داخۆیانی چاپه‌مه‌نی

داخۆیانی چاپه‌مه‌نی بۆ ته‌واوی ئه‌وه ڕێداکسیۆنه جۆراوجۆرانه ده‌نێردرێ که وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ، نێوه‌رۆکی داخۆیانی بۆ ئه‌وان جێگه‌ی سه‌رنج بێ. زۆرجار داخۆیانییه‌کان بۆ ڕێداکسیۆنی هه‌واڵ و ده‌نگوباس ده‌نێردرێ و ئیتر ڕێداکسیۆنه‌کانی به‌شی گفتوگۆ و ڕووبه‌ڕووبوون، که‌لتوو، دین و هه‌روه‌ها ژیان له بیر ده‌کرێ. هه‌روه‌ها ده‌کرێ، داخۆیانییه‌کان ڕاسته‌وخۆ بۆ ڕۆژنامه‌ڤانێک بنێردرێ. له به‌ر ئه‌وه داخۆیانییه‌که له نێو سه‌دان هه‌واڵی دیکه‌دا ون نه‌بێ و له بیر نه‌کرێ ده‌بێ به هۆی پێوه‌ندی ته‌له‌فوونیشه‌وه، ناردنی داخۆیانی زوو زوو وه‌بیری ڕێداکسیۆنه‌کان بخرێته‌وه.
پێشنیاری وا ده‌کرێ که حه‌وتوویه‌ک پێش له هه‌ڵمه‌ت یه‌که‌م داخۆیانی بنێردرێ، دووه‌م داخۆیانی ڕاست به‌ر له ده‌سپێکردنی هه‌ڵمه‌ت بنێردرێ و سێهه‌مینیش پاش کۆتایی پێهاتنی هه‌ڵمه‌ت. له سه‌ره‌وه‌ی داخۆیانییه‌که کورته‌ی هه‌واڵه‌که له نێو لاپه‌ڕه‌دا بنووسرێ بۆ ئه‌وه ڕێداکسیۆنه‌کان هه‌ر زوو له نێوه‌رۆکی هه‌واڵه‌که ئاگادار بن و له به‌ر درێژیی نه‌خرێنه کونجی بیرخستن.
نێوه‌ڕۆکی داخۆیانییه‌ک پێویسته له قه‌واره‌یه‌کی سێگۆشه‌دا دابڕێژرێ. شته گرینگه‌کان له پێشه‌وه بنووسرێن و ورده‌کاری و ڕوونکردنه‌وه‌کانیش له پاشه‌وه. بۆ نموونه ورده‌کارییه‌کی گرینگ، نووسینی ژماره‌ی ته‌له‌فوونی یه‌کێک له تێکۆشه‌ره پێوه‌ندیگره‌کانه. واهه‌ڵکه‌وتووه که له‌و گرووپه‌ی من تێکۆشانم تێدا بووه، بازه جارێک ئه‌مه‌مان له بیر کردووه. ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره ته‌له‌فوونی تێکۆشه‌ری پێوه‌ندیگر له داخۆیانی چاپه‌مه‌نیدا له بیر کرا، ئه‌وه داخۆیانییه‌که هیچ مانایه‌کی نابێ و ده‌بێ سه‌ر له نوێ داخۆیانی دیکه بنێردرێ.
باشتره داخۆیانی چاپه‌مه‌نی له شێوه‌یه‌کی که‌سییدا بنووسرێ. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا پێویسته بێلایه‌نانه بێ و بیروبۆچوونه که‌سییه‌کان بخرێنه نێو دووکه‌وانه‌وه. من بۆ خۆم هه‌میشه له تێکهه‌ڵکێشکردنی ئه‌م دوو شته پێکه‌وه تووشی زه‌حمه‌ت ده‌بم.
وێنه‌ی وێرای تێکست، ناو و ته‌نانه‌ت ناوی وێنه‌گریش له گه‌ڵ داخۆیانیدا بنێردرێ. وێنه‌گره‌کان زۆر جار هه‌وڵیان داوه به منی بسه‌لمێنن که وێنه له لای ڕۆژنامه‌کان له تێکست گرینگتره.
ڕاگه‌یاندراو، بڵاوکراوه و زانیاری له لایه‌ن گرووپگه‌لی دۆستانه‌وه ده‌کرێ به شێوه‌یه‌کی جیاواز وێرای داخۆیانییه‌کان بۆ مێدیاکان بنێردرێ. ئه‌و ڕۆژنامه‌ڤانه‌ی که ده‌یهه‌وێ دواتر شتێک له سه‌ر پێشینه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که بنووسێ، ئه‌وه ده‌توانێ له زانیارییه‌کی فره‌تر له‌وه له داخۆیانییه‌که‌دا هاتووه، که‌ڵک وه‌ربگرێ.