خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی: دیالۆگێک 58 ... دیاری نه‌کراو
شیانه‌کانی سزا
هێندێک جار ڕه‌خنه له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌گیردرێ که گۆیا کات به فیڕۆ ده‌درێ. له ده‌ره‌وه‌و له ئازادی‌دا ده‌کرێ کاری زۆرتر بکرێ. بۆ نموونه ئه‌و پاره‌یه‌ی که له باتی خه‌ساره‌ت له خه‌باتگێڕانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی وه‌رده‌گیردرێ ده‌کرێ بنێردرێ بۆ جیهانی سێهه‌م. کاتێک که‌سێک له سه‌ر کار ده‌رده‌کرێ ئیتر شیانی کاریگه‌ریی خۆی له ده‌ست ده‌دا. کاتێک من شتێکی زۆر سه‌یر ده‌که‌م ئه‌وه هاووڵاتیان متمانه‌یان پێم نامێنێ.
هه‌موو ئه‌مانه له خراپتێگه‌یشتنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. تێڕوانینه‌که له‌و باوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که پێیوایه سزا ئاکامێکی خراپی به‌رهه‌ڵستکاریکردنه. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه. سزا چاوگه‌ی هێزی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییه. ئه‌م هێزه یه‌کێک له بنه‌ماکانه بۆ ئه‌وه به‌رهه‌ڵستکاری به‌ر بگرێ و به‌رهه‌م بدا.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای تاوانبارکردن پشتی ڕاست ده‌کاته‌وه ئه‌وه له هه‌مانکاتدا تاوانباری ده‌سه‌ڵات تێکده‌شکێنێ.
ئه‌وه‌ی پشتی ڕاست ده‌کاته‌وه به‌ڵام هه‌مانکات سه‌ری له به‌ر شیانی له ژێر ده‌رچوونی سزا نه‌وی ده‌کا ئه‌وه ده‌بێته هۆی قایمکردنی زیاتری ده‌سه‌ڵات.
دوو هه‌لوومه‌رجی تایبه‌تی پێویسته له پێوه‌ندی له گه‌ڵ پێویستیی سزادا له به‌ر چاو بگیردرێ. یه‌که‌م، کاتێک بزووتنه‌وه‌ی ناتوندوتیژی ئه‌وه‌نده به هێزه که ده‌توانێ به ئامانجه‌کانی خۆی بگا به بێ ئه‌وه پێویستی به سزا هه‌بێ. دووه‌م، کاتێک شیانی واژووکردنی ڕێکه‌وتنێک له گه‌ڵ لایه‌نی دژ هه‌یه و ئیتر پێویست به سزا ناکا. ...
جۆرێک له ڕێکه‌وتن ئازادکردنی گیراوه‌کانه له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه. که ئه‌مه له کرده‌وه‌دا به‌و مانایه‌یه که یاسا پشتی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌گرێ و له دژی حکوومه‌ت ڕاده‌وه‌ستێ. لێره‌دا نموونه دادوه‌رێکی ئه‌ڵمانی ڕۆژئاوا بوو که له ناکاو هه‌موو گیراوه‌کانی هه‌ڵمه‌تی بنکه‌ی په‌رشینگ دوو PershingII له موتلانگێن Mutlangen ئازاد کرد. ئاخره‌که‌ی حکوومه‌ت ناچار بوو که کاری دیکه بدا به ئه‌و دادوه‌ره‌و ئه‌وی له سه‌ر دۆسیه‌ی خه‌باتگێڕانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی دوور خسته‌وه.
به‌ڵام زۆر به ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌که‌وێ که ڕێکه‌وتنێکی زووبه‌زوو بێته کایه‌وه. زۆر جاران کاتێکی ئێجگار زۆری ده‌وێ که به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی وا به‌هێز چێ بکرێ که له باری ئه‌خلاقییه‌وه ئه‌وه‌نده به هێز بێ که ده‌سه‌ڵاتداران پاشکه‌شه بکه‌ن. هه‌ر بۆیه له زۆربه‌ی جاره‌کاندا خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به‌ستراوه‌ته‌وه به سزاوه‌و (ئه‌وه سزایه که خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی وه‌گڕ ده‌خا و کاریگه‌ر داده‌نێ).
سزا بنه‌مایه بۆ جێگرتنی چوار کۆڵه‌که‌ی کاردانه‌وه‌یی له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا:
یه‌که‌م، وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا، سزا یارمه‌تیده‌ره بۆ خۆدیتنه‌وه‌و خۆناسین.
دووه‌م، په‌یامێکه بۆ پێکهێنانی شێوازێک له داواکاری ئه‌خلاقییانه که پشتیوانی لانیکه‌م به‌شێک له لایه‌نی دژ بۆ لای خه‌بات ڕابکێشێ.
سێیه‌م، جۆرک هاندانه له دژی پاسیڤبوون و جۆرێک تێکدانی فه‌رمانی.
چواره‌م، به شێوه‌یه‌کی سیمبولیک کاتێک لایه‌نی دژ داواکاری سزا له دژی خه‌باتگێڕان ڕاده‌گه‌یه‌نێ، جۆرێک تێگه‌یشتنی به‌ربڵاو له خودی به‌رهه‌ڵستکاری پێکدێ. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که به‌رهه‌ڵستکاری ته‌نیا به شێوه‌ی مۆنۆلۆژی نابێ به‌ڵکوو دیالۆگێک له میانه‌ی مه‌حکه‌مه له گه‌ڵ لایه‌نی دژ چێ ده‌بێ که له‌ودا لایه‌نی دژ له پرۆسێسی مه‌حکه‌مه‌دا به‌شداری ده‌کا و هه‌ڵوێستی خۆی ده‌گرێ.
من ئه‌م سێ خاڵه‌ی دوایی فره‌تر ورد ده‌که‌مه‌وه.
له شه‌وێکی دێسه‌مبه‌ری 1955 له مۆنتگۆمه‌ری، ئالباما ژنێکی ماندووی ڕه‌ش له کورسی ڕیزی پێشه‌وه‌ی باسێک که بۆ سپییه‌کان دیاری کرابوو، دانیشت. کاتێک ژنه‌که له دانی کورسییه‌که‌ی به پیاوێکی سپی خۆی بوارد، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا. زیندانی کردنی ژنه‌که بووه هۆی بایکۆتی 382 ڕۆژه‌ی پاسه‌کان و ده‌سپێکرانی بزووتنه‌وه‌یه‌ک که به شێوه‌یه‌کی ڕادیکاڵ دواتر یاسای ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی ئه‌مریکای گۆڕی. خۆڕاگری و ده‌س بۆ توندوتیژی نه‌بردنی خه‌باتگێڕانی ڕێگای مافی هاووڵاتییه‌تی له به‌رانبه‌ر توندوتیژی له ڕاده‌به‌ده‌ری پۆلیس بووه هۆی ئه‌وه پشتگری ئێجگار گه‌وره‌ی چینی نێونجی سپی ئه‌مریکایی بۆ لای خۆی ڕابکێشێ. یانێ سزا په‌یامێک بوو بۆ پێکهێنانی داواکارییه‌کی ئه‌خلاقییانه که توانی پشتیوانی به‌شێکی زۆر له هاووڵاتیانی ئه‌مریکی بۆ لای خه‌باتی مافی هاووڵاتییه‌تی ڕابکێشێ.
سێه‌مین کارکردی سزا جۆرک هاندانه له دژی پاسیڤبوون و جۆرێک تێکدانی فه‌رمانی. ئه‌مه به زۆری ده‌توانێ له سه‌ر دۆستان، ئه‌و کرێکار یان کارمه‌ندانه‌ی که له کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کاندا له کێشه‌که‌وه گلاون، نوێنه‌رایه‌تی داموده‌زگای حکوومه‌تی و ئه‌و که‌سانی که پاش ئازادبوون له زیندان ده‌بیندرێن، کاریگه‌ری دابنێ.
کارکردی چواره‌می سزا بریتییه له یارمه‌تیدانی خه‌بات له لایه‌ن لایه‌نی دژ به‌ر. ئه‌مه له خۆیدا به شێوه‌یه‌کی سیمبۆلیک جۆرێک تێگه‌یشتن له خه‌بات له لایه‌ن دژبه‌ره‌وه پێکدێنێ. به هۆی ئه‌وه‌وه که ئێمه خۆمان له سه‌ره‌وه‌ی یاسا دانانین و هه‌ر به پێی یاسا سزا وه‌رده‌گرین جۆرێک دیالۆگ له گه‌ڵ لایه‌نی دژ چێ ده‌بێ که ئه‌م دیالۆگه له خۆیدا به‌شێکه له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی. سزا و چوونه مه‌حکه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه که به‌رهه‌ڵستکاری مۆنۆلۆژییانه نه‌بێ به‌ڵکوو دیالۆگێک له گه‌ڵ لایه‌نی دژ پێکبێ و هه‌روه‌ها لایه‌نی دژ هه‌ڵوێستی خۆی وه‌رگرێ.