یادگاره وردیله‌کان (5) ... دیاری نه‌کراو
حه‌وتاش
ژماره‌مان له قامکی ده‌ستان تێنده‌په‌ڕی. له نێو گڕه به‌ردێکدا له په‌نای کوچکێکی زلدا په‌نامان گرتبوو. له ته‌نیشتمان کترییه ڕه‌ش له سه‌ر سێ به‌ردی بچووک و ئاگرێکی بێدووکه‌ڵی پووش و په‌ڵاشی وشکه‌وه‌بوو له به‌ر خۆره‌تاوی به‌هاریدا، قوڵته قوڵتی ده‌هات. تاونه‌تاوێک گوله‌یه‌ک ویزه‌ی ده‌کرد و به سه‌ر به‌رده‌که‌وه تێده‌په‌ڕی. هه‌ر که سه‌ری هه‌ڤاڵێکیش له په‌نای کوچکه‌که‌وه وه‌ده‌رکه‌وتبا ئه‌وه ده‌بوو به ڕه‌گبار و هاتنی ڕێژنه‌ی گولله، گولله‌کان وه به‌رده‌کان ده‌که‌وتن یان به سه‌ر به‌رده‌کاندا هه‌ڵده‌تۆقین و له په‌نامان وه عه‌رز ده‌که‌وتن. مابه‌ینی ئێمه و سه‌نگه‌ری لایه‌نی به‌رانبه‌رمان که پێشمه‌رگه‌گه‌لی کۆمه‌ڵه بوون هه‌ر چه‌ند سه‌د میترێک ده‌بوو. خواره‌وه‌ی ئه‌وان به‌ره‌و لای ئێمه نسار بوو و هێشتا په‌ڵه په‌ڵه به‌فری لێمابوو، له لای ئێمه‌وه، به‌فر تووابۆوه‌و گیایی به‌هاری تازه سه‌ریان له عه‌رز ده‌رهێنابوو.
شوێنی هه‌ڵکه‌وتنی کۆمه‌ڵه‌کان له سه‌ره‌وه‌ی ئێمه‌وه بوو یانێ له باری نیزامییه‌وه به سه‌ر ئێمه‌دا زاڵ بوون به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه نێوانمان به ته‌واوی ڕووته‌ن بوو و تاقه به‌ردێکیشی لێ وه‌گیر نه‌ده‌که‌وت، هێرشیان نه‌ده‌کرد، ئێمه‌ش هه‌ر له به‌ر ئه‌و هۆیه نه‌مانده‌وێرا له شوێنی خۆمان جوڵه بکه‌ین. به‌ڵام ته‌ق و هۆڕ هه‌روا بێ پسانه‌وه به‌رده‌وام بوو. له خواره‌وه‌ی هه‌ردوولاشمان له سه‌ر جاده و نێو گونده‌کاندا چه‌ند پێگه‌یه‌کی حکوومه‌تی لێ بوو که چه‌کداره‌کانیان هاتبوونه سه‌ر بانی پێگه‌کان و له شه‌ڕ و شۆڕی ئێمه‌یان ده‌نواڕی. ڕه‌نگه له‌و ده‌مه‌دا پڕ به ده‌می خۆیان به شێتی ئێمه و که‌وتنه گیانی یه‌کتری و تینوو به خوێنی یه‌کتری ئێمه پێکه‌نینیان هاتبێ.
گوێمان به ته‌ق و تۆق ڕاهاتبوو و ئیتر دانه‌ده‌چڵه‌کاین و خه‌ریکی چاخواردنه‌وه و قسه‌وباس و به‌زموڕه‌زمی خۆمان بووین. حسه‌ین مامۆڵه‌یی به نوکته و قسه‌خۆشه‌کانی کۆڕه‌که‌مانی گه‌رمتر کردبوو. جارجارێک به نیوه گاڵته و نیوه ڕاستی هه‌ر له جێی خۆی سه‌ری له په‌نای به‌رده‌که هه‌ڵدێنا و به بڕنه‌وه وه‌سه‌ته‌که‌ی گولله‌یه‌کی ده‌هاویشت.
له نه‌کاو حسه‌ین بێده‌نگ بوو که ئاورم لێدایه‌وه چه‌ند دڵۆپه خوێنێک له ته‌وێڵیه‌وه به‌ره‌و نێو چاوانی هاتبوونه خوارێ.
- حسه‌ین، حسه‌ین؟ ده‌نگم ئه‌ژنه‌فی؟
حسه‌ین ده‌نگی نه‌هات. گوێم له سه‌ر دڵی دانا. دڵی هێشتا لێی ده‌دا. لاقه‌کانیم له سه‌ری به‌رزتر کرده‌وه. کۆڵه‌پشتی ده‌رمانم کرده‌وه. سه‌رم بۆ برینپێچ کرد و به پاڵتۆکه‌ی خۆی دامپۆشی. له په‌نای کزم کرد و له له بیرێکی قوڵه‌وه ڕۆ چووم.
پاییز، له فێرگه‌ی حیزب حسه‌ینم ناسی. کوڕه وه‌رزێڕێکی هه‌ژاری خه‌ڵکی دێی مامۆڵه له سه‌رشیوی مه‌ریوان بوو. ته‌نیا چاوێکی هه‌بوو، بۆ وای لێهاتبوو که‌س نه‌یده‌زانی و بۆ خۆشی بۆ که‌سی باس نه‌ده‌کرد. هه‌تا بڵێی قسه خۆش بوو و زۆر جار باسی پیاوی پیری کورد و عه‌شقی وان بۆ تفه‌نگی بڕنۆی ده‌کرد. حسه‌ین بۆ خۆشی عاشقه تفه‌نگ بوو، به پێچه‌وانی پێشمه‌رگه‌ی گه‌نجی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر حه‌زی له تفه‌نگی بڕنۆ ده‌کرد. ڕه‌نگه هه‌ر برنۆویش بۆ پێشمه‌رگایه‌تی ڕاکێشابێ. باڵایه‌کی کورتی هه‌بوو که جامه‌دانی له سه‌ر ده‌نا و بڕنۆوه‌که‌شی له شان ده‌کرد ئه‌وه‌نده‌ی دیکه کورتر ده‌هاته پێش چاو.
له کاتی گه‌ڕانه‌وه له باشووره‌وه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات پێکه‌وه بووین. ئه‌و ماوه‌یه هه‌مووی هه‌ر باسی گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ریوان و ناوچه‌ی سه‌رشیوی ده‌کرد. که له ناوچه‌ی بانه جارجار تووشی شه‌ڕ له گه‌ڵ حکوومه‌ت یان کۆمه‌ڵه ده‌بووین و گه‌ڕانه‌وه‌که‌مان وه‌دره‌نگ ده‌که‌وت، زۆری پێ ناڕه‌حه‌ت ده‌بوو. نازانم بۆ ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌ی مه‌ریوان ده‌کرد. ئه‌مه نهێنییه‌ک بوو هه‌ر بۆ خۆی ده‌یزانی و بۆ که‌سی نه‌ده‌درکاند. ئایا ده‌یه‌ویست به چه‌کوڕه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه بچێته‌وه گونده‌که‌ی و خۆی نیشانی خه‌ڵکی بدا؟ دڵدارێک چاوه‌ڕێی ده‌کرد؟ تاسه‌ی بینینی دایکوباب و خوشکوبراو داروده‌وه‌نی مامۆڵه‌ی ده‌کرد؟ چ نهێنێنییه‌کی له دڵدا بوو، نازانم و ئێستاش ئێستایه نه‌مزانی بۆ ئه‌وه‌نده په‌له‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه ده‌کرد...؟
ورده ورده خۆر له که‌لی حه‌وتاش ئاوا بوو. ده‌نگی ته‌قه که‌م بۆوه‌و ئه‌و هێستره‌ش به‌دوایدا ناردبوومان گه‌یشت. له‌شی بێ گیانی حسه‌ین به‌ر سه‌ر هێستردا شۆڕ کرایه‌وه‌و به‌ره‌و گوندی حه‌وتاش به‌ره‌و خوار شۆڕ بووینه‌وه. نازانم حسه‌ین له حه‌وتاش نێژرا یان دواتر که‌سوکار هاتن و بردیانه‌وه‌و له مامۆڵه ناشتیان. ئێمه هه‌ر پاش چه‌ند سه‌عاتێک حه‌وتاشمان به جێهێشت و ئیتر جارێکی دیکه ئه‌و دێیه‌م نه‌دیته‌وه.