هۆڵی مه‌حکه‌مه ژوورێکه که له‌ودا ئه‌و زانیارییانه‌ی که له لایه‌ن هه‌ر دوو پارێزه‌ر و دادوه‌ره‌وه له گفتوگۆی فه‌رمیدا ده‌شاردرێته‌وه، ده‌خرێنه ڕوو و ئاشکرا ده‌بن. له ماوه‌ی مه‌حکه‌مه‌ی تێکۆشه‌رگه‌لی پلاگبیلیدا، ئێمه داوا له‌و کرێکارانه ده‌که‌ین که دادوه‌ره‌کان وه‌ک شایه‌ت بۆ مه‌حکه‌مه بانگێشتنیان ده‌که‌ن، باسی ئه‌وه بکه‌ن که ئه‌وان چی چێ ده‌که‌ن.

له ڕاستیدا مه‌حکه‌مه زۆر شیان ده‌خوڵقێنێ. به پێی ئه‌وه به چ مه‌به‌ستێکه‌وه له مه‌حکه‌مه بڕواندرێ، ده‌کرێ له چوار ڕێگای جیاوازه‌وه مه‌حکه‌مه به‌کار ببرێ.
1- بۆ ئه‌وه سزای که‌م وه‌ربگری، کرده‌وه‌که‌ت نزم هه‌ڵسه‌نگێنه.
2- به پاڵپشتی یاساکانی دیکه به‌رگری له خۆت بکه. باسی ئه‌وه بکه که کرده‌وه‌یه‌کی یاسایت ئه‌نجام داوه چوونکه به پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌رگریت له خۆت کردووه. هه‌روه‌ها ده‌کرێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ی که به هۆی هه‌ڵمه‌ته‌کانه‌وه پاریزگاریت له مافه ئینسانییه‌کان کردووه. مافه سرووشتییه‌کان، مافی گه‌لان و مافه ئه‌خلاقییه‌کانی دیکه که له ترادیسیۆنی که‌لتووری ئێمه‌دا هه‌ن، ده‌توانن له مافه ئینسانییه‌کاندا جێ بگرن. نموونه‌یه‌ک که له‌وێدا ده‌کرێ باسی بکرێ، ده‌ستووری پێنجه‌مه که له‌ودا هاتووه: تۆ نابێ که‌س بکوژی.
3- به‌رگری ئه‌خلاقییانه بکه. ئه‌و هۆکارانه‌ی باسی ده‌که‌ی با له‌وه‌وه که کامه شت ڕاست و کامه شت ئینسانییه، سه‌رچاوه‌یان گرتبێ. لێره‌دایه که ده‌کرێ باسی ئه‌وه بکرێ که زۆرجار پێویسته ڕاستی وه پێش یاسا بخرێ، یان ئه‌وه ژیانی ئینسان له یاسا گرینگتره.
4- مه‌حکه‌مه‌که سه‌ره‌وژێر بکه. له باتی ئه‌وه به‌رگری له خۆت بکه‌ی لایه‌نی دژبه‌ر بخه ژێر پرسیار و تاوانباری بکه.
له زۆربه‌ی مه‌حکه‌مه‌گه‌لی تێکۆشه‌رانی پلاگبیلی له‌و سێ شێوازه‌ی که له خاڵه‌کانی یه‌ک، دوو و سێ‌دا ئاماژه‌ی پێکرا، که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ. خه‌تی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه که هه‌میشه دیالۆگێک له سه‌ر ئه‌وه کامه شت ڕاسته له مه‌حکه‌مه‌دا بێته گۆڕێ. ئێمه باسی یاسا له زمانی مه‌حکه‌مه‌وه ده‌که‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین مه‌به‌سته‌کانی خۆمان به پاڵپشتی هه‌ر ئه‌و زمانه شی بکه‌ینه‌وه. به‌م شێوه‌یه ده‌توانین باسی بایه‌خه گشتییه ئه‌خلاقییه‌کان بکه‌ین. دیالۆگ له مه‌حکه‌مه‌دا که‌متر پێوه‌ندی به به‌رگری که‌سییه‌وه هه‌یه. به‌ڵکوو ئێمه لایه‌نی دژ به بکه‌ری کرده‌وه‌ی نا شیاو و ناڕاست تاوانبار ده‌که‌ین.
هاوکات له گه‌ڵ که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوازه ئاماژه‌پێکراوه‌کانی سه‌ره‌وه ده‌کرێ شێوازی مل نه‌دان به هاوکاریش به‌کار ببرێ. دیمۆکراسی ئه‌و شیانه ده‌خوڵقێنێ که دیالۆگێکی فه‌رمی دابمه‌رزێ. پاشان زۆر سرووشتییه که ڕێگه نه‌درێ که دیالۆگه‌که له سه‌ر بنه‌ما و شه‌رت و مه‌رجه‌کانی لایه‌نی دژ به‌ڕێوه بچێ. ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نی دژ به‌شێک له دیالۆگه‌که‌ی به دڵ نه‌بوو و ویستی ڕایگرێ ئه‌وه له‌و کاته‌دا پێویسته شێوازی بێده‌نگی هه‌ڵبژێردرێ. بێده‌نگی له خۆیدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه جارێکی دیکه دیالۆگ ده‌ستپێبکرێته‌وه. له‌هه‌مانکاتدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که لایه‌نی دژ ده‌یهه‌وێ دیالۆگی دیمۆکراتییانه ڕابگرێ. هه‌ر بۆیه بێده‌نگی له خۆیدا ده‌بێته به‌شێکی گرینگ له دیالۆگ.
کاتێک له مه‌حکه‌مه‌ی ئورلاندۆ هه‌وڵمدا باسی ئه‌وه بکه‌م که ئوروپا و ئوروپاییه‌کان ده‌بنه یه‌که‌م قوربانییه‌کانی چه‌کی ڕۆکێتی په‌رشینگی دوو Pershing II ، دادوه‌ر قسه‌کانمی بڕی. منیش له باتی قسه‌کردن خوله‌کێک بێده‌نگیم بۆ قوربانیه‌کانی ڕێگه‌ی چه‌کداماڵین و هه‌ژاره‌کان ڕاگه‌یاند و دواتر پاشماوه‌ی مه‌حکه‌مه‌که‌ش بێده‌نگیم هه‌ڵبژارد.

ئێلمێر ماس Elmer Maas
کاتێک ئێلمێر ماس Elmer Maas که له یه‌که‌م هه‌ڵمه‌تی پلاگبیلی له پینسیلڤیانا Pennsylvania له ساڵی 1980 به‌شداری کردبوو و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه درابوو به مه‌حکه‌مه، رێگه‌ی پێنه‌درا به‌رگری له خۆی بکا، هه‌موو تێکۆشه‌ران و هه‌روه‌ها به‌شدارانی مه‌حکه‌مه‌ش پشتیان له قازی کرد. هێندێک جار هه‌ڵکه‌وتووه که له لایه‌ن تێکۆشه‌رانه‌وه مه‌حکه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی مه‌حکه‌مه‌ش هه‌ر درێژه‌ی پێدراوه.
پرسێکی دیکه له کاتی مه‌حکه‌مه‌کاندا ئه‌وه‌یه که گرووپگه‌لی دۆستان یارمه‌تی له پارێزگار وه‌ربگرن. پێشه‌ی پارێزگاری ئه‌وه‌ی ده‌وێ که هه‌ر چۆنێک بووه ئه‌و به‌رگری له کلیێنتی خۆی بکا. ئه‌رکی پارێزگار ئه‌وه‌یه که چاوه‌ده‌ێری به سه‌ر ئه‌وه‌دا بکا که ئایا دادوه‌ر به‌ڵگه‌ی ڕاستی پێیه یان نه. ئه‌گه‌ر هاتوو دادوه‌ر به‌ڵگه‌ی ته‌واویشی خسته به‌ر ده‌م ئه‌وه ئه‌رکی پارێزگار ئه‌وه‌یه که هه‌ڵ بدا سزا بۆ لانی که‌می خۆی دابه‌زێنێ.
ئه‌مه له کرده‌وه‌دا به‌و مانایه‌یه که مه‌به‌ستی پارێزگار له گه‌ڵ ئامانج و مه‌به‌ستی گرووپگه‌لی دۆستاندا که ده‌یانهه‌وێ هه‌موو شیانه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری باس بکه‌ن و دیالۆگێک بێته گۆڕێ، بکه‌وێته دژایه‌تییه‌وه. هه‌ر بۆیه تێکۆشه‌رانی گرووپگه‌لی دۆستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پارێزگار نه‌گرن و خۆیان له خۆیان به‌رگری بکه‌ن. چوونکه مه‌به‌ست له مه‌حکه‌مه پێکهێنانی دیالۆگه نه‌ک ئه‌وه به‌رگری بکرێ. له کاتی پێویستدا سرووشتییه که ده‌کرێ له پارێزگاره‌کان وه‌ک ڕاوێژکار که‌ڵک وه‌ربگیردرێ.