دیالۆگی به‌رهه‌ڵستکاری:
له سه‌ر مه‌حکه‌مه
دیدار
کاتێک ده‌مه‌ویست له بۆینس ئاریسه‌وه بۆ مۆنته‌ڤیدۆ بچم هه‌ڵه‌که‌م له‌وه‌دا بوو که به به‌له‌م چووم. له کاتێکدا له لایه‌ک تووشی نه‌خۆشی ده‌ریا (سه‌روگێژه و ڕشانه‌وه) هاتبووم و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ناچار مابووم له ته‌به‌قه‌ی گه‌ڕۆکه‌کان له نێو ئاپورای خه‌ڵکدا جێگه‌یه‌ک بۆ خۆم وه‌بینم، به ڕێکه‌وت له ته‌نیشتی تێکۆشه‌رێکی خه‌ڵکی ئه‌مریکای باکوور له ڕۆخی ڕۆژئاوا، دانیشتم. ئه‌و تێکۆشه‌ره هیندێک به‌سه‌رهاتی پڕبایه‌خی بۆ گێڕامه‌وه. ئه‌و به زۆری باسی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی ده‌کرد که ئه‌وان له دژی قه‌تاری چه‌کهه‌ڵگر ئه‌نجامیان دابوو. کاتێک هه‌لم بۆ هه‌ڵکه‌ت که له نێوه‌ڕاستی قسه‌کانیدا، پرسیاری ئه‌وه‌ی لێبکه‌م ئه‌ی باشه ئه‌و گشته هه‌ڵمه‌تانه‌تان بۆ ئه‌نجام دا؟ وه‌ڵامه‌که‌ی زۆر سه‌رنجڕاکێش بوو. ئه‌و گووتی بۆ ئه‌وه بدرێینه مه‌حکه‌مه!

قازی مایرۆن برایت Myron Bright
که به‌رده‌وام بکه‌ویته مه‌حکه‌مه، ئه‌وه شیانی دیالۆگ له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران پێک دێ. له ئه‌مریکا و ئاڵمانی ڕۆژئاوای پێشوو، به‌رده‌وام چوونه مه‌حکه‌مه وای کردبوو که قازییه‌کان بێجگه له ئازادکردنی تێکۆشه‌رانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی چاره‌یه‌کی دیکه‌یان بۆ نه‌مێنێته‌وه.
قازی مایرۆن برایت Myron Bright که به‌رپرسایه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی به سه‌ر حوکمی دوو هه‌ڵمه‌تی پلاگبیلی له دژی چه‌کی ناو‌کی Plowshares nr 12 له Missouri و چه‌کی ناو‌کی Pruning Hooks له Silo پێسپێردرابوو، ئه‌م تێبینییه‌ی نووسی: پێویسته ئێمه تێبگه‌ین که خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له شێوازه جیاوازه‌کانیدا له دژی که‌سانی دیکه‌دا به بێ توند و تیژی به‌کار ده‌برێ و ئه‌مه‌ش له خۆیدا بووه‌ته به‌شێک له کۆمه‌ڵگا. هه‌روه‌ها ئه‌خلاقی ماف له ڕووانگه‌ی به‌رهه‌ڵستکاری سیاسیی جیاوازه‌وه گۆڕدراوه‌و ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی به‌ره‌و باشی بردووه.
ته‌نانه‌ت واڕێکه‌وتووه که حاکمه‌کانیش هێندێک جار به قازانجی تێکۆشه‌رانی به مه‌حکه‌مه سپێردراو دایانشکاندووه. له مه‌حکه‌مه‌یه‌کدا که بۆ تێکۆشه‌رانی پلاگبیلی له هاوینی ساڵی 1985 ڕێکخرابوو قازییه‌ک له به‌ر ئه‌وه گۆیا دادوه‌رێک پشتیوانی له تێکۆشه‌ران ده‌کرد، ئه‌وه‌نده تووڕه بوو که له هه‌مانکاتدا بۆ خۆی قازی بوو، ڕۆڵی دادوه‌ریشی ده‌گێڕا.
له درێژخایه‌ندا بێجگه له پشتگیری ڕه‌نگه هاوکاریش له نێوان تێکۆشه‌ران و مه‌حکه‌مه‌دا بێته گۆڕێ. بۆ نموونه له ئه‌ڵمان زۆر دادوه‌ر بۆ خۆیان بوونه‌ته تێکۆشه‌ری نێو کۆمه‌ڵه ئاشتیخوازه‌کان. زستانی 1987 چوارده که‌س قازی و دادوه‌ر له به‌ر ئه‌وه له هه‌ڵمه‌تی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له دژی چه‌کی ناو‌کی به‌شداریان کرد، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیران و ده‌سبه‌سه‌ر کران. کاتێک دواتر هاوکاری نێوان تێکۆشه‌رانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و دادوه‌ر و قازییه‌کان چڕ و پڕ بوو، ئه‌وه له خۆیدا ئه‌م هاوکارییه بووه هۆی گۆڕینی ژماره‌یه‌ک یاسا و هه‌ڵسووکه‌وتی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان.
وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد مه‌حکه‌مه دیالۆگێکه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت که له لایه‌ن قازی و دادوه‌ره‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێ. زۆر جاریش دیالۆگێکه له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه که به جۆرێک نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و شته ده‌که‌ن که خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له دژ ده‌کرێ. هه‌روه‌ها مه‌حکه‌مه ده‌بێته گفتوگۆیه‌کیش له گه‌ڵ کرێکار و کارمه‌ندی ئه‌و داموده‌زگایانه که ئه‌وان کاری تێدا ده‌که‌ن و دواتر وه‌ک شایه‌ت له مه‌حکه‌مه‌دا حازر ده‌بن.
له مه‌حکه‌مه‌دا هه‌موو به‌ڵگه و ئیستیدلاله دژبه‌یه‌که‌کان تاوتوێ ده‌کرێن. ئه‌وانه پاشتر ده‌کرێ بکرێنه بنه‌مای باس و گفتوگۆکان له نێوان گوێگرانی مه‌حکه‌مه و هاووڵاتیانی دیکه و هه‌ڵوێست له سه‌ر هه‌ڵسووکه‌وتی تێوه‌گلانی مه‌حکه‌مه وه‌ربگیردرێ. به‌م شێوه‌یه مه‌حکه‌مه ده‌توانێ هه‌م بایه‌خێکی سیمبولیک و هه‌م بایه‌خێکی کارکردکه‌رانه‌ی وه‌ک ماسمێدیایه‌ک هه‌بێت.
تێکۆشه‌رێکی ئاشتیخوازی ئه‌ڵمانی به ناوی ئوڤه پاینکه Uwe Painke له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له نێوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی هه‌شتاکاندا، ته‌واو وه‌خت له ڕیزی تێکۆشه‌رانی Kampanj för Civil Olydnad och Avrustning کامپانیایی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و چه‌کداماڵیندا کاری ده‌کرد. ناوبراو له‌و بڕوایه‌دا بوو که مه‌حکه‌مه‌کان باشترین شێوازی خه‌باتن بۆ ئه‌وه خه‌ڵکگه‌لی نوێ به ڕیزی تێکۆشه‌رانی خه‌باتی نافه‌رمانی مده‌نی په‌یوه‌ست بن.
ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی ده‌درانه مه‌حکه‌مه به هۆی نامه‌وه خزم و دۆستانیان بۆ به‌شداریکردن له مه‌حکه‌مه‌دا بانگدێر ده‌کرد. قه‌شه‌یه‌ک هه‌موو ئه‌ندامانی کلێسه‌که‌ی خۆی بۆ مه‌حکه‌مه بانگهێشتن کرد.
به‌شداربووان به شێوه‌یه‌ک ده‌که‌وتنه ژێر کاریگه‌ری مه‌حکه‌مه‌وه که هه‌ر له‌وێ به‌ڵێنی نووسراوه‌ییان بۆ کامپانیایی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و چه‌کداماڵین ده‌نووسی که به‌شداری خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له دژی ڕۆکێته‌کانی په‌رشینگی دوو Pershing II raketerna بکه‌ن.