خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی: دیالۆگێک 56 ... دیاری نه‌کراو
...
که‌ره‌سته‌ی لابردنی ترس له سزا خودی په‌سه‌ندکردنی سزا و دواتر ئاکامه که‌سییه‌کانی سزایه. ترس له‌وێ دایه. من له لای ترسه‌وه نایه‌م. به‌ڵام من به سه‌ر ترس‌دا زاڵ ده‌بم.
له به‌رئه‌وه ترس دوایین کۆسپه بۆ ئه‌وه کۆمه‌ڵگایه‌کی پتریه‌کسانی بنیاد بنێین، ئه‌وه سزا له خۆیدا گرینگ‌ترین به‌شی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییه.
هه‌تا ترس هه‌بێ ئه‌وه ده‌بێ مرۆڤی واهه‌ڵکه‌ون که به سه‌ر ترس له ترس‌دا سه‌رکه‌ون. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێ ئه‌وه ترس به سه‌رماندا زاڵ ده‌بێ و ترسه که ڕۆژانه هه‌ڵمان ده‌سووڕێنێ.
هێنڕی ده‌یڤید تورێئۆ Henry David Thoreau زۆر پێشتر له ساڵی 1849 ئا به‌م شێوه‌یه له سه‌ر پره‌نسیپی کاریگه‌ری خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌دوێ: له ژێر ده‌سته‌ڵاتی حکوومه‌تێکدا که له سه‌ر بنه‌مای ناحه‌قی که‌سێک ڕاپێچی زیندان ده‌کا ئه‌وه خودی زیندان ده‌بێته ئه‌و شوێنه به‌رحه‌قه‌ی بۆ وه‌رگرتنی حه‌ق و ڕاستی. ئه‌م شوێنه له‌باره‌ی ئێمڕۆ، تاقه شوێنێکه که ماساچووسێت هه‌یه‌تی که له‌وێدا ئینسانه‌کان به ئازادی (له باری ویژدانییه‌وه) ده‌ژین و که‌متر به‌ستراونه‌ته‌وه به خه‌ڵکانی دیکه‌وه، ئه‌و شوێنه‌ش هه‌مان زیندانی ماساچووسێته. ئه‌مه تاقه شوێنێکه له ژێر ده‌سته‌ڵاتی حکوومه‌تی به‌رده‌داری ئه‌مریکا که له‌ودا ئینسانێک به ویژدان ده‌توانێ به ئازادی بژی. ئه‌گه‌ر بێتوو که‌سێک له‌و باوه‌ڕه‌دا بێ که ئینسانه‌کان له زینداندا کاریگه‌ریان نامێنێ و ده‌نگی ناڕازیان به گوێی ده‌وڵه‌ت ناگا و ئه‌وان ئیتر له نێو چواردیواری زینداندا ناتوانن خه‌بات بکه‌ن، ئه‌وه ئه‌و که‌سه نازانێ که هه‌میشه ڕاستی له هه‌ڵه و چه‌واشه‌یی به‌هێزتره و چۆن که‌سانی نێو زیندان ده‌توانن ده‌نگی خۆیان به ده‌ره‌وه بگه‌یه‌نن و کاریگه‌رییان هه‌بێ…
گاندیش هه‌روا ئاکامه که‌سییه‌کانی وه‌ک هێزی پشته‌وه‌ی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی دیووه. که‌سێکی ساتیاگراهی له‌و باوه‌ڕه‌دایه که : ئازار و زه‌جر کێشان له پێناوی ڕاستیدا هێزی تایبه‌تی خۆی هه‌یه که زۆر زۆر له هێزی شه‌مشیر و ئاسن به‌هێزتره. (1)
به‌ڵام خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی شه‌هید په‌روه‌ری نیه. ئه‌وه خودی ئازار نیه که هێز ده‌دا. زۆر که‌س به‌ئاسانی ماوه‌ی زیندان تێده‌په‌ڕێنن. هێزی نافه‌رمانی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که مرۆڤ به سه‌ر ترس له ئازار و زه‌جردا سه‌رده‌که‌وێ. میکانیزم له خودی زاڵ بوون به سه‌ر ترسدایه. هه‌ر ئه‌مه وامان لێده‌کا و ناچارمان ده‌کا که شیانه‌کان وه‌بینین.
شه‌هید په‌روه‌ری به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه. چوونکه شیانه‌کان بۆ هه‌موو که‌سێکی دیکه ناهێڵنه‌وه. ئێمه له به‌ر ئه‌وه ئه‌وان خۆیان بۆ ئێمه کردۆته قوربانی خۆشمان ده‌وێن. ئه‌وان پێشڕه‌وی ئێمه‌ن.
به‌ڵام هیچ که‌سێکی دیکه بێجگه له خۆمان ناتوانێ ئازادمان بکا. ئێمه ته‌نیا کاتێک ئازادی وه‌ده‌ست دێنن که به سه‌ر ترس‌دا زاڵ بین و ئاکامه که‌سییه‌کانی په‌سه‌ند بکه‌ین. کاتێک لێخوڕیکی قه‌تار له گرێبێستاد Grebbestad له سوید سه‌رپێچی له لێخوڕینی قه‌تاری چه‌کهه‌ڵگر کرد ئه‌وه مه‌ترسی ده‌رکرانی خرایه به‌رده‌م. هه‌ر ئه‌م ده‌رکرانه و په‌سه‌ندی مه‌ترسی ئاکامه که‌سییه‌کانی لێخوڕی قه‌تار بوو به هۆی ئه‌وه که‌سانی دیکه بۆ ئه‌نجامدانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی هان بدا.
که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بکرێ یانێ له ژێر باری سزا ده‌ربچی و نافه‌رمانی به نهێنی بکرێ ئه‌وه له خۆیدا په‌سه‌ندی فه‌رمانییه. له ژێر ئاکامه که‌سییه‌کان ده‌رچوون بۆ خۆی کاریگه‌ری سزا به هێز ده‌کا.
(1) Gandhi, M. K. Non violent resistance. New York: Schocken Books. 1985. s 66.