هێزی به‌رهه‌ڵستکاری

له سه‌ر سزا
سه‌رکه‌وتن به سه‌ر ترس‌دا
سزا به‌شێکی گرینگه له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی. مه‌سه‌له‌ی تایبه‌ت حوکمی ئازادکردنه که له کرده‌وه‌دا به مانای سه‌لماندنی هه‌ڵمه‌ته له لایه‌ن دادگاوه. من زۆر جار له گه‌ڵ ئه‌م تێزه به‌ره‌وڕوو بووم. هه‌ربۆیه ده‌مهه‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بچمه سه‌ر باسی چۆنیه‌تی توانای خۆڕاگری له به‌ندیخانه و هه‌روه‌ها ڕه‌نگه توانای ئه‌نجامدانی به‌رهه‌لستکاری، بڕێک به قووڵی باسی ئه‌م تێزه بکه‌م و وه‌پێشی بخه‌م. بێجگه له‌مه ده‌مهه‌وێ باسی دانی پاره له باتی له به‌ندیخانه بوون و غه‌رامه‌ت بکه‌م.
ترس له ئاکامه که‌سییه‌کان پێشمان ده‌گرێ که پێش به تووند وتیژی بگرین و کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان پێک‌بێنین. ئامرازی شکاندن و سه‌رکه‌وتن به سه‌ر ترس‌دا به شێوه‌یه‌کی دوولایی (پارادۆکساڵ) وه‌رگرتنی ئاکامه‌کانی نافه‌رمانییه یانێ قبوڵ و وه‌رگرتنی سزا.
کاتێک مرۆڤه‌کان له دژی نایه‌کسانی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رهه‌ڵستکاریه‌که‌ش ببێته هۆی ده‌رکردن له سه‌ر کار، کێشرانه مه‌حکه‌مه، دانی غه‌رامه‌ت یان زیندانی کردن، ئه‌مه له خۆیدا به‌و مانایه‌یه که سزا له نێو ده‌چێ. یان به شێوه‌یه‌کی کونکرێتتر ده‌کرێ بگوترێ: کارکردی بنه‌ڕه‌تی سزا که کۆنترۆڵ کردنی هاووڵاتییانه له به‌ین ده‌چێ. ئینترنالیزه یان ترسی سزا له خۆیدا واده‌کا که هاووڵاتیان خۆیان بۆخۆیان کونترۆڵ بکه‌ن. یانێ مرۆڤه‌کان ده‌بنه زیندانه‌وانی خۆیان.
زیندان له پێش هه‌موو شتێکدا بۆ که‌سانێکه که له‌وێ دانانرێن. کاتێک هاووڵاتییه‌ک ئه‌وه‌ی پێی ڕاسته به بێ له به‌ر چاو گرتنی مه‌ترسی سزا ئه‌نجامی ده‌دا، ئه‌وه دیواری زیندانه‌کانن که ده‌ڕووخێندرێنن. ئه‌گه‌ر چی زیندان له مانا فیزیکییه‌که‌یدا هه‌ر له جێی خۆی ده‌مێنێ. زیندانییه‌کان وه‌ک سیمبۆل له زیندان ده‌مێننه‌وه به‌ڵام مانای سیمبۆلکی کاره‌که‌یان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌گه‌یه‌ته خه‌ڵکی. به‌ڵام زیندانییه‌کانی هه‌وه‌ڵی _ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی دیواری زیندانن _ به ئه‌نجامدانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌توانن زه‌نجیری پێیه‌کانیان بکه‌نه‌وه‌و فڕێی بده‌ن و خۆیان نه‌که‌نه زیندانه‌وانی خۆیان.
زه‌نجیری ڕاسته‌قینه‌ی پێمان، ترسی که‌سیی ئاکامی کرده‌وه‌کانمانه له کاتی له ژێر پێ خستنی یاسادا. ئه‌م ترسه ته‌نیا ترسێکی سایکۆلۆژی نیه. به‌ڵکوو زه‌نجیری پێمان پێش هه‌موو شتێک پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوورییه. پێکهاتنی ئه‌م جۆره زه‌نجیرانه له گه‌ڵ یه‌کدی جیاوازی هه‌یه. له وڵاتانی سکاندیناڤیدا خه‌ڵک له ترسی شێمانه‌ی له‌ده‌ستدانی کار یان فێرگه یان ئه‌وه دۆسته‌کانمان چۆن چاومان لێده‌که‌ن و چۆن ده‌توانین ئه‌رکه‌کانمان له به‌رانبه‌ر هه‌ڵسووڕاندنی کاری بنه‌ماڵه ئه‌نجام بده‌ین یان دانی غه‌رامه‌ت، ده‌ترسن. یانێ له ترسی هه‌مووی ئه‌مانه‌یه که خۆمان زیندانێک بۆ خۆمان چێ ده‌که‌ین.
کاتێک گرووپێکی سویدی گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی پلاگبیلی داڕشت له نه‌کاو بۆمان ده‌رکه‌وت که ترسی ئاکامه ئابوورییه‌کان له ترسی که‌وتنه زیندان بۆ ئه‌ندامانی گرووپ گرینگتر بوو. له خۆئاماده‌کارییه‌کانی پێش هه‌ڵمه‌تدا چه‌ند سه‌عاتێکمان وه‌خت بۆ باسی کاتی که‌وتنه زیندان ته‌رخان کرد. هیچ کامه له تێکۆشه‌ره‌کان ترسی که‌وتنه زیندانی له دڵدا نه‌بوو به‌ڵام دواتر بۆمان ده‌رکه‌وت که ترس و دڵه‌خورپه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌ندامانی گرووپ شێمانه‌ی دانی غه‌رامه‌ت بوو.
زۆربه له‌و بیره‌دا بوون له به‌ر ئه‌وه له ژێر باری دانی غه‌رامه‌ت ده‌رچن ئه‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌یانه بیده‌نه ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیان.له گرووپێکی دیکه‌دا که ئه‌ندامه‌کانی تا ڕاده‌یه‌ک گه‌نجتر بوون – نزیک به سی ساڵ – ترسی دانی غه‌رامه‌ت به‌و ڕاده‌یه نه‌بوو. ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه له مرۆڤه ئه‌لترناتیڤه‌کان که له شوێنی به کۆمه‌ڵژیان یان له خانه‌باخ له گونده‌کاندا ده‌ژیان و له که‌سانی بۆ نموونه وه‌ک دوکتۆر، مامۆستا یان فه‌رمانبه‌ر که‌متر سه‌قامگرتووتر بوون، پێکهاتبوون. گرووپی یه‌که‌م زیاتر ترسی ئه‌وه‌ی چ به سه‌ر کاره‌که‌ی یان وانه‌گوتنه‌وه‌که‌ی دێ، هه‌بوو هه‌تا گرووپی دووه‌م. هێندێک جار ئه‌وان نه‌یانده‌وێرا پشوو وه‌ربگرن.
- جێگره‌وه‌که‌ی من پێی خۆش نیه که من جارێکی دیکه کاتی کاره‌که‌م بگۆڕم.
- خه‌ریکه له لایه‌ن هاوکاره‌کانمه‌وه نقه‌و و بۆڵه‌م به سه‌ردا ده‌کرێ.
- نا، ئه‌و کاته ناتوانم، چوونکه ڕاست ئه‌و ده‌مه ده‌مهه‌وێ ئینشایه‌ک هه‌ڵسه‌نگێنم.
ئه‌وه به‌رزی دیواره‌کانی زیندان نیه که ده‌بێته کۆسپ له به‌ر ده‌م ڕاکردنی زیندانییه‌کاندا. ئه‌وه ڕاده‌ی که‌می و زۆری سزا نیه که خۆمان له نێو خۆماندا زیندانی ده‌که‌ین. به‌ڵکوو پێوه‌ندی ئێمه له گه‌ڵ سزایه که له سه‌ر چۆنییه‌تی سزا کاریگه‌ری داده‌نێ. ئه‌مه له خۆیدا به‌و مانایه‌یه که که کونترۆڵێکی له‌کاردابوو هه‌میشه کاریگه‌ری زۆری خۆی داده‌نێ.