خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی: دیالۆگێک 57 ... دیاری نه‌کراو
کاتێک دوو که‌س له کرێکارانی ڕێگای ئاسن لێخوری قه‌تار لارش فالکێنبه‌ریان Lars Falkenberg له جۆری باری ئه‌و قه‌تاره‌ی که ئه‌و قه‌رار بوو بۆ شه‌وێ لێی بخوڕێ، که چه‌ک بوو، ئاگادار کرده‌وه، ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌و ئه‌وه بوو بۆ ئه‌وه خۆی تووشی کێشه له گه‌ڵ ئیداره‌ی قه‌تار SJ و داموده‌زگای قه‌زایی نه‌کا، خۆی نه‌خۆش بخا و له چوونه سه‌ر کار خۆی ببوێرێ. ئه‌مه کرده‌وه‌یه‌کی که‌سیی ئه‌خلاقی بوو که ویژدانی لارشی ئاسووده ده‌کرد. به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ئاڵته‌رناتیڤێک نه‌بوو که باوه‌ڕی قه‌تارلێخوڕه‌کانی دیکه‌ی سه‌باره‌ت به خۆبوواردنی ویژدانی که ده‌رکرانی به‌دواوه بێ، قایم بکا....
کاتێک ساڵی 1987 چوومه گه‌ڕه‌کێکی هه‌ژارنشین له سانتیاگۆ دیتم که له کارابایی ڕوناکایی کۆڵانه‌کانه‌وه، کاره‌با بۆ هێندێک ماڵ کێشراوه. دانیشتووانی گه‌ڕه‌ک کاره‌بایان ده‌دزی. ئه‌مه له باری ئه‌خلاقییه‌وه به‌ته‌واوی جێگه‌ی په‌سه‌ند و به‌رگری بوو، چوونکه ئه‌و خه‌ڵکه به بێ کاره‌با نه‌یانده‌توانی له‌و زستانه سه‌خته‌دا هه‌ڵ بکه‌ن. به‌ڵام له هه‌مانکاتدا هه‌ر ئه‌م کرده‌وه وای ده‌کرد که دانیشتووان به هیچ شێوه‌یه‌ک کارێک نه‌که‌ن که ده‌مودووی حکوومه‌ت له گه‌ڕه‌که‌که‌یان وه‌ده‌ربکه‌وێ. هه‌ر ئه‌مه وای ده‌کرد که ئه‌وان له خۆڕێکخستن ببوێرێ و ئیتر ئه‌وان داوای کاره‌بای هه‌رزان له حکوومه‌ت نه‌که‌ن. له ڕاستیدا ڕێگه له به‌ر ده‌م شیانه‌کاندا داخرابوو. بۆ ده‌ربازبوون له‌و داخرانه ڕێگاچاره‌یه‌ک نه‌ده‌بینرایه‌وه.
کاتێک پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌کان دابینکرابن، دیتنه‌وه‌ی ڕێگاچاره ئاسانتره. به‌ڵام دیسان ئه‌وه بۆ خۆمانین که به هۆی ترسه‌وه ئه‌و شیانانه له ده‌س ده‌ده‌ین. ئه‌مه له خۆیدا مرۆڤ به‌ره‌و خۆکۆنترۆڵکردن ڕاده‌کێشێ.
کامه دیکتاتۆرترین حکوومه‌ت له دنیادا هه‌یه ناتوانێ ئه‌وه‌نده پۆلیسی هه‌بێ که بتوانێ دانه دانه‌ی هاووڵاتیان کۆنترۆڵ بکا. ئه‌وه هاووڵاتیان بۆ خۆیانن که خۆیان و که‌سانی دیکه‌ش کۆنترۆڵ ده‌که‌ن. پرینس کروپوتکین Prins Kropotkin ده‌ڵێ ئه‌م پێشوه‌چوونه به هۆی هاوکاریی دوولایه‌نه‌وه دێته ئاراوه. من ده‌توانم بڵێم ده‌سته‌ڵات بۆ خۆی له کۆنترۆڵکردنی دوولایه‌نه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
بۆ ئه‌وه سزا کاریگه‌ری خۆی هه‌بێ ده‌بێ ئێمه خۆمان بۆ خۆمان کۆنترۆڵ بکه‌ین. خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی هه‌میشه به‌کراوه‌یی ده‌کرێ. ئامانج ئه‌وه‌یه که ئه‌م خۆکۆنترۆڵکردنه نه‌مێنێ و که‌سانی دیکه هان بدرێن که هه‌مان شت بکه‌ن و به سه‌ر ترس‌دا زاڵ بن. ئامانج له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه که که‌لتوورێک چێ بکرێ که له‌ودا هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ پێش به نایه‌کسانی و تووندوتیژی بگرن و بۆ گه‌یشتن به‌م کاره‌ش ترس و سزا کۆسپیان بۆ درووست نه‌کا.