌گمه‌نه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م کراوه‌ییه له یاسای بنگه‌یی تورکیادا به شێوه‌یه‌کی دوولایی و پارادۆکساڵ هه‌ر ئه‌م یاسای بنگه‌یی تورکیا، یاسایه‌که که به شێوه‌یه‌کی پان و به‌رین پره‌نسیپه‌کانی ئازادی و مافه دیمۆکراتیکه‌کان پێشێل ده‌کا. واته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له لایه‌ک ڕێگه به ئازادی و وه‌دیهاتنی مافه دیمۆکراتیکه‌کان ده‌دا له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هه‌مان ئازادی و مافی هه‌ڵبژاردنی دیمۆکراتیک پێشێل ده‌کا. به‌بێ چاره‌سه‌رکراوی کێشه‌ی کورد وه‌ک یه‌کێک له گه‌وره‌ترین قه‌یرانه سیاسییه‌کانی تورکیا یه‌کێک له نموونه هه‌ره‌به‌رچاوه‌کانی نادیمۆکراتیک بوونی یاسای بنچینه‌یی تورکیایه. له‌م نووسینه‌دا ئاوردانه‌وه‌یه‌کی کورت له هۆکاره گرینگه‌کانی گرێپووچکه‌بوونی یاسای بنچینه‌یی تورکیا و داخراوه بوونی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئیتنیکی و یه‌ک له‌وان کێشه‌ی کورد له باکووری کوردستاندا ده‌درێته‌وه.
وه‌ک ده‌سپێکێک بۆ چوونه نێو باسه‌که‌وه، پێداچوونه‌وه‌یه‌کی خێرا به‌و هۆکاره ئایدولوژی، سیاسی و مێژووییانه‌ی که یاسای بنچینه‌یی و قانوونه‌کانی دیکه‌ی تورکیایان پێکهێناوه، پێویسته. ده‌وڵه‌تی نوێی تورکیا له‌سه‌ر پاشماوه‌ی دوای تێکڕمانی ئیمپراتوری عوسمانی له سه‌ر بنچینه‌ی ئایدۆلوژیک که دواتر ناوی که‌مالیزمی لێ‌نرا، دامه‌زرا. له ڕوانگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسانه‌وه ئیمپراتوری عوسمانی دوو تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی هه‌بوو: یه‌که‌م ئه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی فره ئیتنیکی دامه‌زرابوو، دووهه‌م، ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆری پان و به‌رینی عوسمانی لێکگرێدابوو، باوه‌ڕی هاوبه‌شی ئیسلامی بوو نه‌ک تورک بوون. هه‌ر بۆیه ئه‌تاتورک و هاوبیرانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی تورکیادا، هه‌ر دوو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که ئیمپراتۆری عوسمانی له سه‌ر دامه‌زرابوو، وه‌لانا و له جێی ئه‌وان یه‌که‌م، ناسیۆنالیزمی تورکی و دووهه‌م شێوه‌ی حکوومه‌تی سێکولاریان دانا. له راستیدا که‌مالیزم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر بنه‌مایه‌کی زۆره‌ملی و به بێ له‌به‌رچاو گرتنی راستییه‌کانی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگا سه‌ریهه‌ڵدا. که‌مالیسته‌کان سیستمی حکوومه‌تی رۆژئاوایان واته جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی به‌هێزیان ده‌قاوده‌ق کۆپی کرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بده‌نه ژێرخانی کۆمه‌ڵگا که له لایه‌ک بایه‌خه دینییه‌کانی تێدا به هێز بوو له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه که هه‌ر ئه‌و ده‌م ناوی تورکیای لێ‌نرا، بێجگه له تورک، که‌مایه‌تی دیکه‌ی وه‌ک کورد، ئه‌رمه‌نی، یونانی و چه‌رکه‌زی لێ ده‌ژیا. ده‌وڵه‌تی نوێی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا، بوو به هۆی دروستکرانی هه‌وییه‌تێکی ره‌سمی و دانانی یاسایه‌کی بنچینه‌یی که نکۆڵی له که‌مایه‌تییه غه‌یره تورکه‌کان کرد. که‌واته به بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌می عوسمانی که له‌سه‌ر بنه‌مای دین و پلۆرالیزمی ئیتنیکی دامه‌زرابوو، هه‌وڵی که‌مالیزم ئه‌وه بوو ناسنامه‌یه‌کی تورکی زۆره‌ملی چێ بکا. هه‌ر لێره‌دا پێویستی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که ڕه‌زا شای په‌هله‌ویش له سه‌ر هه‌مان ستراتیژی له سه‌ر پاشماوه‌ی مه‌مله‌که‌تی قاجاری که ئه‌ویش له سه‌ر پلۆرالیزمی ئیتنیکی به‌ڕێوه ده‌چوو به شێوه‌یه‌کی زۆره‌ملی ده‌وڵه‌تی نوێی ئێرانی دامه‌زراند. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تی ئێرانیش به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕاستییه‌کانی ئه‌و ده‌می مه‌مله‌که‌تی قاجاری ده‌ستی پێ‌کردبوو و ڕه‌زاشا به‌زۆروزۆرداری ده‌یه‌ویست ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی فارس چێ بکا و له کۆمه‌ڵگای شیعیی ئێرانی‌دا هیچ نه‌بێ مه‌زهه‌ب که‌مڕه‌نگ بکاته‌وه، به‌ڵام پاش په‌نجا ساڵ ئاکامه‌که‌ی بوو به له دایکبوونی کۆماری ئیسلامی و سیسته‌مێکی پاشوه‌ڕۆی مه‌زهه‌بی.له پرۆسه‌ی درووست‌کردنی هه‌وییه‌تی تورکی و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بته‌و کردنی ئه‌م هه‌وییه‌ته‌دا، قانوونی بنچینه‌یی تورکیه نووسرا. له قانوونی بنچینه‌ییدا، له هه‌موو مافێکی که‌مایه‌تییه‌کان نکۆڵی کرا و بناخه‌ی درووسبوونی هێژمۆنی نه‌ته‌وه‌یی تورک داڕێژرا. هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌تاتورکه‌وه هه‌تا ئێستا له گه‌ڵ ئه‌وه به سه‌دان جار ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی له تورکیادا گۆڕدراوه به‌ڵام یاسای بنچینه‌یی تورکیا گۆڕانێکی وا که بتوانێ ڕێگه به‌چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد و ئیتنیکی دیکه‌ی نێو تورکیا بدا، به خۆیه‌وه نه‌دیووه. ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌یه بیری که‌مالیزم یانێ یه‌ک ده‌وڵه‌ت، یه‌ک نه‌ته‌وه‌و و یه‌ک زمان بنه‌مای یاسای بنچینه‌یی تورکیا پێکدێنێ و هه‌تا ئه‌وه‌نده بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌ند و پاراگرافه‌کانی پێوه‌ندیدار به بیری که‌مالیزمه‌وه، یاسای بنچینه‌یی تورکیا ئێستاش له جێی خۆیه‌تی و ئاڵووگۆڕێکی وا به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا زۆر پاکه‌تی ریفۆرم له لایه‌ن پارلمان و ده‌وڵه‌تی تورکیاوه بۆ ئاڵووگۆڕ به‌سه‌ر قانوونی بنچینه‌ییدا و به تایبه‌تی بۆ خۆگونجاندنیان له گه‌ڵ نۆرم و پره‌نسیپه ئوروپاییه‌کاندا پێشکه‌ش کراون که هه‌تا ئێستا دوو ئاڵوگۆڕی بچووک وه‌ک خوێندن به زمانی زگ‌ماک له قوتابخانه‌ی که‌سیی و وه‌شانی نیو سه‌عاته‌ی ته‌له‌فزیۆنی TRT به زمانی کوردی نه‌بێ، پێشوه‌چوونێکی دیکه له بواری ئاڵووگۆڕ به سه‌ر قانوونی بنچینه‌ییدا نه‌هاتووه‌ته گۆڕێ. گرێپووچکه‌که به تایبه‌تی له به‌ندی 42ی قانوونی بنگه‌ییدایه که بێجگه له زمانی تورکی نه‌بێ دان به بوونی زمانێکی دیکه له‌و وڵاته‌دا نانێ.
بۆ ئه‌وه زیاتر گرێپووچکه‌بوونی یاسای بنچینه‌یی تورکیامان بۆ ده‌رکه‌وێ لێره‌دا چه‌ند به‌ندێک له قانوونه‌کانی جه‌زا، راگه‌یاندن ”مێدیا” له قانوونی بنچینه‌یی تورکیا له گه‌ڵ هه‌مان پاراگراف و ماده له یاسای بنچینه‌یی تورکیا به‌راورد ده‌که‌م:ـ ماده‌ی ژماره 159 له قانوونی جه‌زای تورکیا:
”ئه‌گه‌ر که‌سێک بێ حورمه‌تی به (تورک بوون)، کۆمار، پارلمان، حکوومه‌ت، وه‌زیره‌کانی حکوومه‌ت، هێزی نیزامی و پاراستن یان که‌سایه‌تی ئیخلاقی ده‌زگای قه‌زای ولآت بکا، ئه‌وه 6 ساڵ حوکمی زیندانی پێ ده‌درێ.”ـ ماده‌ی ژماره 312 پاراگرافی 2 له قانوونی جه‌زای تورکیا:
نێوه‌ڕکی ئه‌م ماده‌یه له ره‌سته‌ی ”خه‌ڵک له‌رێ لادان”دا کورت کراوه‌ته‌وه. هه‌تا ئێستا به‌هۆی ئه‌م ماده‌یه‌وه هه‌زاران کورد و تورک که له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد یان نه‌بوونی دێمۆکراسی شتیان نووسیووه یان بلآو کردوه‌ته‌وه، زیندانی کراون.
ـ قانوونی چوارچێوه‌یی حکوومه‌تی سوئێدی RF ”Den svenska Regeringsformen” ئارتیکلی ژماره 2 پاراگرافی 1 سه‌باره‌ت به مافه سه‌رتاییه‌کانی ئازادی بیروڕا ده‌ربڕینه و له‌ودا هاتووه ”قانوون مافی ئازادی بیروڕا ده‌ربڕینی هه‌موو هاوولآتییه‌ک ده‌سته‌به‌ر ده‌کا”. له هه‌مان ئارتیکل RF 2:12 دا باسی ئه‌وه ده‌کرێ که ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی ئازادی نابێ وه‌ک ئامرازێک بۆ زه‌ربه وێکه‌وتن له دێمۆکراسی که‌ڵکی لێ وه‌رگیرێ.ـ ماده‌ی 24 په‌سه‌ند کراوی ساڵی 1916 له قانوونی بنچینه‌یی تورکیا:”هه‌موو هاوولآتیانی تورکیه، تورکن” ئه‌م ماده‌یه به‌و مانایه‌یه که له تورکیه‌دا بێجگه له تورک، ئێتنیکی دیکه بوونی نییه.
ـ ماده‌ی ژماره 42، پاراگرافی 9، په‌سه‌ندکراوی ساڵی 1961 له قانوونی بنچینه‌یی تورکیا:
”بێجگه له زمانی تورکی، هیچ زمانێکی دیکه نابێ وه‌ک زمانی زگ‌ماک بۆ خوێندن له لایه‌ن هاوولآتیانی تورکیاوه به‌کار ببرێ”. له بنی ئه‌م ماده‌یه‌دا پراوێزێک دانراوه، که زمانه‌کانی ئینگلیزی، فه‌رانسه‌یی، رووسی، عه‌ره‌بی و ئیسپانی و ئاڵمانی هه‌لآوێژراون. به‌لآم زمانی کوردی که زمانی نزیک به 20 میلیۆن کورده له تورکیا و هه‌روه‌ها زمانی که‌مایه‌تییه‌کانی دیکه قه‌ده‌غه‌یه.
ـ پرۆپۆزیسیۆنی ژماره 115 په‌سه‌ند کراوی 1996 له سوئێد (Prop.1996,97:115:127) مافی خوێندی به زمانی زگماکی بۆ هه‌موو غه‌یره سوئێدییه‌ک چ هاوولآتی سوئێدی بێ یان نه‌بێ، به‌لآم دانیشتووی سوئێد بێ له قوتابخانه‌کانی سه‌ره‌تایی دا ده‌سته‌به‌ر کراوه.
ـ قانوونی خوێندی دواناوه‌ندی سوئێد (SES) Gymnasieförordningen (SES 1992:394) له پاراگرافه‌کانی (5:7-13) و (8: 5-6)دا هاتووه: مافی خوێندن به زمانی زگماکی له قوناخه‌کانی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی بۆ هاوولآتیانی سوئێدی یان دانیشتووانی سوئێدی که زمانی دیکه‌ی زگماکیان جیاواز له زمانی سوئێدی هه‌یه، ده‌سته‌به‌ر کراوه.به له‌به‌ر چاوه گرتنی ئه‌و راستییه‌ی که زمان له‌و فاکتۆره هه‌ره گرینگانه‌یه که سنووری هه‌وییه‌ت و ئێتنیک دیاری ده‌کا، ئازادی زمان یه‌کێک له بنه‌ماکانی دێمۆکراسی یه له هه‌ر ولآتێکدا.
ـ ماده‌ی 81ی قانوونی بنچینه‌یی تورکیا:
یه‌که‌م: ”حیزبه سیاسی یه‌کان له تورکیادا ناتوانن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ن که که‌مایه‌تییه‌کان له تورکیادا له‌سه‌ر ئه‌ساسی جیاوازی ئێتنیکی، مه‌زهه‌بی یان ره‌گه‌زی پێکهاتوون”.
دووهه‌م: ”حیزبه سیاسیه‌کان ناتوانن ئامانجێک ده‌ستنیشان بکه‌ن که یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا برووشێنێ یان له چوارچێوه‌یه‌کدا تێکۆشانیان هه‌بێ که وه‌ک ئامانج پارێزگاری یان په‌رپێدانی جۆره زمان و کولتوورێکی تێدابێ که جیاواز بێ له زمان و کولتووری تورکی.”
ـ قانوونی ئازادی چاپه‌مه‌نی سوئێد (TF) ”Tryckfrihetsförordningen” له خاڵی یه‌که‌می پاراگرافی 2 (TF 2:1)دا هاتووه: ”هه‌موو هاوولآتیان بۆیان هه‌یه بیروڕاکانی خۆیان به شێوه‌ی نووسین بلآو بکه‌نه‌وه.” له خاڵی 2ی هه‌مان پاراگرافدا (TF 2:2)دا هاتووه: ”ده‌وڵه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆی نییه خۆی له ئازدی چاپه‌مه‌نی تێهه‌ڵقورتێنێ و پێشگری له بلآو بوونه‌وه‌ی جیاواز له نێو خه‌ڵکی دا بکا.ـ قانوونی ژماره 3984 پاراگرافی 4 له قانوونی راگه‌یاندنی تورکیا:
”هه‌موو ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن وه‌ک ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ ده‌بێ به زمانی تورکی بن.” لێره‌دا وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه پێویسته که ”شیرکه‌تی هاوبه‌شی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی تورکیا (TRT)، 230 ته‌له‌فزیۆنی ناوچه‌یی ”Local”، 15 ته‌له‌فزیۆنی هه‌رێمی ”Regional” و 20 ئه‌له‌فزیۆنی نه‌ته‌وه‌یی ”National” به زمانی تورکی بلآو ده‌کاته‌وه و هه‌روه‌ها شیرکه‌تی TRT، 1044 رادیۆی ناوچه‌یی، 108 رادیۆی هه‌رێمی و 37 رادیۆی نه‌ته‌وه‌یی به زمانی تورکی له تورکیا و ده‌روه‌ی تورکیا بلآو ده‌کاته‌وه.
وه‌ک له به‌راوردکردنی یاساکاندا ده‌رکه‌وت، جیاوازی نێوان یاساکانی تورکیا و بۆ نموونه وڵاتێکی ئه‌ندام له یه‌کیه‌تی ئوروپادا وه‌ک سوید وه‌ک جیاوازی نێوان ئاسمان و زه‌وی وایه. هه‌تا یاسای بنچینه‌یی تورکیاش به‌و شێوه‌یه نادیمۆکراتیک و ته‌نانه‌ت دژی مافی مرۆڤ بێ ئه‌وه تورکیا له نێو قه‌یرانه‌کانیدا ده‌بێ هه‌ر بناڵێ. له کاتێکدا چوونی 23 کوردی وڵاتپارێز بۆ پارلمانی تورکیا به هۆی هه‌مان یاسای بنچینه‌یی نادیمۆکراتیکه‌وه ده‌سته‌به‌ر بووه، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه وه‌ک له سه‌ره‌وه ده‌رکه‌وت یاسای بنگه‌یی تورکیا له بنه‌ڕه‌تدا یاسایه‌کی کۆن و نادیمۆکراتیکه. هه‌ر لێره‌شدایه دوولای و پارادۆکسی یاسای بنچینه‌یی تورکیا ده‌رده‌که‌وێ. له سه‌رده‌می ئالووگۆڕه نێوخۆییه‌کانی تورکیا، به‌تایبه‌ت پێوه‌ندی نێوان تورکیا و یه‌کیه‌تی ئوروپا وداوای چوونی تورکیا بۆ نێو یه‌کیه‌تی ئورپا و له هه‌مانکاتدا گرێپووچکه‌ی یاسای بنچینه‌یی و له ده‌ره‌وه‌ی مانه‌وه‌ی کورد و که‌ماییه‌تیه‌کانی دیکه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و قانوونه، بوونی 23 کوردی وڵاتپارێز مانایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه. بوونی ئه‌و کوردانه له پارلمان نه‌ک بۆ کورد به‌ڵکوو بۆ تورکیاش به تایبه‌ت تورکیایه‌ک که بیهه‌وێ خۆی له قه‌یرانه‌کان ڕزگار بکا، بایه‌خێکی گه‌وره‌ی هه‌یه. چوونکه له راستیدا تورکیا نه ته‌نیا پێویستی به ریفۆرم و ئالووگۆڕ له یاساکانی دا هه‌یه، به‌ڵکوو یاسا بنچینه‌یی وڵاتیش پێویستی به سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه هه‌یه.