به‌شه جیاجیاکانی مه‌حکه‌مه

هه‌ر مه‌حکه‌مه‌یه‌ک له پێنج به‌ش پێکهاتووه: داخوازی سزا، ڕوونکردنه‌وه‌ی تاوان، به‌ڵگه، باسی وه‌ئه‌ستۆکه‌وتن و حوکم. ئه‌م ڕیزه له زۆربه‌ی که‌لتووره وه‌پێشکه‌وتووه‌کاندا به‌کار ده‌برێ.
دادوه‌ر داخوازی سزا پێشکه‌ش ده‌کا که له زمانی ڕۆژانه‌دا وه‌ک تاوانبارکردن ناوی ده‌بردرێ. شیانی ئه‌وه هه‌یه به‌رگریکه‌ر تاوانه‌که وه‌ئه‌ستۆ بگرێ. یان له ژێرپێنانی یاسا ڕه‌د بکاته‌وه یان وه‌ئه‌ستۆی بگرێ.
- من پێموانیه به هۆی کرده‌وه‌که‌مه‌وه یاسایه‌کم له ژێر پێ خستبێ به‌ڵام ئه‌وه وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرم ئه‌گه‌ر هاتباو پێش به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی چه‌کم نه‌گرتبا ئه‌وه له دژی هه‌ژاره‌کان یاسام له ژێر پێ ده‌خست.
ئه‌مه وه‌ڵامی من بوو له مه‌حکه‌مه‌ی ئوده‌ڤالا (سوید) پاش ئه‌وه‌ی له دژی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی چه‌ک له هه‌ڵمه‌تێکدا به‌شداریم کردبوو. بێجگه له‌مه زۆر ئاساییه که له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا تێکۆشه‌ران له ژێرپێنانی یاسا وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرن به‌ڵام له هه‌مانکاتدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که خودی له ژێرپێنانی یاسا له‌و هه‌لوومه‌رجه‌دا که یاساکه له ژێر پێ خراوه، پێویست بووه.
به‌شی دواتری گرینگی مه‌حکه‌مه ئه‌وه‌یه که هه‌ر دوو هه‌م دادوه‌ر و هه‌م به‌رگری هه‌ر کامه به جیا ڕووداوی له ژێرپێنانی یاسا له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه ده‌گێڕنه‌وه. ئه‌گه‌ر هاتوو دادوه‌ر پرسیاری بێ جێ و نه‌پۆڕی کرد ئه‌وه ناڕازی بوون پیشان ده‌درێ. لێره‌دایه شیانی ئه‌وه پێکدێ که به‌رگریکه‌ر بۆخۆی پرسیار له شایه‌ته‌کانی دادوه‌ر بکا. ئه‌مه شیانی هێنانه گۆڕی باس و دیالۆگێکی ئه‌خلاقیی پێکدێنێ. بێجگه له‌مه مرۆڤ دکارێ پرسیاری کۆنکرێت ئاراسته بکا و داوا بکا لایه‌نی دژ له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کاروباره‌کانیدا ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویست بدا.

له پاش دادوه‌ر تۆمه‌ت وه‌پاڵ دراوان به یارمه‌تی شایه‌ته‌کانیان ده‌توانن باسی جۆری ڕوودانی هه‌ڵمه‌ته‌که بکه‌ن. گێڕانه‌وه‌ی ڕووداو ده‌کرێ پێشینه‌ی که‌سیی، که‌س و ڕووداوه گرینگه‌کان له ژیان، چۆن گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که دارێژراوه و ئه‌و هۆکاره سه‌ره‌کییه‌ی بووه‌ته هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ت له خۆ بگرێ. له‌مه‌ی دواییدا بۆ نموونه ده‌کرێ باسی ئه‌وه بکرێ که هه‌ڵمه‌تبه‌ران یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان پاراستووه. به هۆی نیشاندانی وێنه و گێڕانه‌وه‌ی ڕووداو، ڕه‌نگه ڕه‌وتی ڕوودانی ڕووداو زل بکرێته‌وه. به‌ڵام نابێ نیشاندانی درووشم و سیمبۆله‌کان له بیر بکرێن. ڕه‌نگه شیانی ئه‌وه‌ش هه‌بێ که جارێکی دیکه داخۆیانی هه‌ڵمه‌ته له مه‌حکه‌مه بخوێندرێته‌وه. ژماره‌یه‌ک تێکۆشه‌ر هه‌مان سروودی هه‌ڵمه‌ته‌کان له نێو هۆڵی مه‌حکه‌مه‌ش ده‌خوێنن.
شایه‌تیش ده‌توانێ چۆنیه‌تی ڕه‌وتی ڕوودانی ڕووداو له زمانی خۆیه‌وه بگێڕێته‌وه. هه‌موو کارمه‌ند و کرێکاری شه‌ریکه‌یه‌ک ده‌توانن وه‌ک شایه‌ت باسی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بکه‌ن که له شوێنی کاری ئه‌وان ڕووی داوه. ئه‌گه‌ر هاتوو تێکۆشه‌رێک له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه تۆمه‌تی که‌سی خرایه پاڵ یان باسی تۆمه‌تی پێشووتری کرا، ئه‌وه دۆستێک ده‌توانێ شایه‌تی بدا و تۆمه‌ته‌کان وه درۆ بخاته‌وه. که‌سانی پسپۆر و شاراڕه‌زاش ده‌توانن به دانی زانیاری تایبه‌تی، زانیاری له سه‌ر یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و زانیاری له سه‌ر هه‌لوومه‌رجی جیهانی سێهه‌م هاوکاری تێکۆشه‌رانی گیراو بکه‌ن.
دادوه‌ر وه‌ک ڕۆتین هه‌م له تۆمه‌ت وه‌پاڵدراو و هه‌م له شایه‌ت پرسیار ده‌کا. کردنی ئه‌م پرسیارانه له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ئه‌و هه‌له بۆ تێکۆشه‌ران ده‌ڕه‌خسێنێ که ئه‌وان باسه‌که به‌ره‌ولای ڕاستی وه‌ربگێڕن و کێشه‌و هه‌ڵه باو‌و جێگرتووه‌کان ده‌سنیشان بکه‌ن.
له پاش باسی پێشینه‌و هۆکاری هه‌ڵمه‌ت ئه‌وه دادوه‌ر و به‌رگری ده‌توانن هه‌ڵمه‌ته‌که و په‌رپرسیارییه‌تی و وه‌ئه‌ستۆکه‌وتنی هه‌ڵمه‌ته‌که هه‌ڵسه‌نگێنن.
ئا لێرده‌دایه که ده‌کرێ باسی ئامانج و مه‌به‌ستی هه‌ڵمه‌ت بکرێ. وه‌ک: بۆ کامه مه‌به‌ست هه‌ڵمه‌ته‌که ئه‌نجامدرا؟ خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی یان خه‌باتی ناتوندوتیژی چ مانایه‌ک ده‌دا؟ کامه شت ڕاست و کامه هه‌ڵه‌یه؟ به‌رپرسایه‌تی وه ئه‌ستۆی کێ ده‌که‌وێ؟
ئاساییه که ده‌کرێ پێشنیاری واش بخرێته به‌رده‌م که ڕه‌وتی مه‌حکه‌مه به‌ره‌و کامه مه‌به‌ست ببرێته پێشێ. ئه‌مه ده‌کرێ پێوه‌ندی به سزاوه هه‌بێ. به هه‌مان ڕاده‌ش گرینگ، ده‌کرێ باسه‌که له سه‌ر ئه‌وه بێ که قازی، دادوه‌ر و هاووڵاتیان ده‌توانن چ بکه‌ن بۆ ئه‌وه پێشگیری له کرده‌وه تاونبارییه‌کان بگیردرێ که له بنه‌ڕه‌تدا مه‌حکه‌مه بۆ هه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته دانراوه.
که داوای سزای که‌م بکرێ له خۆیدا کێشه‌ی له گه‌ڵه. چوونکه ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که سزا ده‌سه‌لمێندرێ یانێ هه‌ڵه کراوه. من بۆ خۆم له باتی ئه‌وه داوای ئازادبوون ده‌که‌م. ئه‌گه‌ر من کارێکی نائاساییم کردووه که‌وابوو ده‌بێ سزای قورسم بۆ ببڕدرێته‌وه چوونکه من زۆر جار به زانابوونه‌وه یاسام له ژێر پێ ناوه. بێجگه له‌مه هه‌ڵمه‌ته‌کان به به‌رنامه‌و گه‌ڵاڵه‌ڕێژی ڕێکوپێکه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌ڵمه‌ته‌کان وه‌ک دژکرده‌وه‌ی خۆبه‌خۆ و هاکه‌زایی نه‌کراون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئێمه داوای ده‌که‌ین که که‌سانی دیکه درێژه به هه‌ڵمه‌ته‌کان بده‌ن.
ئه‌مه له خوی‌دا به‌و مانایه نیه که من لایه‌نگری بڕینه‌وه‌ی سزام. من بڕوام به سزا نیه. به‌ڵام مادام سزا هه‌یه من نامهه‌وێ به شێوه‌یه‌کی جیاواز له گه‌ڵ من هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌حکه‌مه بڕیاری ئازادبوونی ده‌رکرد ئه‌وه یانێ مه‌حکه‌مه کرده‌وه‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی سه‌لماندووه. ئه‌مه‌ش له خۆیدا پشتگرییه‌که بۆ خه‌ڵکی دیکه که درێژه به خه‌بات بده‌ن. ...
ئه‌گه‌ر هاتووش بڕیاری سزا سه‌پێندرا ئه‌وه دیسان ده‌بێته هاندان بۆ ئه‌وه خه‌ڵکی دیکه درێژه به خه‌بات بده‌ن و نه‌وه‌ستن. بۆ ئه‌وه بتوانین و درێژه به دیالۆگ بده‌ین ئه‌وه ده‌توانین شکات له بڕیاری سزادان بکه‌ین و به‌وشێوه‌یه مه‌حکه‌مه درێژه‌ی پێ بدرێ. دیاره چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناکرێ که پاش شکاتکردن، تێکۆشه‌ران مافی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه به‌ڵام مه‌حکه‌مه‌یه‌کی باڵا ئه‌و شیانه ده‌ڕه‌خسێنێ که باسه‌کان له چوارچێوه‌ی پرسه بنه‌ڕه‌تی و پره‌نسیپییه‌کاندا درێژه‌یان پێ بدرێ.